هفته نامه سیروان
1.48K subscribers
2.29K photos
401 videos
270 files
479 links
سیروان نشریه #فارسی و #کوردی مناطق‌کردنشین ایران با٢٧ سال سابقه انتشار.
نشانی: سنندج،بلوار کردستان،جنب پل مردوخ،ساختمان سازمان همیاری
تلفکس :33177330_087
ارسال مطلب
@feizollahpiri
[email protected] : ایمیل
Download Telegram
😂 #چه‌پێ_له_دۆڵێ (۲)

#ته‌نز #هه‌لبژاردن

👈 سوڵتان کورسان قۊ ئه‌کا!😆

#حه‌یده‌ر_که‌ریمی

یەکێ سوڵتان سکەس. یەکێ سوڵتان دولاره. یەکێ سولتان گەنمە.دانەی سوڵتان برنجه.لەم سوڵتان بازاڕە لە حەمد خواو کورسان خوەمانیژ بێ سوڵتان نەماگەسەو! ئێمەیش سوڵتانمان تیا هەڵکەفگە. جا هەرچێ فکر ئەکەمەو نازانم پێ بیژین سوڵتان چە!؟
ڕۆژێ #کا_فەتێ داوای قەرزی لێم کرد. منیش سەد هەزارم پێ دا. باوکم وتی ڕۆڵە بۆچە پوڵو پێ داگە؟ ئیتر بە ساحێوی ناوی. وتم کورە نە، فەتێ ماڵ مەردم خوەر نییە.وتی: فەتێ؟ خوا وەکێڵە فەتێ ماڵ حەزرەت غەوس ئەخوا!
ئەو ڕۆژە فرە کەنیم. وەلێ باوکم ڕاس ئەکا فرە کەس هەن ماڵ حەزرەت غەوسیش ئەخوەن. ماڵتاوا کاورا هەس ماڵ دوو دانە مه‌حلوول _بوه‌خشن مەعلوول _ ئەخوا؛ ئەویش دوو دانە مەعلوول زێهنی ! چوگه نیشان هه‌ڵه‌ی داۊۊ.
وه‌لی ناونیشان دروس په‌یا بۊ: #پلاک_۹۳😆
پف کریا به‌ڵه‌ن‌گۊۊ. بی وه قۊ. یه‌ک قۊۊگۊۊ! یه‌ک قۊۊگۊۊ! نه‌یژه‌ و نه‌پرس!
تمه‌زه به‌ڵێ...کاکه‌میچ...! ئه‌ی چه‌! هه‌ناسه‌یکم هه‌ڵ‌کیشا و وتم: ئای کورد به‌و به‌خت!
دەی پیاوێک ماڵ دوو دانە مەعلوول بخوا، ماڵ حەزرەت غەوس ناخوا؟!
جا وتیگە دەوڵەتیش گوزینشی عەمەڵ ئەکاو ڕەفێقەکان من بو هه‌ڵبژاردن تەیید نه‌و‌گن بۆ شۆرا!
ئەگەر دەوڵەت واقعەن وایە کردوێ، کار خاسێکی کرگە. چۆن ئێوە دەرد کایه ناخوەن. ناوی تەک ماڵ مەعلوول خوەر کایە بکه‌ین!
دوای‌ئەوەیشە نازارەکەم تو خوه‌ت گوزینش وه ده‌سی. دواتریچ تۆ خوەت گوڵچین کریاگی باوانەکەم!!
یادی بە خێر ئێمه نەمایەندەیکمان بۊۊ، ئەێوت "موتەئەسفانە مەردم ئاگاهەو بۊگن".! ڕاسی ئەکرد بە داخەوە مەردم دی کڵاو بە سەریان ناچێ!
ئیسە برا بینەو سەر قسەکەی خوەمان. داخۆم ناوی بنین سوڵتان چە؟
وابزانم سوڵتان مەعلوولان گوزینشی، یا سوڵتان گوزینش مەعلوولان باش بێ؟ یا سولتان ناونیشان ئیشتبایی!؟!
ناوەکەیش موهێم نییە، موهێم ئەوەسە ئێمەیش سوڵتانمان هەس!
گوای ئێمە لە دێولانا سوڵتان فرەمان هەس، با سنەیش بێ سوڵتان نەوێ! بۆ نمۊنە: ئێمە پەنج دانە شۆرامان هەس،چوار ساڵە نەیانتانیگه سێ دانە دەسشوویی ناو پارکەگە خاس بکەن! ئەچی بۆ ناو شار ئەشێ پووشەک بووەسی! چۆن ئەگەر "تەنگ ئاو" بی مزگتەکان و سرویسەکان پارکیش بەسیاگە. ئەگەریش باز بێ دەرد ناخوا. واقعەن حەقیان نییە پێیان بیژم سوڵتان ..!؟
سوڵتانێک تریژمان هەس لە ئەو ڕۆژەو ڕه‌ێ هاورگەو چووگە مەجڵێس، تایسه هیچکە نەیدیگە! ئەگەریش بیوێنین نایناسین. وەلێ زرنگیشن بەخوا..! کوڕ ئەشێ ئاوا زرنگ بێ. نان بووگە دانەی پانسەد تمەن حەیف نەوێ کوڕ خوێڕی بیخوا؟!

دەی بنیشن وە خوەش

بووچگ گلایکتان #کوێخا

#سیروان

#ستون_دایمی #ستونی_به‌رده‌‌وام #کورسان #له‌یلاخ

@sirwan_weekly