بلوطبانان پا به ركاب
205 subscribers
679 photos
352 videos
33 files
686 links
بلوطبانان پا به ركاب، گروهي از كنشگران سبزانديش ايران زمين هستند كه با راهبري مهندس محمد درويش و تسهیلگری رئوف آذري در صدد برآمده اند به مدد #دوچرخه_هاي_برقي،به بلوطباني و حفاظت از ژينايي وطن بپردازندو در اين مسير، هموندي كنشگران و متولیان را قدر مي دانند
Download Telegram
گەشتێکی ۶۵۰ کیلومێتری پاسکیڵ سواری #بەڕووپارێزان بۆ گەیاندنی پەیامی #نا_بۆ_ئێکۆساید

https://t.iss.one/oaktree_loverbikers/1075

#بەشی یەک لە دووی گوزارشتی سنە..
(۱۰_۱)
#سنه_دژ( #سنندج)

بڕیار درابوو، ڕێگەکان ببڕین و هەر ئەوەش پاڵی نایین تا ئەم هەموو جوانی و دڵۆڤانی و خۆشەویستیەی کامیاران جێ بێڵین و بەرەو سنەدژ، ئەم شارەی کە بۆن و مەرامەی هوونەر، موسیقا و داهێنانی، هەستی تەنیبوویین،
ڕێ بکەوین.

ئەم شارەی کە مێژووی، سەروەری لێ دەتکێت و لێواو لێو لە بیر و هزر و داهێنان و ڕاهێنانە..

گەرچی لە کامیاران بۆ سنە،
بەهۆی تەسکی جادەی سەرەکی، ناچار بوویین، هەشت لە دە بەشی لە شانەی خاکی و تەپ و تۆز و پڕ لە شوشە و ئاسنەڵاوە و هتد پێداڵ لێدەین و پووچانەوەی تایەکان لە خۆبگرین و هه روه ها؛

بەشێک لە جەستەی نیشمان بە خاپووری ببینین[بەنداو و سووتان]، بەڵام باغ و سەوزایی هەر ئاسەواری مابوو و لە زۆر شوێن، ئاوهەڵدێرە دەستکردەکان بە دەممان پێ دەکەنین و بەر و بۆمەکان، بەرۆکی گیرفانیان دەگرتین!

کاژێرێکمان مابوو،
بگەینە شار کە تەلەفۆنەکان گوێچکەیان لەرزاندین و ژینگە پارێزان و چالاکانی مەدەنی سنەایی، بە سەریان کردینەوە و ئەحواڵیان پرسین و ئەوەش هەر بەردەوام بوو تا ئەو ڕادەیە کە کاکە سامان بە ماشێنی بچووکی بارهەڵگر و دکتۆر سەلاح بە تۆتۆمبێڵی سواری،
لە دە کیلۆمێتری شارەوە، چاوەدێریان کردین و ڕەسم و فلیمیان لێ گرتین و خەڵکانی تریشیان بۆ بانگهێشت کردین.

هێشتا لە گەورەیی ئەم چەند ئازیزە، دەرنەچوبوویین کە کۆمەڵێک لە چالاکان،
لە دەروازەی شارەوە بەپێشوازمانەوە هاتن و لوتف و کەڕەمیان تا پارکی مییلەت،
ئاراستەی حاڵ کردین...

هەر گەرمی ئەحواڵ پرسی بوویین کە سەرۆکی لێژنەی پاسکیڵ سوارانی سنە و چەند ئەندامی ئازیزیان، سەرۆکی ڕێکخراوەی شنەی نەوژین و چەندین ئەندامی چالاکیان و چەند قۆڵی چالاکی مەدەنی، دەوریان تەنین و سفرە داخرا و خوانی دڵۆڤانیان،
لە لوتف و کەڕەم و خۆشەویستی، بۆ پڕکردین .

پاشان خوانی هزر و بیر و ڕاگۆڕینەوە هاتە کایە و دوای ئاراستەکردنی ئامانج و هۆکاری دەسپێکی گەشتەکە لە لایەن نوێنەری بەڕووپارێزانەوە و خستنە ڕووی داواکانی هاوئەندێشی و ئاسانکاری کۆنفڕانسێک و کۆڕبەندێکی زانکۆیی لە نوینەرایەتی زانکۆ و هەروەها تەمەننای دەرهاویشتەی جیاواز لە دانیشتنەکە، ئەو جار #دکتۆر_سەلاح،
مامۆستای زانکۆی کوردستان،
وێڕای بە خێرهێنانی دوبارە و بەرز نرخاندنی چالاکیەکە،
تیشکی خستە سەر هەوڵە زانکۆیی و ژینگەییەکان بۆ ساماندانی چالاکیەکان و تەرکیزیشی کرد کە زانکۆ، پێشەنگ دەبێت لە خزمەت بە ژینگەی نیشتمان و گشت هەوڵەکان ڕێک دەکەیێن بۆ بەستنی کۆڕبەندێک لە سەر ئاستی ناوچەیی یا بەرفراونتر و هەر خزمەتێکیش پێویست بێت بۆ ژینگەپارێزان، بە پێی توانا، ڕایدەپەڕێنین.

پاشان، چالاکی بەرچاوی مەدەنی شار، کاک #فەرید؛
زۆر لێزانانە تیشکی خستە سەر ئەو وەرچەرخانە ی داواکراوی بەڕووپارێزان بوو و بە داتا و بەڵگە، هێندێک پێشنیاری خستە ڕوو..

کاکە #حەمید،
ئەندامی دەستەی کارگێڕی شنەی نەوژین یش، ئەمجارە وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی زانکۆکان بۆ پاڵپشتی چالاکە ژینگەییەکان، هێندێک خاڵی بە پێزی خستە ڕوو و لە دەلاقەیەک دا،
وتی:
"ئاگرێک کە بەردەبێتە ژینگە و دارستان، تەنیا شەقارتەیەک و جگەرەیەک و فەندەکێک دروستی ناکات!
بەڵکوو ئاگری سووتێنەر،
بۆشایی یاسایی
و سۆنگەی بەرپرسانە بە ژینگە
کە بە داخەوە، زۆرترین پێناسەیان بۆ گەشە،
بیناسازی و جادە و شەقام و چیمەنتۆیە!"
دوایی ئاماژەشی بە تێچوەکانی کاری ژینگەپارێزی کرد و تەرکیزی کردەوە کە ئێمە پێمان وایە کاری ژینگە پارێزی دەبێ بە یاسایی هەنگاوی بۆبنرێت و ڕێکخراوەی بۆسازدرێت و پاشان ئەم ڕێکخراوانە لە گشت لایەک، دەنە بدرێن و پاڵپشتی بکرێن...

گفتگۆ و ڕاوێژ سەرەڕای ماندوویی زۆری بەڕوپارێزان هەر بەردەوام بوو و تەنانەت دوای شێوخوانێکی بە پێزی کاک سەهەند و دۆستانی دیواندەڕڕەییش، باڵی ڕاهاویشتە ئاویەر و پیرخدر و ئەوجار #خاڵۆ_جەماڵ و هەڤاڵانی کەژوان
وە هەروەها پاسکیڵ وانەکان، میوانداریان کردین و بە ئاوی #خەیرزنە و چای مامۆ سدیق و خوانی خزمەتی ژینگەیی بە پێزی گروپە شاخەوان و ژینگە پارێزەکان و بە تایبەت هیممەتی خۆەخشانەی خاڵو جەماڵ،
ئاوپڕژێنی دڵ کرایین و چاومان بە بینینی جوانیەکانی بەرهەمی خزمەتیان، تیشکی خۆری بەرکەوت و لە دڵی شەودا، گەشاینەوە..

ئەوەی دکتۆر مێهرداد و کاک ناسر لە پاسکیڵوانی و دکتۆر سەلاح و هاوڕێیانی زانکۆ لە داهێنان و بەرفراوانی هەستی ژینگە پارێزی شاخەوانان لە کرداری ئەرێنی ئاوەدانی ژینگە، پێشکەشیان کڕدین، لە هەمبەر چەندین هەزار پێداڵی ئێمە، ملوێن و چەندها ملوێنیان بەرهەم هێنابوو کە جێگەی فەخر و پێزانین و دەست خۆشی و ماندوونەبونی و هاوکاری بەردەوام بووووووون...