This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔹️پهرتهو : من #کرماشانی و تو کورد #بانه
🔹️ههناسهیهک له #بانه بهرهو #کرماشان
📌 پهیامیک له نووسهر #عهتا_نههایی بو #پهرتهو
📌 ۲۷ ی گولان روژی #پهرتهو_کرماشانی
📌سهرچاوه: #دنگ_پرآو
#سیروان_رسانهمرجع_مناطقکردنشین
@sirwan_weekly

🔹بە هەڵکەوت وا ڕێ کەوت
سهبارەت به سازکردنی کردنی پهیکهری کاک #عهتا_نههایی
#مههدی_زیائودینی ، پهیکهر تاش
#تایبهتی_سیروان ژماره ١٣٠٥
یەکەم جار کە کاکە "عەتا"م بینی لە شەوە شێعرێکدا بوو کە کاک #حەسەن_گۆران دای نابوو. بە هەڵکەوت وا ڕێ کەوت لە سەر کورسیێک لە لای کاکە عەتا وە دانیشتم. هەر لەو شەوەوە خۆشەویستی ئەو نیشتە دڵم و بوینە هاوڕێ . کە چیرۆک و ڕۆمانە کانیم خوێندە وە زیاتر لە گەورەیی ئەو تێگەیشتم ؛ هونەرمەندێ کە دەرد و ژانی گەلەکەی بە کۆڵیەوە و تێکەڵ بە ژیانی بووگە ؛ هونەرمەندێ کە هەموو سوچەکانی کانی نیشتمان ئەناسێت ولە نوسراوەکانیدا دیارە . دڵسۆزە و دڵی کوڵ ئەدا . نازانم چۆن هات بە دڵما و بە ئەرکی خۆمم زانی پەیکەرێکی لێ ساز بکەم ، کە بچووک ترین کارێکە کە لە دەستی من دێت.
لە بەرامبەری ئەو ڕۆحە گەورەیەدا . پێم وایە ساز کردنی پەیکەرەکە یەک مانگێکی خایاند و تێکۆشام ، نەختێ لەو ڕۆحە گەورەیە دەربخەم. ئاواتە خوازم مێشکی ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە بکات و سەلامەت و سەر بەرز بێ.
#سیروان_میدیای_کوردهواری

Forwarded from عکس نگار
🔹دەستت خۆش بێت کاکە مەهدی گیان
#عهتا_نههایی
#تایبهتی_سیروان ژماره ١٣٠٥
نزیکەی سی و پێنج ساڵە شانازیی دۆستایەتی وهاوڕێیەتی زیائەدینییەکان، کاک هادی و مەهدی ئازیزم پێبڕاوە. دوو مرۆڤی نەجیب و بەڕێز، دوو هونەرمەندی گەورە و دەروەست، دوو خەباتکاری ماندوویی نەناسی فەرهەنگ و هونەری کوردی. بەنسبەت خۆشمەوە دوو هاوڕێی دڵسۆز و هاندەر، کە هەر جارێک لە کار و نووسین ماندوو بووبێتم و قەڵەم قاری لێم کردبێت دیداری ئەوان و بەردەوامی بێوچانیان لە کار و داهێنانی هونەری وزەی پێبەخشیومەتەوە و لەگەڵ کاغەز و قەڵەم ئاشتیان کردوومەتەوە.
کەمتر لە مانگێک لەمەپێش ، وەک هەمیشە، لەگەڵ هاوڕێی شاعیر و برای خۆشەویستم کامبیز کەریمی لە عەمارەت سەردانی ئەم دوو هاوڕێیەمان کرد و بۆ یەکەم جار، لە کارگەکەی کاکە مەهدی چاوم بەم پەیکەرە، لەقۆناغی سەرەتایدا، کەوت و وەک گەنجەکان دەڵێن سوورپڕایز بووم. بەلامەوە غەریب نەبوو کە پەیکەرەکە لەو قۆناغەشدا ئەوەندە لە خۆم بچێت. ئەوەی کە ئێستا بەلامەوە سەیر و سەرسووڕهێنەرە ئەوەیە کە هونەرمەندێک توانیبێتی بە نەفەسی مەسیحایی و توانای داهێنەرانەی خۆی ڕۆح بە بەر پەیکەرێکی قوڕینەدا بکات.
لە ئوستوورە ئایینییەکاندا هاتووە کە خوداوەند ئادەمی ئەبولبەشەری لە خاک و قوڕ چێ کردووە و ڕۆحی بە بەردا کردووە. من ئێستا لەم پەیکەرە قوڕینەدا ڕۆحی خۆم بە عوریانی دەبینم، هەست و نەستی خۆم دەبینم، بێقەرارییەکانم دەبینم، داڵغە و دڵەڕاوکێکانم دەبینم و هەموو ئەمانەش لە کەراماتی هونەر و هونەرمەندی داهێنەرە.
دەستت خۆش بێت کاکە مەهدی گیان. هەزار جار دەستت خۆش بێت.