هفته نامه سیروان
1.49K subscribers
2.29K photos
401 videos
270 files
479 links
سیروان نشریه #فارسی و #کوردی مناطق‌کردنشین ایران با٢٧ سال سابقه انتشار.
نشانی: سنندج،بلوار کردستان،جنب پل مردوخ،ساختمان سازمان همیاری
تلفکس :33177330_087
ارسال مطلب
@feizollahpiri
[email protected] : ایمیل
Download Telegram
🔹ئەمشەو هەموومان #وریا بووین

#فایق_دارتاش

📌 ئەمشەو هەموومان " وریا " بووین نەک لەبەر ئەوەی "وریا" کوردە و بەس ، بەڵکوو لەبەر ئەوەی " کوردبوون" لە کاتی ئێستادا یەکسانە بە مرۆڤبوون ، بە ئازادی ، بە برایەتی و لە هەمووی گرینگتر یەکسانە بە یەکسانیی.

📌 ئەمشەو هەموومان " وریا " بووین نەک لەبەر ئەوەی حەزمان لە " ئیستقلال"ە و " تراختۆر"مان خۆش ناوێ بەڵکوو لە بەر ئەوەی بە فاشیستە بێ پڕەنسیپەکان بڵێین نا بۆ " مەرگ " بەڵکوو بەڵێ بۆ ژیان ، نا بۆ " فاشیزم و نەژادپەرەستی و بەندایەتیی " بەڵکوو بەڵێ بۆ " یەکسانیی و برایەتیی و ئازادیی هەموو گەلان " ...

📌 ئەمشەو هەموومان وریا بووین نەک تەنیا لە بەر ئەوەی باسی کوژران و ئاوارەیی منداڵانی ڕۆژئاوای کردبوو بەڵکوو لە بەر ئەوەی دەنگی کۆڵبەران و منداڵەکانیان ، دەنگی ژنان و "کچە شین"ەکان و دەنگی هەموو منداڵانی ئێران و کورت و کرمانجی دەنگی مرۆڤایەتیی گۆڕانخواز و پێشکەوتنخواز بوو.

📌 ئەمشەو هەموومان "وریا" بووین تا بەو کەسانەی کە دروشمی " مەرگ"یان دەگوتەوە بڵێین " ئەوە وریاکوردەکان و هاوسەنگەرە غەیرەکوردەکانی ئەو بوون ، گەورەترین بەڵای سەردەمیان لەناوبرد بۆ ئەوەیکە ئێوە بتوانن بە ئاسوودەیی بژین".

📌ئەمشەو هەموومان دوو جار وریا بووین ، جارێکیان #وریا_غەفووری بووین و جارێکیش #وریا بووین کە لە داوی هیچ " پان" ێک نەکەوین ( پان‌تورکیزم و پان‌ئێرانیزم و پان‌عەرەبیزم و پان‌کوردیزم ) چوونکە هەموویان سەری ڕۆڵەکانمان #پان دەکەنەوە و مل‌پانەکان دەکەنەوە بە کوێخا و ئەوانیش بەشەڕمان دەدەن.

📌 ئەمشەو هەموومان " وریا " بووین تاوەکوو ئەو پەیامە بدەین بە ئازەرییەکان کە ئەوە ئێمەین جیرانی ئێوەین و لە داهاتووش دا هەر جیران دەبین کەواتە بە زوڕنای کەسانێک کە یەک بستیش دەگەڵ ئێوە سنووریان نییە ، مەڕەقسن.

📌 ئەمشەو هەموومان وریا بووین تا هۆنراوە ئینسانییەکەی ما‌موستا "هێمن" وەبیر دراوسێکانمان بهێنینەوە کە زیاتر لە حەفتا ساڵ لەمەوبەر گوتوویەتیی:

ئەو کەسەی چەندێک لەوەی پێش لێی دەدا لافی خودایی
نەیدەهێشت ئێمە هەمانبێ قەت لەگەڵ یەکتر برایی
کوانێ لەکوێیە ببینێ پۆلی پێشمەرگە و فیدایی؟
تێ بگا نای بێ لەدەست ئەو نۆجوانانە ڕەهایی
ئەو کوڕی سمکۆی دلێرە، ئەو نەوەی سەتتارخانە.....


#سیروان_رسانه_مناطق_کردنشین
@rojnus
@sirwan_weekly