بنیاد توسعه صلح و مهربانی های کوچک
469 subscribers
1.77K photos
630 videos
136 files
2.12K links
عزم کرده ایم با موهبت #مهربانی و #صلح بر هژمونیِ ناصلحی در جهانشهر پایان دهیم.

مٲموریت ما:
#نشاء_بذر_مهربانی و #پرورش_جوانه_صلح

#Together_For_Peace
--------
Spread Of Peace & Small Kindness Foundation

لینک ارتباطی:
@Raouf_Azari
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر دەتانهەوێت حەمە و عەبە،
مەلا
و مامە،
حاجی
و شێخ،
ئیسلامی
و عیلمانی،
وەرزێر
و باخەوان،
شوان
و ئاغا،
پیاو
و ژن،
مناڵ
و باوک،
خوشک
و برا،
زلهێز
و بێهێز،
نەکەونە گیانی یەک،
دەبێ لە پەروەردەوە دەست پێبکەین...

#بنکەی_گەشە_ی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵانەکان
#دکتۆر_محەممەدخانی

@sopskf
با هەر لە ئێستاوە،
کێڵگەی شەڕەکان، بێمراد کەین
...


دوای تێکهەڵچوونێ حەمەکان و عەوڵاکانی نیشتمان، دکتۆڕ خالید تەوەککولی بابەتێکی نوسیبوو و هەناردەی گروپی بڵیمەتە زانکۆییەکانی کرد.

لە کۆمێنتێکدا، بۆم نوسی:👇
"سڵاو دکتۆر گیان

داخەکەم گشت تەمەنی ئێمە بە شەڕی سووک ئاقڵەکانەوە تێپەڕ بوو و وێدەچێ چینی دوای خۆشمان، هیچ کە ئەزموون وەرناگرن،
هەر ڕەوتە قیزەونەکەی پێشوو، دووپات کەنەوە
و بچنەوە سەر پنجی خۆیان...


چارەگە سەدەیەکە،
لەم شارە شەهیدەدا،
بە هەموو جۆرێک،
ئاڵای ئاشتی و پێکەوە ژیانی هێمنانە،
بەرز دەکەمەوە..

لە ناوزەد کردنی شوێنەکان
و
پڕۆژەکان
تا
ئاودێرکردنی مێشکەکان و پەروەردە و هتد..

باوەڕ بفەرموو،
زۆر کەس، گەمە مان پێدەکەن و دەڵێن خوا گێژی کردوون کە دوا ئەم ئامانجە دەکەون و سەرەڕای ئەوەش گشت کات نیگەرانم
تەنانەت؛
گرمەیەک
و  زرمەیەک،
هەموو ڕیسەکەمان بکاتەوە خوری!


چۆن،
ژێرخانەکانی وڵات
و خانەکانی مێشکەکان
و چەواشەکاری میدیاکان
و سیاسەتی چەپەڵی سیاسەت نەزانەکان،
لەم هەرێمەدا،
گشتی دەستی داوەتە یەک
و هەر جووڵەیەکی واتووشی چەقبەستوویی بووە، خۆی، خۆی دەگەمژێنێت و  لەناو دەبات!
😭

سەرە ڕای ئەم هەڕەشە مێژووییەش،
هەر دەبێ نەوەستین
و مێشک و دڵ و دەرونەکان سازدەین
تا نێوانەکان،
لە بەردەوە، بکەینە پرد
و پردەکان، پێنێژ بۆ تێگەیشتن لە مانای ژیان و چێژتنی تامی پێکەوە ژیانی هێمنانە...

ڕێگەمان دژوار و دوور و پڕئاستەنگ و چەڵەمە، بەڵام لەو بەری حەسارەکانەوە،
نورێک دیارە
و هەر ئەوە، دژواریەکان،
ئاسان دەکات
..

بە هیوای ژیانێکی ئاسودەتر بۆ مڕۆڤەکان و گشت زیندەوەران لەم جیهانە🙏"
---
https://t.iss.one/Sopskf/6654

چوومە فەیسبووک و ئەو ئامۆژگاریەی مامۆستای دڵ، دوکتۆری برا، دۆست، هاوڕێ #دکتور_محەممەدخانی م بینی
و پر بە پێزم دیت بە کۆمێنتەکەوە،
لە گەڵ ئێوەی خوێنەری هێژا و هاوڕێم لەم وەتاغەدا، بەشی بکەم،
بەڵکوو هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە، لە دڵەوە بۆ مێشک و لە مێشکەوە بۆ کردار و کۆمەڵگە، چاکسازی بکەین تا چیتر حەمەکان و عەوڵاکان و مامە کان و مەلاکان، شێخەکان و حاجیەکان و گشت کوردەکان و مرۆڤەکان، نەکەونە بازنە ی ڕکەبەرایەتی و فێربن هەر هەموویان پێکەوە یەکەم بن لە خوو و خدە و ڕەوشت بەرزی و بەرپرسیارەتی کۆمەڵایەتی و دڵۆڤانی و پێکەوە ژیانی هێمنانەدا...

با گشتمان دەست پێبەکەین، هەرکەس بە پێی پسپۆڕی وتوانایی خۆیەوە...
🙏
کە؛
ئەگەر دەتانهەوێت حەمە و عەبە،
مەلا و مامە،
حاجی و شێخ،
ئیسلامی و عیلمانی،
وەرزێر و باخەوان،
شوان و ئاغا،
پیاو و ژن،
مناڵ و باوک،
خوشک و برا،
زلهێز و بێهێز،
نەکەونە گیانی یەک،
دەبێ لە پەروەردەوە دەست پێبکەین...
🌹❤️🌹

#بنکەی_گەشە_ی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵانەکان
#دکتۆر_محەممەدخانی
#دکتۆر_تەوەککولی
#ڕەئووف_ئازەری

@sopskf
پیرۆزبایی جێژنی ڕەمەزانی #سەرباز_بەرزەنجی،
موختاری لەندن لامبس
بۆ #دکتۆر_محەممەدخانی
و بەرزنرخاندنی هەوڵە خزمەتگوزاریەکانی بەڕێزیان بە کۆمەڵگەی کوردەواری...

#بازنشر
🌹❤️🌹

#بنکەی_گەشە_ی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی

@sopskf