بنیاد توسعه صلح و مهربانی های کوچک
467 subscribers
1.77K photos
631 videos
137 files
2.12K links
عزم کرده ایم با موهبت #مهربانی و #صلح بر هژمونیِ ناصلحی در جهانشهر پایان دهیم.

مٲموریت ما:
#نشاء_بذر_مهربانی و #پرورش_جوانه_صلح

#Together_For_Peace
--------
Spread Of Peace & Small Kindness Foundation

لینک ارتباطی:
@Raouf_Azari
Download Telegram
شەپۆلی سێلاوی ھەولێر و شاڵاوی خزمەت
✍🏻ڕەئووف ئازەری

https://t.iss.one/Sopskf/5329

دوای نیگەرانی زۆری خەڵک و دەسەڵات لە ویشکەساڵی و نەبارینی باران و شڕۆڤەکردنی ھۆکارەکان و شێوازی ڕووبەڕوبوونەوەی ئەم دۆخە و ھەروەھا دەست بە نوێژەبارانەگرتن و پاڕانەوە بە زمانی نزا ، لە دوێ شەو ڕا بارانێکی بە لێزمە و بەھێز و خووڕ، ڕژایە سەر دو پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و ھتد لە ھەرێمی کوردستان..

گەر چی لە سەرەتادا، ئەم کەش و ھەوایە، زۆر دڵخۆش کەر بوو، بەڵام وەرێکەوتنی سێلاو و شاڵاوی ئاو، ھێمنی خەڵک و ھێوری کەش و ھەوای ڕامیاری دەسەڵاتی تێک دا و زیاتر لە ھێرشی داعیش لەو حەوتویەدا، گیانی ھاووڵاتی ستاند!

دیارە جگە لە سروشتی بوونی ئەم قەیرانە، دەست تێوەردانی مرۆڤەکان لە خاک و دەست درێژی کردن بۆ سەر ژینگە و مافە ژینگەییەکان، کاریگەری بووە لە دروست کردنی ئەم دۆخە کە جێگای خۆیەتی لە کاتی ھێوربوونەوەدا، شڕۆڤە و بەدواچوونی بۆ بکرێت و ئەزموونەکان وەکوو وانە، ڕاگوێزرێن و بە کردار بکرێن..

بەڵام ئەوەی ئێستا و لەم کاتە ناسکەدا، پێویستە؛
١)ھاوکاری دەسەڵات و خەڵک و چالاکان و میدیاکارانە بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی کەسە گیان لە دەست داوەکان و ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەیان و ھەروەھا ھاخەمی کردن و دەربڕینی ھەستی ھاوسۆزی بۆیان و یارمەتی بە خاک سپاردنیان..

٢)وەگەر خستنی گشت ئامێر و دەم و دەزگای پێوەندی دار، گروپە فریاکەوتنەکانی خێرا و گروپ و حیزب و ڕێکخراوەکان و سەرجەم خێرخوازەکانە، بۆ فریا کەوتنی بنەماڵە زیان لێکەوتوەکان و ھەروەھا دایرە و شوێنە گشتیەکان و گەیاندنی خواردەمەنی و پێخەو و گەرم کەرەوەکان و خزمەتە پزیشکیەکان و دابین کردنی شوێنی تایبەت بۆ دانیشتوانی خانە خرابوەکان و ھتد

٣) خزمەتە پاقژکەرەوەی کۆڵان و شەقام و شوێنە نیشتەجێ یەکان و گشتیەکان لە پێناو گەڕانەوەی سیمای شار و ئاوایی و ھێوەربوونەوەی دۆخەکە

٤)ھاتنەکایەی پسپۆڕانەی میدیاکان بۆ گوێستنەوەی ئەزموونەکان و گەیاندنی پێداویستیەکان و پێناسەی بۆشاییەکان و ھتد

٥) نەرم و نیانی و سینگ فراوانیو سینەئاوەڵایی بەرپرسان و بە تایبەت پارێزگار و سەرۆک وەزیران و لایەنە ئەمنی پێوەندی دارەکان بۆ رێگە پێدان بە چالاکان و خێرخوازان و ھتد
(جێگای ئاماژەیەکە ئەمڕۆ ھەردووبەرێز سەرۆک وەزیران و پارێزگار،بە ڕێزەوە ھاوکاری خێرخوازان و چالاکانی مەدەنی ھەرێمیان بەرزنرخاند و داوای ھاوکاری زیاتریان، لێ کردن..


ئێمەش وەک وەفدی ڕۆژھەڵاتی، بە سەر و مال و گیان لە خزمەت دایین و ھەرکات ئامادەی خزمەتین...🙏
🌹❤️🌹
#ڕێکخراوەی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#سەردەشت
#سێڵاوی_ھەولێر
#ھاوخەمی
#ئامادە_بۆ_خزمەت

@sopskf
https://www.instagram.com/p/CXl_i_tLIav/?utm_medium=copy_link