بلوطبانان پا به ركاب
204 subscribers
757 photos
389 videos
34 files
734 links
بلوطبانان پا به ركاب، گروهي از كنشگران سبزانديش ايران زمين هستند كه با راهبري مهندس محمد درويش و تسهیلگری رئوف آذري در صدد برآمده اند به مدد #دوچرخه_هاي_برقي،به بلوطباني و حفاظت از ژينايي وطن بپردازندو در اين مسير، هموندي كنشگران و متولیان را قدر مي دانند
Download Telegram
هەڵمەتی نۆژەن کردنەوەی ماڵی داربەڕوە کان

https://t.iss.one/Oaktreeloverbikers/388

داربەڕوەکان بە هەموو جۆەرکانی، کانگای دڵۆڤانین و وێڕای بەخشینی جوانی بە ژینگەی نیشتمان، سەرچاوەی ئۆکسیجێنی خاوێن، [دوای کەژەکان] کۆڵەکەی یەکگرتوویی خاک، کۆگای ئاوە ژێرزەویەکان، هێلانەی ئەمنی باڵەندەکان، پێشمەرگی روبەڕوبونەوە لەگەڵ سێڵاو و بومەلەرزەکان، گرتن و پاڵاوتەکەری تەپ و تۆز(ریزگرد) و هۆکاری بە نرخی ڕەش بوون و بەتام بوونی ترێ ڕەشەن، و زۆرێکی تریش لە خەرمانی خزمەت...

بەڵام داخەکەم ئێستا، ئەم سەرچاوەی دڵۆڤانیە، کەوتۆتە بەر تەوژمی دڵ رەقی و خۆویستی و زێدەویستی و سەرەڕۆیی مرۆڤی هەلپەرست و بەو پەڕی بێ رەحمی و بێ بەزەیی، قوربانی دەکرێت و لە ناو دەچێت و سەرە ڕای وەش، هێندێک لە دارەبەڕوە بە ساڵاچووەکان، لە قەراخ جادەکان، لێواری چۆمەکان، هەڵدێری کەژەکان و تەنانەت ناو مەزارگە پێرۆزەکان، رەگ و ڕیشە و ناوسکیان کەوتۆتە بەری مەیدان و گڵ و خاک لە سەر و ڕوویان داڕماوە!

ئێمە، گروپی بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سواری سەردەشت، بڕیارمان داوە لە پرۆژەی «هەڵمەتێک بۆ نۆژەن کردنەوەی ماڵی داربەڕوەکانی نیشتمان»،بە ڕێژەی ۳۰ داربەڕووی گیرۆدەی مەرگی خامۆش، بدۆزینەوە و بە دیواری بەردین یا خۆ داربەست، پێش بە داڕمانیان بگرین و ریشەکانیان داپۆشین و هەناسەی هیوایان بە ژیانێکی نۆێ، بۆ بگێڕینەوە ...

هیوا دەخوازین لەم هەڵمەتەدا، شارۆمەندانی ژینگەدۆست لە هەموو چین و توێژەکان، یارمەتیدەر و پاڵپشت مان بن، بەڵکوو ئامانجی گەورەتری هەر ئاواییەک یا خۆ هەر گروپێکی چالاک، نەجاتی یەک داربەڕوو یا دارێکی بە ساڵاچووی نیشتمان، لە ئەستۆ بگرێت و لە کۆتایی ساڵ، دەیان و سەدان و هەزار گوزارشت بە وێنە و فلیم دۆکیومێنت بکرێت و بەم شێوازە، گەورەیی و دڵۆڤانی نەتەوەیەک، تۆمار بکرێت و وەفایان بە دڵۆڤانی دارستان و بە تایبەت داربەڕوەکان، بۆ میژووی دواڕۆژ، نەقل بکرێت...

ئێوەش؛
۱) بە دۆزینەوەی دارە لێقەوماوەکانی دەڤەری نیشتەجێبوون،

۲)هەڵماڵینی قۆڵی هیممەت و ئیڕادەی خێر و بێر و داپۆشینی ڕیشە و ڕەگی دارەکان

و هەروەها،

۳)نەقڵی،خزمەت و چالاکیەکەتان بۆ تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و مەنشێن کردن و لکاندنی لینکی کانال یا خۆ پەیجی ئێنستاگرامی، بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سوار،
@Oaktreeloverbikers
و هەشتەگی،
#هەڵمەتی_نۆژەن_کردنەوەی_ماڵی_داربەڕوەکان
لە گەڵمان دابن🙏
♻️🌳🚴

#بەڕوپارێزانی_پاسکیڵ_سوار
#دڵوڤانیە_گەورەکان
#هەڵمەتی_نۆژەن_کردنەوەی_ماڵی_داربەڕوەکان
#گێرانەوەی_هەناسەی_هیوا

@Oaktreeloverbikers
____
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەڵمەتی نۆژەن کردنەوەی ماڵی داربەڕوە کان
...

ئێوەش؛
۱) بە دۆزینەوەی دارە لێقەوماوەکانی دەڤەری نیشتەجێبوون،

۲)هەڵماڵینی قۆڵی هیممەت و ئیڕادەی خێر و بێر و داپۆشینی ڕیشە و ڕەگی دارەکان

و هەروەها،

۳)نەقڵی،خزمەت و چالاکیەکەتان بۆ تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و مەنشێن کردن و لکاندنی لینکی کانال یا خۆ پەیجی ئێنستاگرامی، بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سوار،
@Oaktreeloverbikers
و هەشتەگی،
#هەڵمەتی_نۆژەن_کردنەوەی_ماڵی_داربەڕوەکان
لە گەڵمان دابن🙏
♻️🌳🚴

#بەڕوپارێزانی_پاسکیڵ_سوار
#دڵوڤانیە_گەورەکان
#هەڵمەتی_نۆژەن_کردنەوەی_ماڵی_داربەڕوەکان
#گێرانەوەی_هەناسەی_هیوا

@Oaktreeloverbikers
____