بلوطبانان پا به ركاب
205 subscribers
679 photos
352 videos
33 files
686 links
بلوطبانان پا به ركاب، گروهي از كنشگران سبزانديش ايران زمين هستند كه با راهبري مهندس محمد درويش و تسهیلگری رئوف آذري در صدد برآمده اند به مدد #دوچرخه_هاي_برقي،به بلوطباني و حفاظت از ژينايي وطن بپردازندو در اين مسير، هموندي كنشگران و متولیان را قدر مي دانند
Download Telegram
بۆ سەرجەم شاعیران و ئەدەب دۆستان، هونەرمەندان و ساحیب کەسایەتی و پیشە جیاجیاکان، میدیاکاران، مینبەریەکان، بەرپرسەکان و هۆگرانی چیرۆکی نیشتمان و گەلێکی خێرلەخۆنەدیو ...

سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی


ئاگادارتان دەکەینەوە
کە گروپی بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سوار
@oaktree_loverbikers

بە مەبەستی گەیاندنی دروشمی #نا_بۆ_ئێکۆساید
و
هەروەها، دووپات کردنەوەی گرێبەستی دڵەکان لە تەک شەهیدانی ژینگە
و
ڕێزنان لە ژینگەپارێزانی ئەمەگناس
و
تەرکیز لە سەر #بەڵێ_بۆ_گۆڕانی_شێوازی_ڕوبەڕوبونەوەی_قەیرانەکان

له شاره شەهیدە
#ژینۆساید کراوەکەی  #سەردەشت،
تا
#بانه،
#مەریوان،
#نۆدشە،
#پاوە،
#جوانڕۆ،
#ڕەوانسەر،
#کرماشان،
#کامیاران
و
#سنەدژ،

بە پاسکیڵ و پێداڵ لێدان،
ڕێگە و سینگی کەژی #ژالانە،
#تەتە و #داڵانیان بڕی و شار بە شار و ڕێکخراو بە ڕێکخراویان چڕی ...


بە پێویستمان زانی،
ئازیزانمان لە گروپ و ڕێکخراوە ئەدەبی وهونەریەکان، هەروەها چالاکانی مەدەنی و سەرجەم خەمخۆرەکانی نیشتمان و مامۆستا و بلیمەت و کەسایەتیەکان و هتد،
ئاگادار کەینەوە کە زۆر بە داخەوە، کارەساتێکی کاولکاری ژینگەیی زۆرێک ساڵە بەرۆکی نیشتمانی گرتووە و ئەمساڵ زێدەتر و بربڵاوتر لە جاران،
تەنگی بە دارستانە بەڕوەکان هەڵچنیوە و ئەگەر ئاگر و بە گزەبردنی دارەکان بەم شێوازە دەوامی بێت،
ئەوە دوای چەند ساڵی تر،
نە دارستان و نە ژینگە و نە نیشتمان چی نامێنێت
و داخەکەم زێدە لەوانێش ئەویندارانی ژینگەش کە ناتوانن بێدەنگ و بێخەم دەست وەبن سەردەن و چاو لە هەڵقرچانی نیشتمان بگرن،
خۆداوێژنە ناو قەیرانەکان و لە دەست دەچن و ئیتر مرۆڤە #شەریفەکان،
#ئومێد
و
#موختارەکانی گەلیش تێدا دەچن...😭


ئێمە وەکوو ئەویندارانی ژینگە،
لە ژێر ناوی

#بەڕوپارێزانی_پاسکیڵ سوار،
(بلوطبانان پا به رکاب)

وێڕای بەرهەڵست بوونەوەی کاولکاریەکان،
کۆتا هۆشداری خۆمان دوای  ئاگرەکانی سەردەشت، بانە، مەریوان و پاوە و هتد لە تارانەوە بە گوێچکە ی بەرپرسان چرپاندووە

و ئەمجارەش؛

بەم ڕێپێوانە و پێداڵ لێدانە
۶۵۰
کیلۆمێتریە، 
پەیامی ترمان گەیاندە گوێچکە خەڵکانی بە پەرۆش و ڕێکخراوە ژینگەیێەکان و بەشێک لە چاڵاکانی مەدەنی بەردەست...

ئەم گوزارشتە

https://t.iss.one/oaktree_loverbikers/1030

کە بەشی یەکەم لە دە ڕاپۆرتەکانی گەشتەکەمانە(ئەوانی تر بە زوانی کووردی نوسراون و بە دەنگ و ڕەنگ ئاودێر کراون)،
بۆ ئاگاداری ئێوە ئازیزان  ڕادەگوێزین تا وێڕای گەیاندنی خۆشەویستمان بە خزمەتتان، داوکار بین؛
ئێوەش بە هەست و سۆزی شاعیرانە،
هەڵوێستی پسپۆڕانە،
لێدوانی بوێرانە،
ڕێگەیەکی چارەسازانە،
و
بە هەر شێوازێکی بۆتان دەگوونجێت و دەتوانن و دەلوێت، ئەم هۆشیارە بدەن بە کۆمەڵگە و خەڵکان تێبگەینن کە دەست درێژی بۆ ژینگە و خاپۆرکردنی دارستان، داڕمانی نیشتمان و هێماکانی گەلێکی لێقەوماوە
و نەشیاوە ئەم ڕەوتە و ئەم کردەوە قیزەوونە،
بەشێکی لە سەر دەستی وەرزێر، جوتێر، ڕەزوان، شۆفڵ دار و دارا و نەداری ئەم گەلە بێت
و چاوی لێ بنووقێنن و پارووی لێ بادەن و گیرفانی بێ حەیایی لێ پڕکەن!


تکایە، تکایە، تکایە؛

هەروەک گشت ساتە قەیراناویەکانی مێژوو،

ئێوەش پێنووس تاودەن و لێنووس بچڕن و دەنگی بوێرتان لە پشت مایکەکان بەرز کەنەوە و یاریدەدەری ئیدارەی ئەم قەیرانە بن و هۆشداریەکان بگەیننە کوێچەکەی ئەوینداران تان ...


بەڵکوو، ئەم هەڵمەتە، هۆشیارترمان کاتەوە و هەرکەس لە بەرخویەوە،
ئەرکێک لە ئەستۆگرێت
و ئیزن نەدا،
نەیاران و چاوچنۆکەکان،
ئاوەها بەو پەڕی بێ شەرمی، ژینگە و نیشتمان و مێژووی گەلەکەمان تاڵان کەن و پاشان بە ڕیشی سپی بەشێکمان و به رووی سپی تری گشتمان پێبەکەنن!

ئێوەش بە پێنووس و زوان و هاوار،
لە گەڵمان بن با قاچەکانمان  هێزی زێدەتر بگرن بۆ  پێداڵ لێدانێکی تر و ئەمجارە بۆ گەیاندنی موژدەی سەرکەوتنی ئیڕادەی گەل بە سەر کاولکاراندا، ڕێگە ببڕن و گوێچکەکان بچڕن...
🌳🚴

بە ڕێزەوە،

بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سوار

۶ی ڕەزبەری ۲۷۲۳ ی کوردی

-----
#بلوطبانان_پا_به_رکاب
@oaktree_loverbikers
گەشتێکی ۶۵۰ کیلومێتری پاسکیڵ سواری #بەڕووپارێزان بۆ گەیاندنی پەیامی #نا_بۆ_ئێکۆساید

https://t.iss.one/oaktree_loverbikers/1075

#بەشی یەک لە دووی گوزارشتی سنە..
(۱۰_۱)
#سنه_دژ( #سنندج)

بڕیار درابوو، ڕێگەکان ببڕین و هەر ئەوەش پاڵی نایین تا ئەم هەموو جوانی و دڵۆڤانی و خۆشەویستیەی کامیاران جێ بێڵین و بەرەو سنەدژ، ئەم شارەی کە بۆن و مەرامەی هوونەر، موسیقا و داهێنانی، هەستی تەنیبوویین،
ڕێ بکەوین.

ئەم شارەی کە مێژووی، سەروەری لێ دەتکێت و لێواو لێو لە بیر و هزر و داهێنان و ڕاهێنانە..

گەرچی لە کامیاران بۆ سنە،
بەهۆی تەسکی جادەی سەرەکی، ناچار بوویین، هەشت لە دە بەشی لە شانەی خاکی و تەپ و تۆز و پڕ لە شوشە و ئاسنەڵاوە و هتد پێداڵ لێدەین و پووچانەوەی تایەکان لە خۆبگرین و هه روه ها؛

بەشێک لە جەستەی نیشمان بە خاپووری ببینین[بەنداو و سووتان]، بەڵام باغ و سەوزایی هەر ئاسەواری مابوو و لە زۆر شوێن، ئاوهەڵدێرە دەستکردەکان بە دەممان پێ دەکەنین و بەر و بۆمەکان، بەرۆکی گیرفانیان دەگرتین!

کاژێرێکمان مابوو،
بگەینە شار کە تەلەفۆنەکان گوێچکەیان لەرزاندین و ژینگە پارێزان و چالاکانی مەدەنی سنەایی، بە سەریان کردینەوە و ئەحواڵیان پرسین و ئەوەش هەر بەردەوام بوو تا ئەو ڕادەیە کە کاکە سامان بە ماشێنی بچووکی بارهەڵگر و دکتۆر سەلاح بە تۆتۆمبێڵی سواری،
لە دە کیلۆمێتری شارەوە، چاوەدێریان کردین و ڕەسم و فلیمیان لێ گرتین و خەڵکانی تریشیان بۆ بانگهێشت کردین.

هێشتا لە گەورەیی ئەم چەند ئازیزە، دەرنەچوبوویین کە کۆمەڵێک لە چالاکان،
لە دەروازەی شارەوە بەپێشوازمانەوە هاتن و لوتف و کەڕەمیان تا پارکی مییلەت،
ئاراستەی حاڵ کردین...

هەر گەرمی ئەحواڵ پرسی بوویین کە سەرۆکی لێژنەی پاسکیڵ سوارانی سنە و چەند ئەندامی ئازیزیان، سەرۆکی ڕێکخراوەی شنەی نەوژین و چەندین ئەندامی چالاکیان و چەند قۆڵی چالاکی مەدەنی، دەوریان تەنین و سفرە داخرا و خوانی دڵۆڤانیان،
لە لوتف و کەڕەم و خۆشەویستی، بۆ پڕکردین .

پاشان خوانی هزر و بیر و ڕاگۆڕینەوە هاتە کایە و دوای ئاراستەکردنی ئامانج و هۆکاری دەسپێکی گەشتەکە لە لایەن نوێنەری بەڕووپارێزانەوە و خستنە ڕووی داواکانی هاوئەندێشی و ئاسانکاری کۆنفڕانسێک و کۆڕبەندێکی زانکۆیی لە نوینەرایەتی زانکۆ و هەروەها تەمەننای دەرهاویشتەی جیاواز لە دانیشتنەکە، ئەو جار #دکتۆر_سەلاح،
مامۆستای زانکۆی کوردستان،
وێڕای بە خێرهێنانی دوبارە و بەرز نرخاندنی چالاکیەکە،
تیشکی خستە سەر هەوڵە زانکۆیی و ژینگەییەکان بۆ ساماندانی چالاکیەکان و تەرکیزیشی کرد کە زانکۆ، پێشەنگ دەبێت لە خزمەت بە ژینگەی نیشتمان و گشت هەوڵەکان ڕێک دەکەیێن بۆ بەستنی کۆڕبەندێک لە سەر ئاستی ناوچەیی یا بەرفراونتر و هەر خزمەتێکیش پێویست بێت بۆ ژینگەپارێزان، بە پێی توانا، ڕایدەپەڕێنین.

پاشان، چالاکی بەرچاوی مەدەنی شار، کاک #فەرید؛
زۆر لێزانانە تیشکی خستە سەر ئەو وەرچەرخانە ی داواکراوی بەڕووپارێزان بوو و بە داتا و بەڵگە، هێندێک پێشنیاری خستە ڕوو..

کاکە #حەمید،
ئەندامی دەستەی کارگێڕی شنەی نەوژین یش، ئەمجارە وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی زانکۆکان بۆ پاڵپشتی چالاکە ژینگەییەکان، هێندێک خاڵی بە پێزی خستە ڕوو و لە دەلاقەیەک دا،
وتی:
"ئاگرێک کە بەردەبێتە ژینگە و دارستان، تەنیا شەقارتەیەک و جگەرەیەک و فەندەکێک دروستی ناکات!
بەڵکوو ئاگری سووتێنەر،
بۆشایی یاسایی
و سۆنگەی بەرپرسانە بە ژینگە
کە بە داخەوە، زۆرترین پێناسەیان بۆ گەشە،
بیناسازی و جادە و شەقام و چیمەنتۆیە!"
دوایی ئاماژەشی بە تێچوەکانی کاری ژینگەپارێزی کرد و تەرکیزی کردەوە کە ئێمە پێمان وایە کاری ژینگە پارێزی دەبێ بە یاسایی هەنگاوی بۆبنرێت و ڕێکخراوەی بۆسازدرێت و پاشان ئەم ڕێکخراوانە لە گشت لایەک، دەنە بدرێن و پاڵپشتی بکرێن...

گفتگۆ و ڕاوێژ سەرەڕای ماندوویی زۆری بەڕوپارێزان هەر بەردەوام بوو و تەنانەت دوای شێوخوانێکی بە پێزی کاک سەهەند و دۆستانی دیواندەڕڕەییش، باڵی ڕاهاویشتە ئاویەر و پیرخدر و ئەوجار #خاڵۆ_جەماڵ و هەڤاڵانی کەژوان
وە هەروەها پاسکیڵ وانەکان، میوانداریان کردین و بە ئاوی #خەیرزنە و چای مامۆ سدیق و خوانی خزمەتی ژینگەیی بە پێزی گروپە شاخەوان و ژینگە پارێزەکان و بە تایبەت هیممەتی خۆەخشانەی خاڵو جەماڵ،
ئاوپڕژێنی دڵ کرایین و چاومان بە بینینی جوانیەکانی بەرهەمی خزمەتیان، تیشکی خۆری بەرکەوت و لە دڵی شەودا، گەشاینەوە..

ئەوەی دکتۆر مێهرداد و کاک ناسر لە پاسکیڵوانی و دکتۆر سەلاح و هاوڕێیانی زانکۆ لە داهێنان و بەرفراوانی هەستی ژینگە پارێزی شاخەوانان لە کرداری ئەرێنی ئاوەدانی ژینگە، پێشکەشیان کڕدین، لە هەمبەر چەندین هەزار پێداڵی ئێمە، ملوێن و چەندها ملوێنیان بەرهەم هێنابوو کە جێگەی فەخر و پێزانین و دەست خۆشی و ماندوونەبونی و هاوکاری بەردەوام بووووووون...
بەشی دوهەمی گوزارشتی گەشتی پاسکیڵ سواری بەڕووپارێزان لە سنە...

https://t.iss.one/oaktree_loverbikers/1075

‌(٢-١٠)

درێژەی گوزارشتەکەی سنە👇

...سنە و سنەدژیەکان،
وەکوو هەموو ئازیزانێک کە بە خزمەتیان گەشتین و لە خوانی گفتگۆیان بەهرەمەند بویین،
لێواو لێو بوون لە وزە و بیرۆکەی بە پێز و داهێنانی بە هێز کە شایەنی سپاسی بێ بڕانەوە بوون و بە فەخری دەزانین هەر لەوێوە،
کۆتا بڕگەی گەشتمان ڕاگەیاند و چی تر شەرمەزاری گەورەیی ئەوان و گشت میواندار و پێشوازی کەر و دڵۆڤانەکانی مەودای سەفەری نەکردین!

+بە ئەرکی دەزانین سپاسی بێ بڕانەوەمان ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوەی شنەی نەوژین، بە تایبەت،
بەڕێزان؛
حەمید مورادی
سروه یاهویی
میلاد کمیزیانی
شاهو مەردوخی
ئارام عەبدی
زانکۆ حوسەینی
دانیاڵ مەحمودی

و هەروەها چالاکانی خۆبەخش؛
سامان میرەکی
سامان مەحەممەدی
کەیوان فروتەن
فەرید زەرنگار
سودمەند ساعیدپەنا
و
ڕێکخراوەی چلچەمە و سەرجەم شاخەوانە ژینگەپارێزەکانی سنە و تایبەتی تر، #خاڵو_جەماڵ ئەسەدی و گشت هاوڕێیانی و سەرجەم سنەییە خزمەتکارەکانی ئاویەر و خەیرزنە و هتد بکەیین

هەروەها ئەرکە،
سپاسی بێ بڕانەوەمان بێت بۆ؛
دەستەی پاسکیڵوانی شارە جوانەکەی سنە و بە تایبەت سەرۆکی لیژنە، دکتۆر مێهرداد عەبباسی و ئەندازیار ناسر ئومێدی
و زۆر تایبەتی تر؛
سەرۆکی گروپی ژینگەپارێزانی زانکۆ؛
دکتۆر سەلاح وەیسی و ماندوونەناسی و بە دواداچون و خزمەتی شازی
و
کاکە سەهەند سەلمانیان،
سیامەک وەلیخانی،
و
مەیسەم ئەمینی،
لە دۆستان و خزمانی دیواندەڕڕەیی لە سنەدژ کە بە سفرە و شێوخوانی پڕ لە خۆشەویستیان و مەودای حەسانەوە، گەورەییەکی بێ وێنەیان نواند..

کەممان هێناوە و هیچ نەماوە،
جگە لەوە بڵێین گەشت بکەن و بە پاسکیل ڕێگە ببڕن، تا هەست بکەن دڵۆڤانیە بچکۆڵەکانتان لە هەمبەر گەورەیی دڵۆڤانی ژینگە و نیشتمان و مڕۆڤە شاز و بلیمەتەکانی چەندە کەم دێنن و چەندە مەودا دەبێ ببڕین تا دەگەینە هەنگاوە سەرەکیەکانی خزمەتی بێ بەرانبەر...

هەر شاد بن تا گەشتێکی تر
و خوانێکی تر و گۆڕانکاری و گەشەیەکی هزری و کرداری زیاتر ..🙏
🌳🚴

#بلوطبانان_پا_به_رکاب
#سفر_با_دوچرخه
#نه_به_اکوساید
#بله_به_تغییر
#سیکل_معیوب_مواجهه_بحران
#سردشت
#بانه
#مریوان
#نودشه
#پاوه
#جوانرود
#روانسر
#کرمانشاه
#کامیاران
#سنندج
#پایان_آغازی_برای_تغییر

@oaktree_loverbikers