دوا دەرفەتی پاراستنی دارستانەکانی
نیشتمان
https://t.iss.one/oaktreeloverbikers/656
چارەگە سەدەیەکەھاوار دەکەیین:
١)نیشتمان پەروەری، بە فڕ و فیشاڵی سەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و دمھەراشی و توانج خستنە سەر ئەم و ئەو وگشت کەس بە خایین پێناشە کردنەوە بەند نی یە!
بەڵکوو؛ پاراستنی ھێماکانی نیشتمانە...
٢)دینداری،تەنیا، ئەوینداری بۆ دین و سوننەت نی یە و نوێژ کردن و حەج و زەکات و سەدەقە و یا خۆ تووند ئاژوویی و بەرانبەر بە کافر کردن،نی یە !
بەڵکوو؛بەشێکی زۆری، پاراستنی ھێماکانی ژیانی ژیاری و ژینگەی پێکەوە ژیانە و شکورگوزاری یەزدان و خزمەت بە ئینسان و جیھانە!
٣)بەرپرسیارەتی پیشەیی و ئیداری و حکومی، تەنیا چوونە پشت مێز و کۆڕبەند و وتار و دیمانە و سەردان و ڕەسم گرتن و گوزارشت کردن نی یە!
بەڵکوو؛ ئاگاداری ژینگەو و چاوەدێری گشت ساتی و پارێزگاری سەرچاوە سروشتیەکان و لێ پێچینەوەی بارتاقای ئەم سامانەبێ نازەیە..
٤)چالاکی ژینگەیی و سەوز، ھەرپڕکردنەوەی سی ڤی و بڵاوکردنەوەی ڕەسم و وێنەی کاولکاریەکان و جنێو دان و جنێوفڕۆشتن و بەڕوو و نەمام ناشتن و ھتد نی یە!
بەڵکوو،ھەڵوێستە، تێبێنی زانستی و وەستان و ڕاوەستا و پشوودرێژی لە ھەمبەر پاراستنی ژینگە و دارستانە..
۵)شارۆمەندی، ورزێری و تیجارەت و بازرگانی و پیشە و ھتد، تەنیا گیرفان ھەڵچنین و پەرژین کردن و خۆ ھەڵپەساردن و ھەڵپەرین و داپەڕین نی یە!
بەڵکوو؛ تێرامان و وەرچەرخان و خۆگۆڕینی ئەرێنی و دەست ھەڵگرتن لە قازانجی تاکەکەسی بە ھەر تێچوویەکە!
کە چی، دەرەنجامی ئەم ھەموو ھاوارە،بۆتە؛
دەیان و سەدان وێللا و خانوبەرەی سەرباخ، ڕەز و جادە و ئاوگلدانەوە و ئاگرکەوتنەوە و داڕمان و کاولکاری و ھتد...
جا نازانین کەی و چۆن،
دەگۆڕێیین و جۆرێکی تر ھەڵس و کەوت لەتەک ژینگە دەکەیین، بەلام دەزانین کە؛ ئێستاش زۆر درەنگە و دەبێ ھەر ئێستا بڕیار بدەیین و بگۆڕێیین و بگۆڕین ...
#بەڕوپارێزانی_پاسکیڵ_سوار
#ڕەئووف_ئازەری
#ھاوارێکیتر
♻️❤️🚴🏻♂️
@oaktreeloverbikersو

Telegram
بلوطبانان پا به ركاب