🔹بۆ یادی دوو نووسەری کورد، بەڕێزان فەتاحی ئەمیری و مەنسووری یاقووتی
✍🏼 #عەتا_نەهایی
#تایبهتی_سیروان ، سهروتاری ژماره1312
#بهشی_یهکهم
لەم سەرەتای ساردی زستانەدا کوردستان و گەلی ئەدەبدۆستی کورد دواماڵاواییان لە دوو نووسەری گەورە و بەناوبانگی خۆیان کرد. یەکیان کاک فەتاحی ئەمیری نووسەری رۆمانگەلێکی وەک "هاوارەبەرە"، "میرزا"، "زیندەخەون" و... بە زمانی کوردی، لە شارە جوانەکەی بۆکان و ئەوی دیکەش کاک مەنسووری یاقووتی نووسەری کۆچیرۆکگەلێکی وەک "زخم"، "چراغی بر فراز مادیان کوه"، داستانهای آهودرە" و... بە زمانی فارسی، لە مەزنە شاری کرماشان.
دوو نووسەری تێکۆشەر و دەروەست کە وێڕای جیاوازیی زمانی بەرهەمەکانییان، لە زۆر لایەنی دیکەوە ژیان و بەرهەم و تەنانەت مردنەکەشیان لە یەک دەچوو. هەر دووکیان لە دایک بووی دوو گوند لە دوو ناوچەی کوردستان بوون و بە دوو شێوەزاری کوردی و لە نێو فەرهەنگ و ئەدەبێکی دەوڵەمەندی زارەکی ناوچەکەیاندا پەروەردە بووبوون، کە دواتر کاریگەرییەکی گەورەی لە سەر زمانی نووسین و بەرهەمەکانیان دانا. بە خۆشییەوە کاک فەتاح، بە پێچەوانەی مەنسوور یاقووتی لە سەردەمێکدا دەستی بە نووسین کرد کە سووکە مەجالێک بۆ نووسین و چاپ و بڵاوکردنەوە بە زمانی دایکی لە ئارادا بوو. ئەو یەکەم رۆمانەکەی "هاوارەبەرە" لە دوا ساڵەکانی دەهەی شەستی کۆچیدا بڵاو کردەوە کە یەکەم رۆمان بوو لە پاش شۆڕشی ٥٧ لە ئێران، بە زمانی کوردی نووسرابێت و لە ناوەوەی وڵات چاپکرابێت و ڕاستەوخۆ بە دەستی خوێنەرانی گەیشتبێت. رۆمانێک کە وێڕای پێشەنگیی و جوانییە ئەدەبییەکانی پڕ بوو لە وشەی رەسەن و تەعبیری جوانی شێوەزاری موکریانی، بەتایبەت ئەو ناوچەیە کە کاک فەتاح تێیدا گەورە بووبوو. ئەو دواتر لە هەموو ڕۆمانەکانیدا، شان بە شانی هەڵچوون و بەرز بوونەوەی بەهای ئەدەبی و تواناکانی بۆ نوێکردنەوەی شێوازی گێڕانەوە، پەرەی بەو زمانە پوخت و پاکیزە و، نەسر و پەخشانە جوان و ڕەوانەشی دا. بەڵام مەنسووری یاقووتی لە سەردەمێکدا دەستی بە نووسین کرد (دوا ساڵەکانی دەهەی چل و سەرەتای دەهەی پەنجای کۆچی) کە بە داخەوە هیچ مەجالێک بۆ نووسین بە زمانی دایکی نەبوو. ئەو لە دوا ساڵەکانی دەهەی پەنجا و لە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ٥٧، بۆ قەرەبوو کردنەی ئەو خەسارە، لە دژوارترین قۆناغی ژیانی سیاسی و ئەدەبی خۆیدا دەستی بە کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لە ئەدەبی زارەکی، بە تایبەت ئەفسانە و حەقایەتە کوردییەکانی ناوچەی کرماشان کرد و بەرهەمی ئەو هەوڵە چەند کتێبێکی وەک "ئەفسانەکانی گوندنشینانی کورد"، "ڕاسەکان: کۆمەڵێک ئەفسانە و حەقایەتی کوردی" و هتد بوون.
لایەنێکی لێکچووی دیکەی ژیانی کاک فەتاح و کاک مەنسووری یاقووتی ئەوە بوو کە لە قۆناغێکی ژیانیاندا تێکۆشەری سیاسی و خەباتکاری ڕێگای ئازادی بوون و لە پێناوی بیر و باوەڕی سیاسی و ئایدیۆلۆژیاندا تووشی گەلێک مەینەت و چەرمەسەری و ئێش و ئازار بووبوون. کاک فەتاح وەک پیاوێکی بوێری شناسخواز و نەتەوەیی بەر لە شۆڕش و لە سەردەمی پاشایەتیدا سێ ساڵ گیرابوو، یاقووتیش وەک کەسێکی چەپی عەداڵەتخواز، هەم لە سەردەمی پاشایەتی و هەم لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشیش چەند ساڵێکی تەمەنی خۆی لە گرتووخانە بەسەر بردبوو. کاریگەری ئێش و ئازارەکانی ئەو دەمانە لە بەرهەمی هەردووکیاندا ڕەنگی داوەتەوە
#سیروان_میدیای_کوردی
@sirwan_news

#بهشی_دووهم_و_کۆتایی
پێشینەی ناسیاویی من لەگەڵ کاک فەتاح دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی چل ساڵێک لەمە پێش، بۆ سەردەمی گەنجی و سەرەتای تەجرەبەی چیرۆکنووسیم. ئەویش لە تەمەنی چل ساڵیدا بوو تازە یەکەم ڕۆمانی، هاوارە بەرەی چاپ کردبوو. لە ئەدەبی داستانیی فارسیدا کاریگەری زمان و فەزای رۆمانەکانی مەحموودی دەوڵەت ئابادی لەسەر بوو. بەڵام من زیاتر دڵم لە لای بەرهەمی چیرۆکنووسە مۆدێڕنەکانی وەک سادقی هیدایەت، هووشەنگ گوڵشیری و بەهرام سادقی بوو. ئەو، ئەوەی بەلاوە ئاسایی بوو. پێی وابوو نووسەرانی کوردیش وەک نووسەرانی هەموو دنیا پێویستە ڕێچکەی جیاواز تاقی بکەنەوە و زمان و شێوازی گێڕانەوەی جیاوازیان هەبێت. ئەو پیاوێکی دێموکرات و رۆشنبیر بوو، نووسەرێکی واقیعگەرا و واقیعنوێن کە شێلگیرانە هەوڵیدەدا لە رۆمانەکانیدا گرینگترین پرس و کێشەکانی کۆمەڵگەی کوردی بگێڕێتەوە. کاک فەتاح بە درێژایی ئەو هەموو ساڵە بۆ من هاوڕێ و مامۆستا و برایەکی گەورە بوو کە خەرمانێک یادەوەری خۆشی، بەتایبەت لە کۆمەڵێک سەفەری ئەدەبیدا کە پێکەوە بووین، لە لام جێ هێشتووە. بە پێچەوانەی کاک فەتاح، من مەنسووری یاقووتیم تەنیا یەکجار، لە سەرەتای دەهەی هەشتا، لە بانە، لە فستیڤاڵی چیرۆکی کوردی بینیوە و لەوە دواش چەند جارێک بە تەلەفۆن قسەمان کردووە. بەڵام لە ساڵانی بەر لە شۆڕش، لە تافی مێر مندالیمەوە، لە ڕێگەی چیرۆکەکانیەوە ناسیومە. کاک مەنسووری یاقووتی وەک عەلی ئەشرەفی دەروێشیان و سەمەدی بێهرەنگی و چەند چیرۆکنوووسێکی دیکە لە ناوە دیارەکانی چیرۆکی فارسی لەو دەمەدا بوون. کۆمەڵێک نووسەری گەنج بە بیروباوەڕی چەپی مارکسیستی کە زۆربەیان مامۆستای قوتابخانە، بەتایبەت قوتابخانەی گوندەکان بوون. کۆمەڵێک نووسەری ئایدیالیست و ئارمانجخواز کە لە نووسینەکانیاندا زیاتر ئاوڕیان لە ئێش و ئازار و مەینەتیاکانی خەڵکی هەژار لە گوندەکان و پەراوێزی شارەکان دەدایەوە و، واقیعە تاڵەکانی ژیانی ئەو چین و توێژانەی کۆمەڵگەیان دەگێڕایەوە. ئەوان رەخنەگرێکی جیدی و نەیارێکی ڕادیکاڵی سیستەمی سیاسی ئەو سەردەمە بوون و هەر بەو بۆنەشەوە گیران و لە بەندیخانەکاندا تووشی عەزێت و ئازار و شکنجەیەکی زۆر بوون. یاقووتی دوای سەرکەوتنی شۆڕش و ڕووخانی حکوومەتی پاشایەتیش، بە هۆی بیر و باوەڕ و چالاکیی سیاسییەوە تووشی گەلێک چەرمەسەری بوو. سەرەتا لە پیشە دڵخوازەکەی خۆی کە مامۆستای قوتابخانە بوو، دەرکرا. پاشان ناچار بوو هاوکات لەگەڵ درێژەدانی بە کاری چیرۆکنووسی، بۆ بژیوی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی، کرێکاری و داڵانداری بکات. دوای ماوەیەک ناچار بە خۆشاردنەوە و ژیانی نهێنی بوو، بەڵام ئەوەش دادی نەدا و پاش چەند ساڵێک گیرا و بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکەش کەوتە بەندیخانەوە. ئەو بە درێژایی حەفتا و شەش ساڵی تەمەنی، ژیانێکی تەژی لە چەرمەسەری و هەژاری و زیندان و ئێش و ئازار و شکستی بوو. بەڵام لە سەختترین قۆناغەکان و لەو پەڕی بێهیواییشدا بۆ ساتێک پشتی لە قەڵەمەکەی نەکرد و وازی لە نووسین نەهێنا. ئەو کە سەردەمانێک لە نێو بەشێک لە نوسەران و خوێنەراندا بە چیخۆفی ئێران ناوی دەرکردبوو، بە درێژایی ئەو ساڵانە دەیان کۆمەڵە چیرۆکی کورت و بڵیند، سێ ڕۆمان، دوو کۆمەڵە شێعر، دەیان کتێبی ڕەخنەیی و توێژینەوەی ئەدەبی و دەیان وتاری نووسی و بڵاو کردەوە. هەروەها بە زمانی کوردیش کۆمەڵە شێعرێکی لۆرکا و چیڕۆکێکی کورتی خۆی بە ناوی "چاڵ" بڵاو کردەوە.
دواهەم شت کە دەمەوێ بیڵێم لێکچوونی دوا ساڵەکانی ژیان و پاشان مردن و دواماڵاواییانە. ئەو دوو نووسەرە پڕ بەهرە و بەرهەمەی کورد، بەو ژیانە پڕ لە ڕەنج و ئازارەیانەوە شایستەی دوارۆژانێکی ئاسوودە و مەرگێکی ئارام و بێ ئێشا و ئازار بوون. بەڵام بە داخەوە چەرخی گەردوون و خامەی چارەنووس بە خواست و خۆزگە و هیوا و ئاواتی ئێمە نەسووڕا و نەینووسی. نەخۆشییەکی دزێوی وەک شێرپەنجە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لە جەستەی ماندوویاندا ڕەگی داکوتا و دوا ساڵ و دوا ڕۆژەکانی ژیانیانی لە هەمیشە تاڵتر و بە ئازارتر کرد.
رۆحیان شاد و یادی ئازیزیان بەخێر بێت.

سهروتاری سیروان ژماره1312.pdf
288.4 KB
#pdf
🔹بۆ یادی دوو نووسەری کورد، بەڕێزان فەتاحی ئەمیری و مەنسووری یاقووتی
✍🏼 #عەتا_نەهایی
#تایبهتی_سیروان ، سهروتاری ژماره1312
https://B2n.ir/f44616