بلوطبانان پا به ركاب
201 subscribers
677 photos
348 videos
33 files
684 links
بلوطبانان پا به ركاب، گروهي از كنشگران سبزانديش ايران زمين هستند كه با راهبري مهندس محمد درويش و تسهیلگری رئوف آذري در صدد برآمده اند به مدد #دوچرخه_هاي_برقي،به بلوطباني و حفاظت از ژينايي وطن بپردازندو در اين مسير، هموندي كنشگران و متولیان را قدر مي دانند
Download Telegram
ئاگرکەوتنە وە لە دارستانەکانی سەردەشت، کارە ساتی لێکەوتەوە...

دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی #دارە_زەرد، لە دەڤەری هاوسنووری ئاوایبەکانی زێرەمێرگ، کۆڵەسە،چۆمەڵ و شەڵماش کە لە رۆژی جومعە ۷ی جۆزەردان دوای نوێژی عەسر دەستی پێکردبوو، دەیان دۆنم ژینگە ی دەوڵەمەند و داری بە ساڵاچوو و مێژوویی و دەیان ئاژەڵی کێوی و هێلانەی باڵەندە خنجیلانەکانی نیشتمان، سوتان...

ئەم ئاگرە کە بۆ چوارەمین جار لە کاتی کەوتنەوە تا ئەمڕۆ نیوەڕۆی شەممۆ رێکەوتی ۸ی جۆزەردان، بە هەوڵی ژینگە پارێزان و فەرمانبەرانی دایرەکانی پێوەندی دار و بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سوار و شارۆمەندە خۆبەخشەکان، کونتڕۆل کرابوو، بە هۆی بەربڵاوی و پانتایی شوێنی ئاگرەکە و هەروەها وەزینی بای لەناکاو، هەڵایساوەتەوە و بە داخێکی گرانەوە بە تەوژمێکی زۆر بەرەو ئاواییەکانی زێڕەمێرگ و کۆڵەسە و دیواری بەنداوی سەردەشت، بڵیسە دەکات و ڕێگادەبڕی کە ئەگەر خەڵکانی خۆبەخش و بە تایبەتی دایرەکانی پێوەندی دار لە پارێزگا و ناوەندی وڵات، بە هانای بەڕووپارێزان، ژینگە پارێزان و فەرمانبەرانی بەشداربوو و هێندێک ژینگە دۆستی خۆبەخش نەهێن و بە ئامراز و کەل و پەلی پێویست و بەڕۆژ بە تایبەت هێزی ئاگربڕی لە ئاسمانەوە، یارمەتیدەر نەبن، ئەگەری وەی هەیە کە سەدان دۆنم دارستانی بەڕوو، بەن و کەوت و سەدان ئاژەڵ و باڵەندە و ڕووەکی کێوی قوربانی بن و دەیان باخی ڕەز و بادام و هتدی وەرزێرانی ناوچە لە ناو بچن...

شایانی باسە، وێدەچێت هۆکاری ئاگرەکەوتنەوەکە، هەلپەرستی کەسانی خۆجێیی یا خۆ شوان و ڕێڕەو بوبن کە تەرکیز دەکرێت دواکەوتنی یاسایی و لێپێچینەوەی خێرای بۆ بکرێت و هەوڵی چارەسەری و بنبڕکردنی ئەم ڕەوتە قیزەوونە، خواست و ویستی بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سوار و ژینگە پارێزانی نیشتمانە و هەروەها دابین کردنی کەل و پەل و ئامرازی پێویست و بەڕۆژ بۆ ڕۆژانی داهاتوو و ئەگەری کارەساتی تر لە لایەن لایەنە پێوەندی دارەکان و هەروەها تەرکیزی پارلمانتەر و ئەنجوومەنی قەزاکە...

#بەڕوو_پارێزانی_پاسکیڵ_سوار
#ئاگرکەوتنەوە
#کاولکاری_ژینگە
#ئێکۆسایدی_بەڕوەکان
#هەلپەرستی_خۆویستان
@oktreebikerlover

@Oaktreeloverbikers
---
https://www.instagram.com/p/CPdyJesLc2E/?utm_medium=copy_link
‍ بە ناوی خودای دەهەندە و دلۆڤان

🍀🌿🌱🪴🎋🍃

دارستان، دایکی سرووشتە...
سرووشت، ژینگەی ئێمەیە...
ژینگەی خاوێن، پارێزەری ژیانی ئێمە و گیانلەبەرانە...
دار و گیا، بسووتێن و نەمێنن، ژینگەکەمان، کەڵکی ژیانی نامێنێ و مرۆڤەکان، تخونی برسیەتی و نەخۆشی و هەژاری دەبن و کار و پیشەکان کەم دەبن و ئاژەڵداری و وەرزێری نامێننن و دانیشتووانی ئەو دەڤەر و ناوچە سووتاو و هەڵقرچاو و ڕووتاوە و بێ دار و گیایە، دەبێ نیشتمان و زێدی خۆیان، جێ بێڵن و ئەو کات، دەستی پەژیوانی لە ئەژنۆ دەدەن و خۆڵ وەسەرخۆ دەکەن و دەڵێن: بە هێندێک پارێزگاری لە دارستان و کانیاو و ڕووبار و سەیرانگا و کوێستانەکانمان، دەمانتوانی هەم خۆمان بەختەوەر بژین و هەم لە هەمبەر نەوەکانی داهاتوو و ئاییندەی گەلەکەمان، بەرپرسیار بین و وەڵاتێکی سەوز و خاوێن و پڕپیتیان، بۆ جێ بێڵین.

هاوشاریانی بەڕێز،

کوڕ و کیژانی لاو و تازە پێگەییشتوو، ئەو ژینگە و دارستان و لێڕەوار و دەشت و کێو و کانی و ئاوە، ئی ئێوەیە...!
هێندێک لە گەورە و بەساڵان چووانمان، بۆ زۆرکردنی زەوی وەرزێری و فرۆشتن و سازکردنی خەڵووز، تازە پێگەییشتوو و گیرفانپڕەکانمان، بۆ سازکردنی "وێلا" و باغ و شوێنی حەسانەوە و سەیران و خۆڕانان، دژمنەکانمان، بۆ ئەوەی کە سەوزایی ودارستان و لێڕەوار و جوانی لەم نیشتیمانە بسڕنەوە....! دەیانبڕن و دەیانسووتێنن و بە لودێر و هەموو کەرەسە و ئامێرێکی زەبەلاح، لە ڕەگ و ڕیشەوە دەریان دێنن و لە ئاکام دا، سەردەشتێکی نێودێر بە سەوزایی لێڕەوار و دارستان، دەبێتە بەڕەهووت و بیابان و بێرون و چۆڵگە...!؟
هەموومان ئامادەین، بۆ لانیکەم دوو کاتژمێر، کار و پیشە و ئاساییش و ئارامش و نوێژ و تاعەت و چاکە و هاوکاری، بۆ چاولێکردن، لە تۆپێنی نێوان دوو تیمی شین و سوور، وەلانێین، بەڵام... ئامادە نین، ئەگەر ئاوریش نەکووژێنینەوە، دۆلکە ئاو و بابۆڵە نانێک بۆ ئاورکووژینەوەکان بەرین...!؟
مامۆستایانی ئایینی و مامۆستایانی زانکۆ و پەروەردە و ئەنجومەنە فەرهەنگی و هونەری و سەندیکا پیشەیی وڕێکخراوەکانی مەدەنی و هەموو قسەڕۆییشتوو و بەرپرسانی شار و گوندەکان، دەبێ لەو ڕووداوانەدا، ئەرک و ڕۆڵی خۆیان بەجێ بێنن و بە هەر کەرەسە و ئامێرێکی لە دەستیان دێت، هاوکاری بکەن و ئەگەر توانای هاوکاری لەشی و جەستەییان نیە، بە دەنگ و نووسین و بانگەواز، خزم و هاودێی و هاوشاری و هاوگەڕەکەکانیان هان بدەن کە، یا بۆ ئاورکوژاندنەوە بچن، یا بە کۆکردنەوەی نان و کوللێرە و ئاو و کەرەسەی پێویست، هاندەری خەڵک بن.
ئێمەش، وەک ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبی سەردەم، بە هێزی لەش و هزر و قەڵەم، هەڵوێست دەردەبڕین و بۆ هەموو هاوکاری و یارمەتیەک، ئامادەین.

بە سپاس و ڕێزەوە

✍️ئەنجومەنی ئەدەبیی "سەردەم"ی سەردەشت
٨ی جۆزەردانی ۱٤۰۰ی هەتاوی
*-------
سپاس بۆ هاوخەمی و هاودڵی نووسەران و شاعیرانی ئەمەگناسی شارەکەمان🙏
---
#بەڕووپارێزانی_پاسکیڵ_سوار
#ئێکۆسایدی_بەڕوەکان
#کاولکاری_ژینگە
#هەلپەرستی_خۆویستان
#هاودڵی_خۆبەخشان
#ڕێکخراوی_ئەدەبی_سەردەم
https://t.iss.one/Oaktreeloverbikers