بلوطبانان پا به ركاب
202 subscribers
677 photos
350 videos
33 files
684 links
بلوطبانان پا به ركاب، گروهي از كنشگران سبزانديش ايران زمين هستند كه با راهبري مهندس محمد درويش و تسهیلگری رئوف آذري در صدد برآمده اند به مدد #دوچرخه_هاي_برقي،به بلوطباني و حفاظت از ژينايي وطن بپردازندو در اين مسير، هموندي كنشگران و متولیان را قدر مي دانند
Download Telegram
#هەڵمەتی_ژینگەپارێزی 🌳🌱🍀🐿️

🌹بانگهێشتی فەرمانگەی پارێزگاری #ژینگەی شارستانی سەردەشت بۆ پاککردنەوەی قەراغ بەنداوی شار بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی حەوتووی #ژینگە

ئەو هەڵمەتە پیرۆزە بە هاوکاری و یارمەتی ئەنجوومەنەکانی جەماوەری خەڵک ، چالاکوانانی #ژینگە ، وەرزشوانان و شاخەوانان و هەموو ئەو کەسانەی کە هۆگری #ژینگە و سروشتن هەوڵ بۆ پاک و خاوێنی سەیرانگاکانی شار دەدرێت.

🕊️ کەواتە هەر بەو هۆیەوە ، تەواوی هۆگران و چالاکوانانی بواری #ژینگە بۆ ئەو هەڵمەتە پیرۆزە بانگهێشت دەکرێن کە بە مسۆگەری بەشداری بکەن ، بەو هیوایەی کە پاک و خاوێنی #ژینگە و #سروشت ببێتە فەرهەنگێک لە نێو هەموو خەڵکی کۆمەڵگادا.

...........................................

کات : پێنجشەممە ۲۰ی جۆزەردان
کاتژمێر : ۶ی ئێوارە
شوێن : نزیک گۆڕستانی شیواشان و دەوروبەری بەنداوی شار


________🏞️🌲🌳🌱🌿________

کەناڵی کوردی #ئاسۆی_سەردەشت
@asoisardasht


کۆڕی کوردی
#ژینگەی_سەردەشت
@jingay_sardasht

#پاراستنی_ژینگە_پاراستنی_ژیانە

🌏🌳🌲🌱🌿🍀🐿️🕊️🦅🦉🐦🐇🐍
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#ژینگەی_سەردەشت 🌳🌱

🌱ئێوارەی پێنجشەممە ، ڕێکەوتی ۲۰ی جۆزەردان بە بۆنەی حەوتووی#ژینگە بە بانگەوازی فەرمانگەی #ژینگە(محیط_زیست) هەڵمەتێکی #ژینگە_پارێزی بۆ پاراستنی سروشت لە زبڵ و پاشماوە بەڕێوەچوو😍

🌳ئەو هەڵمەتە پیرۆزە بە بەشداری ئەنجوومەنی #بژوێن و شاخەوانان و ئەندامانی فەرمانگەی ژینگە ، ئەندامانی فەرمانگەی مانگی سوور و کۆمەڵێک لە ژینگە پارێزان بەڕێوەچوو کە لە ئاکامدا قەراغ بەنداوی سەردەشت و مەودای گۆڕستانی شیواشان لە زبڵ و پاشماوە خاوێن کرایەوە.

بینەری تەواوی ئەو ڕاپۆڕتە بن.

#پاراستنی_ژینگە_پاراستنی_ژیانە
🏞️🌲🌴🌵🍀☘️🍃🌿🌱🌳🐿

کەناڵی کوردی #ئاسۆی_سەردەشت

@asoisardasht