#وهفات
✔️هونەرمەندی کورد "جەعفەر حەسەن" خانهقینی بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد
جەعفەر حەسەن، گۆرانیبێژ و هونەرمەندی کورد بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا لە تەمەنی 77 ساڵیدا، ئێوارەی رۆژی 19-4-2021 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دواییکرد
فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری هەولێر بە "رووداو"ی گوت" هونەرمەند جەعفەر حەسەن، رۆڵێکی گرنگی لەنێو میوزیک و گۆرانی کوردی و عەرەبی هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاوازدانەرێکی بەتوانا بووەو دەیان ئاوازی کوردی و عەرەبی داناوە.
هونەرمەند جەعفەر حەسەن، لە ساڵی 1944 لە شاری خانەقین لەدایکبووە، لە ساڵی 1958 دەستی بەکاری هونەری کردووە، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرو میوزیکژەن بووە، دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدا بووە، ئەندامی گرووپی میوزیکی دیجلە بووەو لە تەلەڤزیۆنی بەغدا کاری کردووە، دەیان گۆرانی و ڤیدیۆکلیپ و کۆنسێرتی تۆمارکراوی هەیە.
@sirwan_weekly