Forwarded from اتچ بات
کەوتنە داوی بازرگانێکی داربەڕوو لە #گۆمانی_سەردەشت، بە هەوڵی چەندمانگەی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار.
لەدوای داڕشتنی پلانێکی چەندمانگە، کەسێکی دژەژینگە کە لەوپەڕی ناجوامێریدا، هەزاران داری لاوی بەڕووی بە مەبەستی بازرگانی و بە نێوی #هاچە بڕیبوون، دەسبەسەر کرا و هاوکات دەست بەسەر 2000 داری دەستەبژێری بڕدراوی بەڕوودا گیرا.
ئەو کەسە لە ڕێگەی فرۆشتنی هاچەی داری بەڕوو، گورزێکی گرانی لە دارستانەکانی ئاوایی شێلمان و دەوروبەری دابوو و زۆربەی هاچەکانیشی، بە کەسانی بێگانە لە شارەکانی دەرەوەی کوردستان لە بەرانبەر پارەیەکی کەمدا دەفرۆشت.
لە کۆتاییدا، دوای چەند مانگ چاوەدێری، بە هاواهەنگی و ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەسرووشتییەکانی میراوێ (ادارە منابع طبیعی میرآباد) کەسی تێکدەر دەسبەسەر و ڕادەستی یاسا و دەزگای دادوەری کرا.
ئەوە یەکەمین و دواهەمین داو بۆ دەداوخستنی #تێکدەران، #داربڕان، #ڕاوچییان و نەیارانی ژینگەی کوردستان نەبوو و هۆشداریی جددی دەدەینە هەموو ڕاوچییان و داربڕان و تێکدەران کە واز لە کاولکردنی نیشتمانەکەیان بێنن و بگەڕێنەوە باوەشی سرووشت و نیشتمانی ئازیز.
داوا لە خەڵکی پیرانشار و بەتایبەت سەردەست، هەروەها #چالاکانی_مەدەنی و #ژینگەپارێزانی_سەردەشتی دەکەین کە وشیارانەتر چاوەدێریی دۆخی ناوچەکە بکەن کە لە ئێستادا، گەورەترین کاولکارییەکان لە ناوچەی سەردەشت ڕوو دەدەن.
سپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنانە لە پیرانشار، میراوێی سەردەشت و ئاوایی گۆمان، بەتایبەت ئیدارەی سەرچاوەسرووشتییەکانی میراوێ دەکەین کە لە دەداوخستنی ئەو تاڵانچییە هاوکارمان بوون.
ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
18ی گوڵانی 2721ی کـــــــــــوردی
🌱🌾🌺 @jinge_piranshar_ngo 🐿

Telegram
attach 📎