بنیاد توسعه صلح و مهربانی های کوچک
467 subscribers
1.77K photos
630 videos
136 files
2.12K links
عزم کرده ایم با موهبت #مهربانی و #صلح بر هژمونیِ ناصلحی در جهانشهر پایان دهیم.

مٲموریت ما:
#نشاء_بذر_مهربانی و #پرورش_جوانه_صلح

#Together_For_Peace
--------
Spread Of Peace & Small Kindness Foundation

لینک ارتباطی:
@Raouf_Azari
Download Telegram
Forwarded from اتچ بات
#ئاروین و #مەهیسا لە #سەردەشت، کاتێک لە شوێنی نیشتەجێی بنەماڵەیان، چاویان بە زبڵەکان کەوت، قۆڵیان هەڵماڵی و بە خێرایی هەموو زبڵەکانیان، خستە ناو دەفرێک و کاتی گەڕانەوە، ڕادەستی زبڵدانی گشتیان کرد...

خۆش بە حاڵی ژینگەیەک کە ئاشتیخوازانێکی وەکو ئەم دوو مێرمنالەی تێداپەروەردە بووە کە #ئاشتی_لە_تەک_ژینگە، یەکێک لە بـژاردەکانیانە...
🌹🌹🌹

------‍
#آروین و #مهیسا از #سردشت، وقتی اطراف سکوی استراحت خانوادگی شان در منطقه گردشگری دوکانان بیوران، مقداری آشغال یافتند بلافاصله آستین بالازده دست به کار شدند...

هرچه آشغال ریخته شده یافتند داخل ظرفی جاگذاری کردند و آخر وقت هنگام برگشت، همراه آوردند و در سطل آشغال عمومی گذاشتند.

(روز جمعه مورخ ۵ مرداد ۹۷ )

خوشا به حال طبیعتی که #صلح_گسترانی چون این دو نهال در دامان خود پرورش داده که #مهربانی و #صلح_با_طبیعت را از اولویت های تفریح و زندگی شاد خود قرار داده اند...



#بنیاد_توسعه_صلح_و_مهربانی
#الفبای_صلح_و_مهربانی
#رئوف_آذری
#آروین
#مهیسا
#صلح_با_طبیعت
#بیوران_سردشت
تلگرام
@SSopskf
اینستا

https://instagram.com/_u/sopskf.raoufazari
سایت
WWW.balvezan.ir
بنیاد توسعه صلح و مهربانی های کوچک
Photo
حەماسەتی هەرەوەزی پیرۆز
و
کردنەوەی دەلاقەیەک بو ڕۆژە پیرۆزەکان...
#رەئووف_ئازەری*

مێژووی پێکەوە ژیان، دە یان وێنای بە نرخی کۆمەڵایەتی ڕادەستی چینی ئەمڕۆ کردوە کە ئەگەر بارتاقای گەورەیی خۆیان، ئاوڕیان لێبدرێتەوە، کاریگەری زۆریان لە سەر بە تام کردنی ژیان و دەرەنجامی ئەرێنی بەهێزیان لە سەرپێکەوە ژیان دە بێت..
هەرەوەز، یە کێکە لە دە گمە ن نە ریت و کلتوری ڕەسەنی کۆمەڵگای کوردی کە، هێزی ژیانی خستۆتە سییە کانی کۆمەڵگا و هیوای ڕشتۆتە ناو رووباری خۆشە ویستی و تابڵۆیەکی بە نرخی بە دیمە نی نیشتمانەوە چەسپاندووە...

لە ساڵانی ڕابردوودا، هەزاران، کەسی پەک کەوتە، نەخۆش و داماو، سە دان مامۆستای ئایینی و کوێخا و ئاغا، دەیان بازرگان و چالاک و خەمخۆر و مشۆرخۆری گەل و نیشتمان کە بۆیان نە گوونجاوە و یا خۆ نە پڕژاون لە کاتی خۆی بە ئەرکی تاکی یا بنە ماڵەیی خۆیان، هەڵوەستن، یا خۆ، ئەرکی پیشە و کشت و کاڵ و باغ و باغات و دروێنە و کۆکردنە وە ی خەرمان، ڕاپەڕێنن، خزم و هەڤاڵ و دراوسێ و خەمخۆری تر، دڵ و دەست و هێزیان لێک گرێداوە و هەوڵیان داوە، بە کۆمەڵ، برژێنە سەر کاری جێماویان و قەرەبووی ڕۆژانی دواکە وتن و جێ ماویان بۆ کردوونەوە و پشتیان لە ژێر باری قوورسی لێکەوتەیان، ڕاست و سەریان لە هەمبەر خیزان و منال و دۆست و نەیار، بەرز کردوونە وە...

بە جۆرێک کە ئەم هەوڵە بە نرخە و نە ریتە بە پێزە، تە نانە ت، لە بازنە ی سنوورێکی بچووک، خۆی قەتیس نەداوە و جار واهەبووە؛
گوندەکانی دراوسێ و تە نانە ت شارەکانی جیرانیشی گرتۆتەوە و لە بواری کاریگەریش، نازناوی لە پەرتووک و کاریگەری لە کلتووری نەتەوەیی دا، ڕەنگی داوە تە وە و دەنگی لەم دیویی سنورەکانی وەڵات دا، زرینگاوەتەوە و ڕێز و حورمەتی بۆ داهێنەر و پاڵنەر و ڕاپەڕێنەری نەریت، مسۆگەر کردووە...

ڕەنگە زێدەڕەویی نەبێت، ئەگەر بڵێم له جیهانی داپۆشراوی ئەمڕۆ بە دیاردە قیزەوونەکانی خۆویستی، هەلپەرستی، تەنیایی و دوورە پەرێزی و گیرودە یی بە ئامێڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە دم بە دمەکانی بە ناو گفتگۆش لە دەمە تەقەیەک، تێناپەڕێت و زۆرێک لە دەردە کۆمەڵایەتیەکانی تر وەکوو تیجاڕەتی ئەلکتڕۆنی و بازاری بۆڕسەی دیجیتاڵی و دراوە ئەلێکتڕۆنیەکان، مەودای ئاوڕدانەوەی تەنانەت لە خۆ، بڕیوە و گشت خەڵکانی سەرقاڵی هێندێک ویستی نەرێنی خۆ کردوە و لە گشت داخوازی و پێویستیە ئەرێنیەکانی بەرانبەڕی دابڕیوە و پارە و بەشی بۆڕسە و وێللا و باڵاخانەکان بوونە خوای بەشێکی زور لەم کۆمەڵگایە، گەڕانەوە بۆ نەریتە ئەرێنیەکانی دوێنی و زیندوو کردنەوە ی دابە بە پێز و هێزەکانی بەرانبەرویستی کارامە، لە واجبیش تیدەپەڕێت و دەبێتە ئەرکێکی کۆمەڵایەتی و زێدەتریش دەکەوێتە ئەستۆی چالاکانی بوارە جیاجیاکانی هەوڵی مەدەنی و کلتووری...

جا هەر لەسەر ئەم تێڕامانە، بڕیارمان دا بە هاودڵی گروپێکی هەستیار و چالاک و خزمەتگوزار، لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵی پێشوو(۲۷۲۰ی کوردی:۱۳۹۹ی هەتاوی) را بڕیاری زیندووکردنەوەی نەریتی ئەرێنی «هەرەوەزی پیرۆز» بدەین و هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی ئەم بڕیارە دا، بە کردەوەش ڕابین بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکە کە و لە یەکەم هەنگاودا، بە دروست کردنی «ساباتی ئاشتی و دڵۆڤانی» دڵەکان باوەشێن بکەین و جەستە، بخەینە خزمەت ڕۆح، و ڕەوانیش، بە چالاکیە خۆبەخش و کارامەکان، ئاوپڕژێن بکەین ...

ئێوەش دەتوانن لەم ڕێگایەدا، بە هەر چەشنێک بۆتان دەلوێت و دەگوونجێت، هاوکارمان بن...

https://t.iss.one/Sopskf/5106

#ڕێکخراوی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵە_پێشەنگەکان
#هەرەوەزی_پیرۆز
#سەردەشت
#کوردستان
@sopskf

---
*چالاکی ئاشتی و دڵۆڤانی
Forwarded from بلوطبانان پا به ركاب (Raouf Azari)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ھەڵمەتی رزگار کردنی ماسیەکانی دەڤەری ڕەش ھەرمێ-بانوو و قازان

لە لایەن پاسکیڵ سوارانی ژینگەپارێز و گەنجان و بە ساڵاچووانی ئاوایی بانوو

چوارشەممۆ ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی

•بە سپاسەوە بۆ دێھیار و ئەنجومەنی دێ و مامۆستا و سەرجەم گەنجانی ئاوایی بانوو👏🏻🌹

شایانی باسە، لەم ھەڵمەتە دا،زیاتر لە #ھەزار_ماسی، لە قەیرانی کەم ئاوایی و ئەگەری لە ناوچوون،رزگار کران🙏

#بەڕووپارزانی_پاسکیڵ_سوار
#سەردەشت
#ھەوڵی_رزگار_کردنی_ماسیەکان
#ڕەش_ھەرمێ
#بانوو
#ژینگە_پارێزان
#قەیرانی_کەم_ئاوی
#وشک_بوونی_ڕووبارەکان
-----
#یاریگری_مؤثر

نجات زندگی ماهیان در معرض کم آبی و مرگ حتمی

سردشت، حدفاصل روستاهای ره ش هه رمی
RASHHARMEH
و
بانوو
BANOU

در این اقدام داوطلبانه بلوطبانان پا به رکاب در روز چهارشنبه بیست و سوم تیرماه، بیش از #هزار_قطعه_ماهی به چشمه اصلی روستا و نیز دریاچه سد ملی سردشت منتقل شد.

•سپاس ویژه از امام جمعه، دهیار، شورا و جوانان روستای بانو که خالصانه یار شدند

#بلوطبانان_پا_به_رکاب
#معضل_کم_آبی
#خشک_شدن_رودخانه_ها
#مرگ_ماهیان
#نجات_زندگی
#سردشت
#فرهنگ_یاریگری

@oaktreeloverbiker
شەپۆلی سێلاوی ھەولێر و شاڵاوی خزمەت
✍🏻ڕەئووف ئازەری

https://t.iss.one/Sopskf/5329

دوای نیگەرانی زۆری خەڵک و دەسەڵات لە ویشکەساڵی و نەبارینی باران و شڕۆڤەکردنی ھۆکارەکان و شێوازی ڕووبەڕوبوونەوەی ئەم دۆخە و ھەروەھا دەست بە نوێژەبارانەگرتن و پاڕانەوە بە زمانی نزا ، لە دوێ شەو ڕا بارانێکی بە لێزمە و بەھێز و خووڕ، ڕژایە سەر دو پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و ھتد لە ھەرێمی کوردستان..

گەر چی لە سەرەتادا، ئەم کەش و ھەوایە، زۆر دڵخۆش کەر بوو، بەڵام وەرێکەوتنی سێلاو و شاڵاوی ئاو، ھێمنی خەڵک و ھێوری کەش و ھەوای ڕامیاری دەسەڵاتی تێک دا و زیاتر لە ھێرشی داعیش لەو حەوتویەدا، گیانی ھاووڵاتی ستاند!

دیارە جگە لە سروشتی بوونی ئەم قەیرانە، دەست تێوەردانی مرۆڤەکان لە خاک و دەست درێژی کردن بۆ سەر ژینگە و مافە ژینگەییەکان، کاریگەری بووە لە دروست کردنی ئەم دۆخە کە جێگای خۆیەتی لە کاتی ھێوربوونەوەدا، شڕۆڤە و بەدواچوونی بۆ بکرێت و ئەزموونەکان وەکوو وانە، ڕاگوێزرێن و بە کردار بکرێن..

بەڵام ئەوەی ئێستا و لەم کاتە ناسکەدا، پێویستە؛
١)ھاوکاری دەسەڵات و خەڵک و چالاکان و میدیاکارانە بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی کەسە گیان لە دەست داوەکان و ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەیان و ھەروەھا ھاخەمی کردن و دەربڕینی ھەستی ھاوسۆزی بۆیان و یارمەتی بە خاک سپاردنیان..

٢)وەگەر خستنی گشت ئامێر و دەم و دەزگای پێوەندی دار، گروپە فریاکەوتنەکانی خێرا و گروپ و حیزب و ڕێکخراوەکان و سەرجەم خێرخوازەکانە، بۆ فریا کەوتنی بنەماڵە زیان لێکەوتوەکان و ھەروەھا دایرە و شوێنە گشتیەکان و گەیاندنی خواردەمەنی و پێخەو و گەرم کەرەوەکان و خزمەتە پزیشکیەکان و دابین کردنی شوێنی تایبەت بۆ دانیشتوانی خانە خرابوەکان و ھتد

٣) خزمەتە پاقژکەرەوەی کۆڵان و شەقام و شوێنە نیشتەجێ یەکان و گشتیەکان لە پێناو گەڕانەوەی سیمای شار و ئاوایی و ھێوەربوونەوەی دۆخەکە

٤)ھاتنەکایەی پسپۆڕانەی میدیاکان بۆ گوێستنەوەی ئەزموونەکان و گەیاندنی پێداویستیەکان و پێناسەی بۆشاییەکان و ھتد

٥) نەرم و نیانی و سینگ فراوانیو سینەئاوەڵایی بەرپرسان و بە تایبەت پارێزگار و سەرۆک وەزیران و لایەنە ئەمنی پێوەندی دارەکان بۆ رێگە پێدان بە چالاکان و خێرخوازان و ھتد
(جێگای ئاماژەیەکە ئەمڕۆ ھەردووبەرێز سەرۆک وەزیران و پارێزگار،بە ڕێزەوە ھاوکاری خێرخوازان و چالاکانی مەدەنی ھەرێمیان بەرزنرخاند و داوای ھاوکاری زیاتریان، لێ کردن..


ئێمەش وەک وەفدی ڕۆژھەڵاتی، بە سەر و مال و گیان لە خزمەت دایین و ھەرکات ئامادەی خزمەتین...🙏
🌹❤️🌹
#ڕێکخراوەی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#سەردەشت
#سێڵاوی_ھەولێر
#ھاوخەمی
#ئامادە_بۆ_خزمەت

@sopskf
https://www.instagram.com/p/CXl_i_tLIav/?utm_medium=copy_link
Forwarded from بلوطبانان پا به ركاب (Raouf Azari)
گەشتی بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سوار،
بۆ ڕێزگرتن و ئاوڕدانەوەیەک لە قوربانی دانەکانی بۆردومانی کیمیاوی
سەردەشت

بە شیعاری؛
ژینگەی تەندروست،
هێمای تێگەیشتن لە قوربانی دان بۆ خاک و
هۆشیاری مەدەنی


💢ئاشتی بۆ گەلان

ڕۆژ: ۷ی پووشپەڕی ۲۷۲۲ی کوردی
کاژێر ۷ تا ۱٠ بەیانی

دەسپێک:
خولگەی ۷ی پوشپەڕ

وێستگەکان؛
مەزاری شەهیدان
سەرچاوێ(شوێنی کەوتنە خواری بۆمبە کیمیاویەکان)

خولگەی حه وتی پووشپەڕ
---
💢بۆ باشتر دیتنی کلیپەکە،
گوشیەکەتان بخەوێنن و دوایی زوومی بکەن...👇
https://t.iss.one/oaktreeloverbikers/788

🌹❤️🌹
#بەڕووپارێزانی_پاسکیل_سوار
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان
#کارەساتە_گەورەکان
#سەردەشت
#شاری_ئاشتی
#بۆردومانی_کیمیاوی
#پێگەی_خوێنی_شەهیدان
#ئەرکی_کۆمەڵایەتی_شارۆمەندان
#هەڵمەتی_چالاکان
#وەرددانەوەی_چالاکیەکان
#ژینگەی_هاریکاری
#تێگەیشتن_بۆ_پێگەیشتن

@oaktrre_loverbikers
---
لێرەش دەتوانن چالاکیەکانی تری گروپ ببینن👇
https://www.instagram.com/tv/CfddNbqglNI/?igshid=YmMyMTA2M2Y=
Forwarded from بلوطبانان پا به ركاب (Raouf Azari)
زاگرۆس و دارستان،
تەمەنێک بۆ بەرهەمێک

✍🏻ڕەئووف_ئازەری

https://t.iss.one/oaktreeloverbikers/803

#زاگرۆس_و_دارستان، ناوی بەرهەمێکە کە دوای ساڵانێکی زۆر وردبوونەوە، سەرنج دان، خوێندنەوە، سەفەر بە هەوراز و نشێو و شیوو و دۆڵی زاگرۆس و تایبەت تر کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشوور و لێکۆڵینەوە لە ناو سروشت و ژینگەی چڕی نیشتمان، لە سەر زەحمەت و هەوڵ و هیممەتی بێ وچانی ڕۆڵەیەکی ئەمەگناسی گەل، بە ناوی #حەسەن_ڕەوێش بە نازناوی #مامۆستا_پارێزەر، پاڵاوتە کراوە و ئەم ڕۆژانە لە ژێرچاپ سەری هەڵداوە و گەیشتۆۆتە خەزێنەی دەوڵەمەندی کتێبخانەی کوردی کە بە داخەوە لەم بوارە دا، لاوازی پێوەدیار بووە و تەمەننا دەکرێ ئەم کەڵێنە پڕکاتەوە...

ئەوەی ئاشکرایە بەدرێژایی مێژوو، نیشتمان لای کۆمەڵگەی کووردی پیرۆزیەکی لە ڕادەبەدەری بووە و بگرە بۆ پاراستنی هەر بستێک خاکی ئەم پانتایە لە دەست درێژی دژبەر، بە هەزار و ملوێنان قوربانی بۆدراوە!

بەڵام داخەکەم کاتێک گەیشتووینە فەرحانی، هەر ئەم بستە خاکە کە قوربانیەکی زۆری بۆ دراوە، خۆمان لێی چوویین و بەردەوام دەچینە سەنگەر و بە هەزاران شێوازی جیا جیا و خۆ فریودان و پاساو هێنانەوە، دەست درێژی دەکەینە سەر و لێی دەبینە سەددام و ژینگە و ژیانی ژیاری و تەنانەت ئاساییشی لێک دەترازێنین و ئەو هەموو خەزێنە و سەرچاوە و سامانە سروشتیە، هەر کەسە و بۆ خۆ، بڕ دەدەیین و ئاوڕی ڵێ نادەینەوە چ نەهامەتیەک دەخزێنینە ئەم کۆمەڵگەیە و چ کاولکاریەک لە ژینگە دروست دەکەیین.....

ئەم بەرهەمە ناوازە کە بە زمانی شیرین و پاراوی کووردی و بە پێنووسی گەنجێکی شاز و خۆسازدەر و بیرمەندێکی خۆپەروەردەی گووندزێ و لێڕەوارگەڕ و شارناس و مێژووزان، گەیشتۆتە بەردەم خوێندەواری گەل و ژینگەپارێزی نیشتمان؛
[هەر وەک نووسەر لە فایلە دەنگیە تۆمارکراوەکەی ئاماژە دەکات]؛
لە بابەتی جۆراوجۆر پێک هاتووە کە لە گیا و ڕووەک و ئاژەڵ و باڵەندە و هتد تا داربةڕوە بێ نازەکان و گوێنیە سەربڕاوەکان و کانیاوە ڕاگوێزراوەکانی نیشتمان، ئاوڕ دەداتەوە و بوارە ئەرێنی و ڕەوتە نەڕینیەکانی لێک دەداتەوە...

دەکرێ ئاماژە بکەیین ئەم بەرهەمە، خەزێنەیەکە کە جگە لە دەوڵەمەندتر کردنی کتێبخانەی کووردی، خۆی دەکری بە قووتابخانەیەکی ژینگەیی سەوزیش ناوزەد بکرێ کە تێیدا، وانەکانی ژینگەپارێزی وتراوەتەوە...

هەر بۆیە، بە پێویستی دەزانین بە ناوی ژینگە پارێزێکی نیشتمان، بەڕووپارێزێکی پاسکیڵ سوار، وانەبێژێکی ژینگەیی و پێشەنگێکی ئاشتەوایی لەم هەرێمەدا، شایەتی بدەیین کە ئەم بەرهەمە شایانی بوون لە هەر ماڵ و زانکۆ و سەنتەر و ڕێکخراوە و قوژبنێکی ئەم زێدەیە و جێگەی خۆیەتی لە یەکەم دیداری دا، بە تەوژمی ئەمەگناسی کۆمەڵگەی کووردی و بە تایبەت چین و توێژی ئەدیب و شاعیر و ژینگەپارێژ و کەژوان و وەرزشکار و خوێندەوار، ڕووبەڕوو بێتەوە و لە یەکەم ڕۆژەکانی ئاراستە کراو لە بازاردا، نایاب بێت و پاشان بە کۆڕێکی ڕێزنان و پەرەلادان، و هەروەها گوێی ڕایەڵی وانەکان و ڕابوون بە ئەرکە ژینگەییەکان، ئەوپەڕی وەفای بۆ دەرخرێت...

کە پێناسەکردنی سەرچاوە سروشتیەکان و سامانە نەتەوەییەکان و تۆمارکردنی وانە ژینگەییەکان، خزمەتێکی ناوزەیە کە پشتگیریەکی مێژوویی هاوسەنگی دەوێت و چاوةڕوان دەکرێ بارتاقای خزمەت و خەرمانی بەپێز، ئاوڕی بە هێزی لێ بدرێتەوە...

وێڕای پیرۆزبایی لە نووسەر و مژدە بە خوێنەران، هیواخوازی خەرمانی هیوایین و کۆدەنگی بیرمەندان و پاڵپشتی و هاوڕێی شارۆمەندان بە رەو لووتکەکانی پارێزەری نیشتمان🙏

____
💢پێگەی فەرمی تۆڕی بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سواری سەردەشت/۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۲ی کووردی
♻️❤️🚴🏻‍♂️
#بەڕووپارێزانی_پاسکیل_سوار
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان
#زاگرۆس_و_دارستان
#حەسەن_ڕەوێش
#مامۆستا_پارێزەر
#ڕەئووف_ئازەری
#خوێندنەوەیەکی_ژینگەیی
#سەردەشت
#زاگرۆس
#کوردستان

@oaktreeloverbikers
ـــ
♻️زیاتر ببینن👇
https://www.instagram.com/p/CgWM2bxrVN4/?igshid=YmMyMTA2M2Y=
لە ڕاستیدا مامۆستا حەسەن و ئەم دو ستافە ڕاپەڕێنەر و پێشەنگ و گشت گەنجانی وڵات، هێزێکی لە بن نەهاتووی کۆمەڵگەی کووردین کە ئەگەر لە کاتی خۆی و بارتاقای گەورەیی و وزە و هێزی پێشەنگیان، ئاوڕیان لێ بدرێتەوە و ئێسپۆنسەری مادی و مەعنەوییان لێ بکرێت، دەیان و سەدان تابڵۆی هیوا و هەنگاوی پێشەنگ دەخەنە ڕوو کە لە تێدێکسێ نیشتمان لە هەولێر و فستیڤاڵی تاجی زێڕین لە سلێمانی دا و لە سەرەتای مانگی مارسی ئەمساڵ دا، بینی مانن!

با بۆنەکان و ساڵۆگەریە ڕۆژە تاڵەکان، بکەینە بێنوویەک بۆ گەشەدانی هیوا و هەنگاونانی بەرەوو ڕۆژانێکی ڕوون و هاوکاتیش ئەزموونی پارێزەری بەها مێژوویی و ئایینی و ڕەمز و سیمبوڵە کلتووریەکانی گەل...

با بزانین و تێبگەیین کە پێشکەوتن و دەربازبوون لەم هەل و مەرجە لە بن نەهاتوویەی گەل و نیشتمان، جگە بە ڕێزگرتن لە بەهاکان و ئەزموونی بە پێزی بەساڵاچووان و لە سەرووی وانیش متمانەکردن بە پێشەنگی گەنجان و بیر و هزری نوێی ئەوان، مسۆگەر نابێت و هەر دژکردەوەیەکی نەشیاو لە هەمبەر خزمەتی گەنجان و پاراستنی بەهاکان، چەقبەستوویی لە مێژووی نەهامەتی یە و یا خۆ هەنگاۆنان بەرەو هەڵدێرێکی مەترسیداری لە دەست چوونی بەهاکانە...

با هۆشیار و هەستیار بین و ئەم هەنگاوە دەگمەن و کۆن و کەمانە، بە هێند بگرین و بۆ زۆری دواڕۆژ، بەرزیان بنرخێنین.

سپاس بۆ ئەم دو ستافە ڕاپەڕێنەرە و بۆ مامۆستاحەسەنەکانی نیشتمان کە بە هزری هونەر و هێزی یەکگرتن، هیوا دەبەخشن و بەها دەپارێزن و پێنیژی زانستی گەل، بەرەو ڕۆژە ڕوونەکان ساز دەدەن..

لێرە گۆشە نیگایەک بخەنە سەر ئەم هەنگاوە بەپێزانە👇

https://t.iss.one/Sopskf/5846

🌹❤️🌹

#گەشەپێدانی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان
#سەردەشت
#هەڵەبجە
#ساڵۆگەریە_تاڵەکان
#هەنگاوی_ئەرێنی
#هەولێر
#تێدێکسی_نیشتمان
#سلێمانی
#فستیڤاڵی_تاجی_زێڕین
#تێگەیشتن
#پێشکەوتن

@sopskf
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سەردەشت،
شاری ئاشتی و دڵۆڤانی، ئەمساڵیش میوانداری ڤستیواڵی بەیت و حەیرانە...

لە دەیەمین ڤستیواڵی بەیت و حەیران، دەنگی مۆسیقای ئاشتی و نەرمەنای دڵۆڤانی دەبیسین.

مۆسیقایەک کە ڕەنجی دەروون دەداتەدەر و شادی دەچێنێ...

نەرمەنایەک کە شێرپەنجەی نیشتمان چارەسەر دەکات و ئاوازێک کە هێزی گیان و پاڵاوتەکەری ڕۆحە...

دەبێ لە سەردەشت بین و هۆڵی شەهیدانی حەوتی پووشپەڕی سەردەشت، هەتا تێبگەین ئەم خەڵکە، چۆن بە میوانداری لە کۆلکەزێڕینەی بڵیمەتەکان، ئەلف و بێی دڵۆڤانی دەهۆنیتەوە.


سەردەشت، گەرچی ئەم ڕۆژانە، بریندار و ڕەنجەڕۆیە،
بەڵام دواڕۆژی، دەبێ ئەمڕۆ ببینرێت و  بچێژرێت کە چۆن چینی تازە، ڕێگە بزربوەکان، بوێرانە دەبڕن...

ڕێگەیەک کە جگە لە سازگاری پێغەمبەرانە، خۆڕاگری بەڕووئاسا و ڕێڕەوی کەڵوو پێشەنگ، نابێت و جگە لە خێر و بەرەکەت، ڕەحمەت و دڵۆڤانی، ئاشتی و پێکەوەژیان، دەرگایەکی تر ناکاتەوە..
🌹🌹
#بنکەی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان
#ڤستیواڵی_بەیت_و_حەیران
#سەردەشت
#شاری_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
@sopskf
#مامۆستایانی_ژیان...


ڕۆژی جیهانی مامۆستا[معلم]، دەرفەتێکە بۆ تیشک خستنە سەر کەسایەتی، پێگە و جێگەی مامۆستایانی قوتابخانە، زانکۆ و ئایینی و هتد کە لەم چەند وتارەی خواروو دا، بەڕێزمامۆستا سەیید عەبدولسەلام مەحمودیان، لە پشت مایکی مزگەوتی ئاشتی بێورانی سەردەشت دا، لە چەند حەڵقەدا، بە شازی وتاری لەسەرداوە ...

وتاری یەکەم:
#وتاری_هەینی(۱)
۱۴۰٢/٠۲/۱۵

سەردێڕەکان؛
+كورته‌ وڵامێكی هێندێك شوبهه‌
++جێگه‌و پێگه‌ی خویندن له‌ ڕوانگه‌ی دینه‌وه‌
+++پله‌و پایه‌ی عوله‌ماو زانایان
++++مامۆستا و موعه‌للیم زیبی دونیا و زینه‌تی دینه‌‌

https://t.iss.one/Mamosta_mahmoudian/990


وتاری دوهەم:
#وتاری_هەینی(٢)
۱۴۰٢/٠۲/۲۲

+مامۆستایان كێن؟‌
++ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشتیمانه‌كان له‌سه‌رشانی سێ تاقمه‌
+++له‌ پشت هه‌ر گه‌لێكی پێشكه‌وتوو مامۆستایه‌كی دڵسۆز هه‌یه‌
++++مامۆستایان ده‌بێ سێ تایبه‌تمه‌ندییان تێدابن
+++++به‌سه‌رهاتی كاریگه‌ر

https://t.iss.one/Mamosta_mahmoudian/995


وتاری سێهەم:
#وتاری_هەینی(۳)
۱۴۰٢/٠۲/۲۹

+مامۆستایان خاوه‌نی پله‌و پایه‌ی زێده‌ به‌رزن
++پاراستنی مافی مامۆستایان ئه‌ركێكی دوو لایه‌نه‌یه‌
+++لایه‌نی ده‌سه‌ڵات دوو ئه‌ركی له‌ هه‌مبه‌ر مامۆستایان ده‌كه‌ویته‌ سه‌ر شان
++++لایه‌نی خه‌ڵكی پێویسته‌ به‌ چاوی ڕێزه‌وه‌ بڕوانینه‌ مامۆستایان و پێویسته‌ مناڵانیشمان ئاوا بار بێنین
+++++به‌سه‌رهاتی كاریگه‌ر

https://t.iss.one/Mamosta_mahmoudian/1008



💢وەرگیراو لە کاناڵی
(دکتۆر عەبدولسەلام مەحمودیان)
وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی ئاشتی بێورانی سەردەشت👇
https://t.iss.one/Mamosta_mahmoudian
_

#بونیادی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان
#وتاری_جومعە
#مزگەوتی_ئاشتی
#سەردەشت
#بێوران
#پێگەی_مامۆستا
#ڕۆژی_جیهانی_مامۆستایان

@sopskf
دوایین کەزی،
بەرهەمی بیر و هزری هونەرمەندە گەنجەکانی سەردەشت؛
کاک #محەممەد_هەمزەپوور و هاوڕێیانیەتی،
کە لە ساڵوەگەری هەڵەبجە نمایش‌کرا
و لە سۆنگەی بەشداربووان،
لە ریزی بەڵگە فلیمەکانی سەرکەوتوو، ئەژمار کرا...

هیوام وایە،
لە سەردەشتیش،
هاوشێوەی هەڵەبجە،
سەرنجی بدرێتێ،
کاتی بۆ تەرخان بکرێ
و زەحمەتی ئەو گەنجە شازانەی شار و نیشتمان بە هێند وەرگیرێت ...

شەوانە دوای نوێژی تەڕاویح، هۆڵی دایڕە ئیڕشاد

شەوانی ۷ هه تا ۹ی خاکه لێوەی ۱۴۰۲

+وێنەی نمایش و پێشوازی هەڵەبجەییە ئەمەگناسەکان👇

https://t.iss.one/Sopskf/6628?single

🌹❤️🌹
#بنکەی_گەشەی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان
#سەردەشت
#دۆکیۆمێنت
#دووایین_کەزی

@sopskf