ئاگرکەوتنە وە لە دارستانەکانی سەردەشت، کارە ساتی لێکەوتەوە...
دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی #دارە_زەرد، لە دەڤەری هاوسنووری ئاوایبەکانی زێرەمێرگ، کۆڵەسە،چۆمەڵ و شەڵماش کە لە رۆژی جومعە ۷ی جۆزەردان دوای نوێژی عەسر دەستی پێکردبوو، دەیان دۆنم ژینگە ی دەوڵەمەند و داری بە ساڵاچوو و مێژوویی و دەیان ئاژەڵی کێوی و هێلانەی باڵەندە خنجیلانەکانی نیشتمان، سوتان...
ئەم ئاگرە کە بۆ چوارەمین جار لە کاتی کەوتنەوە تا ئەمڕۆ نیوەڕۆی شەممۆ رێکەوتی ۸ی جۆزەردان، بە هەوڵی ژینگە پارێزان و فەرمانبەرانی دایرەکانی پێوەندی دار و بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سوار و شارۆمەندە خۆبەخشەکان، کونتڕۆل کرابوو، بە هۆی بەربڵاوی و پانتایی شوێنی ئاگرەکە و هەروەها وەزینی بای لەناکاو، هەڵایساوەتەوە و بە داخێکی گرانەوە بە تەوژمێکی زۆر بەرەو ئاواییەکانی زێڕەمێرگ و کۆڵەسە و دیواری بەنداوی سەردەشت، بڵیسە دەکات و ڕێگادەبڕی کە ئەگەر خەڵکانی خۆبەخش و بە تایبەتی دایرەکانی پێوەندی دار لە پارێزگا و ناوەندی وڵات، بە هانای بەڕووپارێزان، ژینگە پارێزان و فەرمانبەرانی بەشداربوو و هێندێک ژینگە دۆستی خۆبەخش نەهێن و بە ئامراز و کەل و پەلی پێویست و بەڕۆژ بە تایبەت هێزی ئاگربڕی لە ئاسمانەوە، یارمەتیدەر نەبن، ئەگەری وەی هەیە کە سەدان دۆنم دارستانی بەڕوو، بەن و کەوت و سەدان ئاژەڵ و باڵەندە و ڕووەکی کێوی قوربانی بن و دەیان باخی ڕەز و بادام و هتدی وەرزێرانی ناوچە لە ناو بچن...
شایانی باسە، وێدەچێت هۆکاری ئاگرەکەوتنەوەکە، هەلپەرستی کەسانی خۆجێیی یا خۆ شوان و ڕێڕەو بوبن کە تەرکیز دەکرێت دواکەوتنی یاسایی و لێپێچینەوەی خێرای بۆ بکرێت و هەوڵی چارەسەری و بنبڕکردنی ئەم ڕەوتە قیزەوونە، خواست و ویستی بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سوار و ژینگە پارێزانی نیشتمانە و هەروەها دابین کردنی کەل و پەل و ئامرازی پێویست و بەڕۆژ بۆ ڕۆژانی داهاتوو و ئەگەری کارەساتی تر لە لایەن لایەنە پێوەندی دارەکان و هەروەها تەرکیزی پارلمانتەر و ئەنجوومەنی قەزاکە...
#بەڕوو_پارێزانی_پاسکیڵ_سوار
#ئاگرکەوتنەوە
#کاولکاری_ژینگە
#ئێکۆسایدی_بەڕوەکان
#هەلپەرستی_خۆویستان
@oktreebikerlover
@Oaktreeloverbikers
---
https://www.instagram.com/p/CPdyJesLc2E/?utm_medium=copy_link

Instagram