هفته نامه سیروان
1.58K subscribers
2.33K photos
413 videos
273 files
483 links
سیروان نشریه #فارسی و #کوردی مناطق‌کردنشین ایران با٢٧ سال سابقه انتشار.
نشانی: سنندج،بلوار کردستان،جنب پل مردوخ،ساختمان سازمان همیاری
تلفکس :33177330_087
ارسال مطلب
@feizollahpiri
[email protected] : ایمیل
Download Telegram
Sallî 1961
Dengî Qan'
🔹️برای اولین بار شعر و صدای #قانع شاعر کورد با توضیح نوه‌اش به زبان کوردی

#_مەریوان_وریا_قانێع

📌 بۆ یەکەم جار تۆمارێکی دەنگیی قانع بڵاو دەکەمەوە کە تێیدا چەند پارچەشیعرێکی خۆی بە دەنگی خۆی دەخوێنێتەوە. تۆمارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1961 و 1962 و لە ماڵی شێخ عەبدولکەریمی کربچنە لە گوندی بوبان لە ناوچەی پێنجوێن ئەنجام دراوە. وەک چۆن بۆ من یەکەم جارە دەنگی قانع ببیستم شیعر بخوێنێتەوە، بێگومان بۆ زۆر گوێگری تریش هەمان شتە.

📌بیستنی دەنگی شاعیرێک کە لە سەردەمی تەکنۆلۆژیای جەماوەری و سمارت فۆن و تۆمارکردنی هەموو شتێک و وێنە سێڵڤیەکاندا نەژیاوە، شاعیرێک جگە لە چەند وێنەیەکی کەم هیچی تری نییە وەک تاکەکەسێک پێی بناسرێتەوە، بیستنی دەنگی ئەم شاعیرە بە تۆمارکراوی ڕووداوێکی تایبەتە.

📌بێگومان سوپاس و پێزانینی زۆرم هەیە بۆ کەسوکاری شێخ عەبدولکەریم کە ئەو ماوە درێژە تۆمارەدەنگییەکەیان پاراستووە و لە فەوتان ڕزگاریان کردووە. سوپاسێکی تایبەتیش بۆ کاک جەلال کە دوو هەفەتەیەک لەمەوبەر تۆمارە دەنگییەکەی گەیاندە دەستی ئێمە.
📌دەنگەکە لە ئەسڵدا 15 بەشە و من لێرەدا دوو بەشیان دەخەمە بەردەمی گوێگران و خوێنەران.
@sirwan_weekly