ژینگە پارێزی، ڕەوشتی بەرزی سەردەمە
لەم ڕۆژگارە دژوارە کە کێ بەرکێیەکی پڕرکابەر لە نێوان مڕوڤەکان، سەری هەڵداوە و تەنانەت، جار واهەیە، رکابەری دەخزێتە ناو جەستە و دەرون و مێشکی ئەم ئادەمیزادە و له نێوان پێک هاتەکانی ناوخۆییش دا، هەوڵ بۆ هەڵپەساردنی بەشێک یا خۆ قوربانی کردنی لایەنێک بۆ لایەنێکی تر، وەکوو ڕۆح بۆ جەستە یا جەستە بۆ دڵ و دڵ بۆ مێشک، دەدرێت، بەرپرسیارەتی و هەستی کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری ژینگەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتەوایی، نامۆ کەوتۆتە وە...
هەر چەند ئەم فرە رەهەندیە، هەڵقوڵاوی بەشێک لە فەلسەفەی خووڵقاندنی مرۆڤ و تەنانەت جیهانە، بەڵام لە ڕەزمەچوونی ئەم کێبەرکێ یە، دەرەنجامی تاڵی لەم سەردەمە دا، لێ کەوتۆتەوە و ئەویش ئەوەیە کە؛
چینی لێکەوتەی ئەم رکابەرە، سنووری بینینی دواڕۆژی وا کورت کردۆتەوە کە تە نانەت تا بەر لاقی خۆی و ڕەنگە بڵێیین تا بژوێڵکی خۆی نەبینێت و ئەوی تر، ئەسپاردەی قەزا و قەدەر و خۆویستی خۆی بکات...
یەکێک لە گرینگ ترین، دەرەنجامەکانی ئەم دیاردە قیزەوونە؛
خۆ دیتن و کەس و بەرانبەر و جیهان، قوربانی کردنە و لەم قوربانی کردنەش دا، بە داخەوە، ژینگە کە هێلانە ی ژیان و پێکەوە ژیانە، زۆرترین پشکی بەرکەوتووە، بە جۆرێک کە ئەگەر سێڵاوی کاولکاری بەم تەوژمە، بەردەوام بێت و رێگابچڕێت، زەمەنێک نابات کە؛
نیشتمانێک کە ڕۆژانێک لە سەر بستێکی، وەکوو شەڕەف خوێنی بۆ رژاوە و قوربانی بۆ دراوە، چی لێ نەمێنێت و ئەم شەڕەف و نامووس و پێناسەی نەتەوایەتی و واتە سفرەی پێکەوە ژیان مان، ڕەنگ و ڕواڵەت و دەنگی نەمێنێت...
بەڵام سەرەڕای ئەو نەریتە نەشیاوە کاولکاریە، جار وایە، ڕێگات لە شوێنێک دەکەوێت کە پێت وایە، سنووری جوگرافیت بەزاندووە و نیشتمانێکی ترە و وڵاتێکی تر، کاتێک روو دەکەیتە زێدێک کە ژینگە بۆ وان ناسنامەیە و شەڕەفە و نامووس و پاراستنی بۆتە ئەرکێکی نەتەوایەتی و کەس بۆی نی یە، لە هەمبەر پاراستنی دا، خۆ کپ کات و بێ هەڵوێست و بێ ئەرک بێت و هەرکەس لەبەر خۆیەوە، خزمەتێک لە ئەستۆ دەگرێت و ئەرکێک ڕادەپەڕێنێت و ئەگەر هەر هیچ هیچی لە دەست نەهێت و خۆی نەخاتە ژێر بەرپرسیارەتی، لانی کەم، کاولکار، نی یە و تێکدەری ناکات و دەستی ڕەشی خۆویستی بۆ سفرەی گشتی درێژ ناکات...
ئیمە گروپی ژینگە پارێزانی پاسکیڵ سوار و شاخەوانانی قەندیلی سەربەرز، لە یەکەم گەشتی وەرزی نوێ مان، ڕوومان کردە، دەڤەری ئالان و لە بەشی رۆژئاوای ئەم دەڤەرە، ئەم جیاوازیە دڵخۆشکەرەمان بینی و هەر بۆیەش، هەل مان قۆستەوە و لە چەند خوولەکێک دا، لە مەزناوێ، ئەم هەستە پەرپرسیارەتیە ی خەڵکی ئەم دەڤەرەمان بەرز نرخاند و هەوڵ مان دا، بە کوێچکەی زەمەن دا، بزریکێنین و شایەتی بدەیین بۆ هۆزێک کە جیاواز بوون و شایانی ڕێز و سپاس...
گوێدێری ئەم کلیپە بن، با لەم ڕێزنانە دا، هاوڕامان بن و لە پەرە پێدانی ئەم هەڵمەتە جوان بینی و رێزداری و هاوئامانجیە دا، پاڵپشت و پاڵنەرمان بن....👇🙏
ژینگە پارێزانی نیشتمان
۲۰ی خاکەلێوەی ۲۷۲۱کوردی
کلیپەکە لێرەدا، ببینن👇
https://t.iss.one/Oaktreeloverbikers/385
___
#بەڕووپارێزانی_پاسکیڵ_سوار
#شاخەوانانی_قەندیل
#ژینگە_پارێزانی_نیشتمان
#دڵۆڤانیە_گەورەکان
#ئالان
#مەزناوێ
@Oaktreeloverbikers

Telegram
بلوطبانان پا به ركاب
رێزنان لە ئەمەگناسی خەڵکانی دەڤەری ئالان، سەبارەت بە ژینگە پارێزی و خۆپارێزی لە دەست درێژی بۆ سەرژینگەی نیشتمان...
#بەڕووپارێزانی_پاسکیڵ_سوار
#شاخە_وانانی_قەندیل
#ژینگە_پارێزانی_نیشتمان
#دڵۆڤانیە_گەورەکان
#ئالان
#مەزناوێ
@Oaktreeloverbikers
#بەڕووپارێزانی_پاسکیڵ_سوار
#شاخە_وانانی_قەندیل
#ژینگە_پارێزانی_نیشتمان
#دڵۆڤانیە_گەورەکان
#ئالان
#مەزناوێ
@Oaktreeloverbikers
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM