1303.pdf
12 MB
#pdf
🗞 نسخه کامل شماره١٣٠٣ #سیروان ١٢ آبان ١٤٠٣
#سیروان_میدیای_کوردی
#رسانه_مناطق_کردنشین
@sirwan_weekly

Audio
Hoseein Safamanesh
🎼 #حسین_صفامنش نوێترن گۆرانی خۆی به زاراوهی لوڕی بەختیاری بەڵاو دەکاتەوە.
#سیروان_میدیای_کوردی
@sirwan_weekly
#سیروان_میدیای_کوردی
@sirwan_weekly
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔹 هەڵپەڕکێی سێجار (سجار_سجا) کرنی(کرندی) لە ناوچەی داڵەهۆ
سهرچاوه: قدیمیهای کرند
#سیروان_میدیای_کوردی
@sirwan_weekly
سهرچاوه: قدیمیهای کرند
#سیروان_میدیای_کوردی
@sirwan_weekly
🔹 پێشنیارێکی کوردانە
بۆ شۆرا و شارەداری سنە*
✍🏻 سەیدهاشمی هیدایەتی
وەک شاروەرێکی کوردی ئێرانی داواکارم لە شۆرای شار و شارەداری سنە, بۆ خزمەت بە زمانی دایکی و پاراستنی فەرهەنگی کوردی, هەموو تابلۆکانی ناوشار وەک ناوی شەقامەکان و کۆڵانەکان و هەرجۆرە ڕێنماییەک بکەن بە دوو زمانەی کوردی و فارسی.
🔹 ئەم ڕەسم و یاسا لە تەواوی وڵاتە چەن زمانییەکاندا باوە. ئێمەیش مافی ئێمەیە لە کەناری زمانی فەرمی فارسیدا زمانی دایکیمان بپارێزدرێت. دیارە ئەگەر ئەم تابلۆگەلە بۆ ناساندن و رێنمایی خەڵک دانراوە دەبێ بە زمانی دانیشتووانی هەر شار و شارۆچکەیەک بێت.
🔹لەم داخوازییەدا روو دەکەمە تەواوی ئەو کەسانەی شەریکە و دووکان و دەم و دەزگای شەخسی خۆیان هەیە دەڵێم: براو خۆشکی کوردم ڕەوایە ئێمە پێشتر و دڵسۆزانەتر لە ڕێکخراوە دەوڵەتی و گشتییەکان ئەم ئەرکە ئینسانی و نەتەوایەتییە بەڕێوە ببەین.
* گەرچی رووی من ـ لەم وتارەدا ـ ئەندامانی شۆراو شارەداری شاری سنەیە بەڵام ڕەوایە ئەم ئەرکە گربنگە لە تەواوی شارو شارۆچکە کوردیبەکاندا بەڕێوە بچێت.
۱۴۰۲/۴/۳
@KDproblems

🔹 فێستیڤاڵی گهلاوێژ کۆتایی هات و خەڵاتەکان دابەشکران
بەدابەشکردنی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ، سێیەمین رۆژی 27 هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ سەرکەوتووانە کۆتایی هات.
"لەم فێستیڤاڵەدا 179 بابەت لە شیعر و لێکۆڵینەوەو چیرۆک بەشداربوون و لیژنەکانی هەڵسەنگاندن یەکەم و دووەم و سێیەمیان هەڵبژارد.
لەدەستپێکی دابەشکردنی خەڵاتەکاندا خەڵاتی زێڕینی گەلاوێژ پێشکەش بە شاعیری کورد #جەمال_غەمبار کرا و خەڵاتی زێڕینی کوردستان پێشکەش بە نوسەری عەرەب #واسینی_ئەعرەج کرا.
هەر لە فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی یەکەمی شیعر و لێکۆڵینەوەو چیرۆک پێشکەش بە نوسەران و ئەدیبانی بادینان کرا، کەبەم شێوەیە بوو:
خەڵاتی یەکەمی لێکۆڵینەوە پێشکەش بە رێبەر کوردۆ کرا
خەلاتی یەکەمی چیرۆک پیشکەش بە کاهین کانی کرا
خەڵاتی یەکەمی شیعر پێشکەش بە میللەت محەمەد موحسین کرا
هاوکات لە فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێیەم بۆ شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوە پیشکەشکرا کەبەم شێوەیە بوو:
خەڵاتی لێکۆڵینەوە:
خەڵاتی یەکەم ، سەروەت عەبدوڵڵا
خەڵاتی دووەم، شکار وەفا مەحمود
خەڵاتی سێیەم، محەمەد نەبی
خەڵاتی چیرۆک:
خەڵاتی یەکەم، عادل قادری
خەڵاتی دووەم، سوهەیب عەلی
خەڵاتی سێیەم، رەنج رەسوڵ رەزا
خەڵاتی شیعر:
خەڵاتی یەکەم، کەریم شەریف
خەڵاتی دووەم، ئەکرەم هەواس
خەڵاتی سێیەم، دڵشاد کاوانی
بەم شێوەیەش ئەمڕۆ شەممە کۆتایی هات بە 27هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ، کەماوەی سێ رۆژی خایاند و چەندین چالاکی ئەدەبی و هونەری و لێکۆڵینەوەی تێیدا پیشکەشکرا و تێیدا فێستیڤاڵەكە میوانداری 12 توێژەری كوردو فارس و عەرەبی کرد.
سهرچاوه: pukmedia

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔹 هاوکات لە گەڵ پەردە لادان لە سەر «خەڵاتی قەڵەمی هەژار» لە زانکۆی کوردستان ، مامۆستا ماجد رۆحانی ئەم ویدئۆیەی بڵاو کردەوە
#سیروان_میدیای_کوردی
@sirwan_weekly
#سیروان_میدیای_کوردی
@sirwan_weekly
🔹 خەڵاتی قەڵەمی هەژار
✍🏻 #بهختیار_سهجادی *
لە زانکۆی کوردستان لە سنە لە ساڵی ٢٠٠٠ بەم لاوە کۆمەڵێ هەنگاوی گەورە و بنەڕەتی بۆ پەرەپێدانی زمان و ئەدەبی کوردی هەڵگیراون کە لە سەرتاسەری ئێراندا نەک هەر یەکەمین و تاقە هەوڵن لەو بوارەدا بەڵکوو ئەستەمیشە تا ساڵانی تر هەنگاوی دیکەی لەو ئاستە و بەو چەشنە هەڵبگیردرێ. هەندێکیان بریتین لە:
- دانانی ناوەندی توێژینەوەی کوردستانناسی لە ساڵی ٢٠٠٠دا
- داڕشتنی بەرنامەی خوێندنی زمان و ئەدەبی کوردی لە چوارچێوەی ١٤٠ یەکەدا بۆ قۆناغی بەکالۆریۆس لە ٢٠٠٢دا و پەسەندکرانی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ٢٠٠٣دا
- پەسەندکرانی وەرگرتنی خوێندکار بۆ بەشی کوردی لە نامیلکەی کونکووری ساڵی ٢٠٠٤ (کە بەری پێ گیرا و خوێندکار وەرنەگیردرا)
- کردنەوەی بەشی زمان و ئەدەبی کوردی و وەرگرتنی خوێندکار لە ٢٠١۵دا
- بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی ناوەندی توێژینەوەی کوردستانناسی بۆ توێژینگە لە ٢٠١٦دا
- دەرکردنی یەکەمین ژورناڵی زمان و ئەدەبی کوردی لە ئێران لە ٢٠١۵دا
- دانانی ئەنجومەنی زانستیی خوێندکاری بۆ زمان و ئەدەبی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤارەکەی ئەنجومەن لە ٢٠١٦دا
- دانانی زمان و ئەدەبی کوردی وەک وانەی بژاردە لە چوارچێوەی ٢ یەکەدا بۆ خوێندکارانی هەموو بەشەکانی زانکۆ لە ٢٠١٧دا
- نووسینی بەرنامەی خوێندنی زمان و ئەدەبی کوردی لە چوارچێوەی ٣٢ یەکەدا بۆ قۆناغی ماستێر و پەسەندکرانی لە وەزارت لە ٢٠١٨دا
- پەسەندکرانی پژوهشنامه ادبیات کردی وەک یەکەمین و تاقە ژورناڵی زمان و ئەدەبی کوردیی دانپێدانراوی وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران لە ۲۰۱۹دا
- بەدەستهێنانی هاوکۆلکەی کاریگەری لە ناوەندی ئایئێسسی وەک تاقە ژورناڵی کوردیی هەڵگری ئەم تایبەتمەندییە لە ٢٠٢١دا
وێڕای ئەو خاڵانەی سەرەوە، ژمارەیەکی زۆری چالاکیی پتەو و پێوەندیدار بە زمان و ئەدەبی کوردییەوە لە زانکۆی کوردستان لە سنە ئەنجامدراون و گەلێک هەنگاوی کردەیی بۆ ئەم مەبەستە نراون، لەوانە بەڕێوەبردنی دەیان سمینار و کارگەی زانستی، چەندین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و سەمپۆزیۆم و فێستیڤاڵ، بڵاوکردنەوەی دەیان کتێب و نووسینی سەرچاوە بە کوردی بۆ وانەکانی بەشی کوردی.
خەڵاتی قەڵەمی هەژار، کە لە لایەن توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستانەوە بەڕێوەدەچێت، سەرەتا لە ٢٠١٧دا ناسێندرا. ئێستا جێگای خۆشحاڵییە کە توێژینگەی کوردستانناسی شێلگیرانە هەوڵی داوە ئەم خەڵاتە بە باشترین شێوە بخاتەوە گەڕ. هیوادارم ئەم خەڵاتە بتوانێ دەوری باش بگێڕێت لە گەشەپێدانی پێگە و گوتاری زمان و ئەدەبی کوردی و بردنەسەری ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی لەم ڕووەوە بە مەبەستی مسۆگەرتربوونی ناسنامەی کوردی.
ڕێوڕەسمەکە بە شێوەیەکی شیاو و ئاستبەرز بەڕێوەچوو و بوو بە مایەی دڵخۆشیی ئەویندارانی زمان و وێژەی کوردی. پەردەلادان لە کۆبەرهەمی مامۆستا هەژار، کە بڵاوکردنەوەی لە لایەن بەڕێز ماجد مەردۆخ رۆحانی-یەوە سەرپەرشتی کراوە و ئێستا بە شێوەیەکی ڕێکوپێک لە بەردەستە، بیرۆکەیەکی جوان و کارێکی بایەخدار بوو کە ڕێوڕەسمەکەی دەوڵەمەندتر کرد.
من ئەندامی لێژنەی دانانی ئەساسنامە و نووسینەوەی پەیڕەوی خەڵاتەکە بووم لە سەردەمی کۆرۆنا. لێژنەکە سەرکەوتووانە ئەرکەکەی جێبەجێ کرد و پەیڕەوەکەی پێشکەش کرد. بەڵام بۆ ئەم خولەی ئێستا و لەبەر سەرقاڵی وازم لە ئەندامێتی لە لێژنەکە هێنا. وەک بەڵێنم داوە، پاڵپشتی لەم خەڵاتە دەکەم و پشتیوانی لەم هەنگاوە بەنرخەی توێژینگەی کوردستانناسی دەکەم. هەوڵ و ماندووبوونی بەرپرسانی زانکۆی کوردستان و سەرجەم بەڕێزانی توێژینگە لەم پێناوەدا جێگای دەستخۆشی و مایەی پێزانینە. هیوادارم ئەم جۆرە هەوڵانە هەردەم لە گەشەکردندا بن و ئاواتی سەرکەفتن و سەرفرازیم هەیە بۆ هەڵسووڕاوانی خەڵاتەکە.
*مامۆستای زانکۆ و خاوهنی دوو بڕوانامهی دوکتورا له فهلسهفه و ئەدەبی ئینگلیزی