بلوطبانان پا به ركاب
201 subscribers
675 photos
345 videos
32 files
683 links
بلوطبانان پا به ركاب، گروهي از كنشگران سبزانديش ايران زمين هستند كه با راهبري مهندس محمد درويش و تسهیلگری رئوف آذري در صدد برآمده اند به مدد #دوچرخه_هاي_برقي،به بلوطباني و حفاظت از ژينايي وطن بپردازندو در اين مسير، هموندي كنشگران و متولیان را قدر مي دانند
Download Telegram
Forwarded from انجمن سبز چیا
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەر ئێستا!!!

دارستانەکانی شاری سەوڵاوا ئاگری تێ بەردراوە و تیمێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و خەڵکی ئەو ناوچە خەریکی بەرگرین.
17 پووشپەڕی 2720

هم اکنون!!!
جنگل‌های شهر سروآباد دچار آتش سوزی شده، تیمی از نیروهای عملیاتی انجمن سبز چیا و مردم طبیعت دوست منطقه مشغول مهار آتش سوزی هستند.
#مریوان
#کوردستان
17 تیر ماە 1399

#زاگرس_در_آتش
@chya_ngo
🌹 وڵاتی مێهرەبانی 🌹

ویدیۆی (وڵاتی مێهرەبانی) بەرهەمێکی تایبەتی کۆمیسیۆنی فەرهەنگی شۆڕای ئیسلامی شاری سەردەشت له دیمەنه جوان و دەگمەن و دڵڕفێنەکانی شاری سەردەشت

🌹 ویدیوی سرزمین مهربانی، کاری ماندگار از کمیسیون فرهنگی، اجتماعی و حقوقی شورای اسلامی شهر سردشت

برای تماشا اینجا کلیک کنید 👇🏻👇🏻
instagram.com/tv/CPwF-__pZz4/?utm_medium=copy_link

@rojnama
ڕۆژنامە
#سەردەشت #کوردستان #ڕۆژهەڵات #کورد #کوردستان #کوردی
#سردشت #سردشت_رابایدگشت
#طبیعت #طبیعتگردی #سرووشت
🌳 ناشتنی نەمام

بە بەشداری کۆمەڵێک لە ژینگەپارێزان بە گشتی و کۆمەڵەی پاسکیل سوارانی بەڕوو پارێز بە دیاری،
🔸دەسپێکی هەڵمەتی پشتێنەی سەوزی گەشتیاری زەریاچەی بەنداوی سەردەشت بە ناشتنی ٣٢٠ نەمام

🔗 لینکی یوتیوب

📆 ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠١. سەردەشت
🎤 ئیدریس مەحموودی

@rojnama
🗞 ڕۆژنامە
زاگرۆس و دارستان،
تەمەنێک بۆ بەرهەمێک

✍🏻ڕەئووف_ئازەری

https://t.iss.one/oaktreeloverbikers/803

#زاگرۆس_و_دارستان، ناوی بەرهەمێکە کە دوای ساڵانێکی زۆر وردبوونەوە، سەرنج دان، خوێندنەوە، سەفەر بە هەوراز و نشێو و شیوو و دۆڵی زاگرۆس و تایبەت تر کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشوور و لێکۆڵینەوە لە ناو سروشت و ژینگەی چڕی نیشتمان، لە سەر زەحمەت و هەوڵ و هیممەتی بێ وچانی ڕۆڵەیەکی ئەمەگناسی گەل، بە ناوی #حەسەن_ڕەوێش بە نازناوی #مامۆستا_پارێزەر، پاڵاوتە کراوە و ئەم ڕۆژانە لە ژێرچاپ سەری هەڵداوە و گەیشتۆۆتە خەزێنەی دەوڵەمەندی کتێبخانەی کوردی کە بە داخەوە لەم بوارە دا، لاوازی پێوەدیار بووە و تەمەننا دەکرێ ئەم کەڵێنە پڕکاتەوە...

ئەوەی ئاشکرایە بەدرێژایی مێژوو، نیشتمان لای کۆمەڵگەی کووردی پیرۆزیەکی لە ڕادەبەدەری بووە و بگرە بۆ پاراستنی هەر بستێک خاکی ئەم پانتایە لە دەست درێژی دژبەر، بە هەزار و ملوێنان قوربانی بۆدراوە!

بەڵام داخەکەم کاتێک گەیشتووینە فەرحانی، هەر ئەم بستە خاکە کە قوربانیەکی زۆری بۆ دراوە، خۆمان لێی چوویین و بەردەوام دەچینە سەنگەر و بە هەزاران شێوازی جیا جیا و خۆ فریودان و پاساو هێنانەوە، دەست درێژی دەکەینە سەر و لێی دەبینە سەددام و ژینگە و ژیانی ژیاری و تەنانەت ئاساییشی لێک دەترازێنین و ئەو هەموو خەزێنە و سەرچاوە و سامانە سروشتیە، هەر کەسە و بۆ خۆ، بڕ دەدەیین و ئاوڕی ڵێ نادەینەوە چ نەهامەتیەک دەخزێنینە ئەم کۆمەڵگەیە و چ کاولکاریەک لە ژینگە دروست دەکەیین.....

ئەم بەرهەمە ناوازە کە بە زمانی شیرین و پاراوی کووردی و بە پێنووسی گەنجێکی شاز و خۆسازدەر و بیرمەندێکی خۆپەروەردەی گووندزێ و لێڕەوارگەڕ و شارناس و مێژووزان، گەیشتۆتە بەردەم خوێندەواری گەل و ژینگەپارێزی نیشتمان؛
[هەر وەک نووسەر لە فایلە دەنگیە تۆمارکراوەکەی ئاماژە دەکات]؛
لە بابەتی جۆراوجۆر پێک هاتووە کە لە گیا و ڕووەک و ئاژەڵ و باڵەندە و هتد تا داربةڕوە بێ نازەکان و گوێنیە سەربڕاوەکان و کانیاوە ڕاگوێزراوەکانی نیشتمان، ئاوڕ دەداتەوە و بوارە ئەرێنی و ڕەوتە نەڕینیەکانی لێک دەداتەوە...

دەکرێ ئاماژە بکەیین ئەم بەرهەمە، خەزێنەیەکە کە جگە لە دەوڵەمەندتر کردنی کتێبخانەی کووردی، خۆی دەکری بە قووتابخانەیەکی ژینگەیی سەوزیش ناوزەد بکرێ کە تێیدا، وانەکانی ژینگەپارێزی وتراوەتەوە...

هەر بۆیە، بە پێویستی دەزانین بە ناوی ژینگە پارێزێکی نیشتمان، بەڕووپارێزێکی پاسکیڵ سوار، وانەبێژێکی ژینگەیی و پێشەنگێکی ئاشتەوایی لەم هەرێمەدا، شایەتی بدەیین کە ئەم بەرهەمە شایانی بوون لە هەر ماڵ و زانکۆ و سەنتەر و ڕێکخراوە و قوژبنێکی ئەم زێدەیە و جێگەی خۆیەتی لە یەکەم دیداری دا، بە تەوژمی ئەمەگناسی کۆمەڵگەی کووردی و بە تایبەت چین و توێژی ئەدیب و شاعیر و ژینگەپارێژ و کەژوان و وەرزشکار و خوێندەوار، ڕووبەڕوو بێتەوە و لە یەکەم ڕۆژەکانی ئاراستە کراو لە بازاردا، نایاب بێت و پاشان بە کۆڕێکی ڕێزنان و پەرەلادان، و هەروەها گوێی ڕایەڵی وانەکان و ڕابوون بە ئەرکە ژینگەییەکان، ئەوپەڕی وەفای بۆ دەرخرێت...

کە پێناسەکردنی سەرچاوە سروشتیەکان و سامانە نەتەوەییەکان و تۆمارکردنی وانە ژینگەییەکان، خزمەتێکی ناوزەیە کە پشتگیریەکی مێژوویی هاوسەنگی دەوێت و چاوةڕوان دەکرێ بارتاقای خزمەت و خەرمانی بەپێز، ئاوڕی بە هێزی لێ بدرێتەوە...

وێڕای پیرۆزبایی لە نووسەر و مژدە بە خوێنەران، هیواخوازی خەرمانی هیوایین و کۆدەنگی بیرمەندان و پاڵپشتی و هاوڕێی شارۆمەندان بە رەو لووتکەکانی پارێزەری نیشتمان🙏

____
💢پێگەی فەرمی تۆڕی بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سواری سەردەشت/۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۲ی کووردی
♻️❤️🚴🏻‍♂️
#بەڕووپارێزانی_پاسکیل_سوار
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان
#زاگرۆس_و_دارستان
#حەسەن_ڕەوێش
#مامۆستا_پارێزەر
#ڕەئووف_ئازەری
#خوێندنەوەیەکی_ژینگەیی
#سەردەشت
#زاگرۆس
#کوردستان

@oaktreeloverbikers
ـــ
♻️زیاتر ببینن👇
https://www.instagram.com/p/CgWM2bxrVN4/?igshid=YmMyMTA2M2Y=