بلوطبانان پا به ركاب
202 subscribers
677 photos
350 videos
33 files
684 links
بلوطبانان پا به ركاب، گروهي از كنشگران سبزانديش ايران زمين هستند كه با راهبري مهندس محمد درويش و تسهیلگری رئوف آذري در صدد برآمده اند به مدد #دوچرخه_هاي_برقي،به بلوطباني و حفاظت از ژينايي وطن بپردازندو در اين مسير، هموندي كنشگران و متولیان را قدر مي دانند
Download Telegram
(٣)
گەشتی پاسکیڵ سواری بەڕوپارێزانی سەردەشت بەرەو هەورامان و پێشوازی ڕێکخراوەی چیا و ژینگەدۆستانی مەریوانی لە سەر مەکۆی شەهیدانی ژینگە؛
نەمر کاک شەریف باجوور و کاک ئومێد کۆنەپۆشی...

https://t.iss.one/oaktree_loverbikers/1038

خستنە ڕووی ئامانجی گەشتەکە لە لایەن #ڕەئووف_ئازەری
و
وەڵامی وتەبێژی ڕێکخراوەی چیا، کاک #فرهاد و هەروە ها کاکە #عەلی و دادە #ئێلهام و بەشداری کاکە #سالار_ئازەری و هاوڕێیانی تری چیا

+سپاس بۆ دەستەی کارگێڕی چیاو سەرجەم ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە بە ئەزموون و خۆبەخشە و گشت هاوڕێیان و خەمخۆرانی ژینگەی نیشتمان و پارێزەرانی بیرسەوزی ئەم دەڤەرە بێ نازە...


++هەر وەها سپاس بۆ میوانداری و خووڵق گەرمی و گەنمینی و برایانەی کاکە #عه_لی_دلاویز و سەرجەم ئازیزانی ئەم دەڤەرە و خوانی ئەندێشە و بیر و هزری سەوزی چالاکانی مەدەنی و چیا سەوزبیرەکان 🌹
_
*شایەنی باسە کە لەم گەشتەدا، گروپی بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سوار سەرجەم نێزیک ۶۵۰ کیلۆمێتریان پێداڵ لێدا و لە شارەکانی بانە، مەریوان، نۆدشە، پاوە، جوانڕۆ، ڕەوانسەر، کرماشان، کامیاران و سنە لە تەک ڕێکخراوە ژینگەیەکان و ئەویندارانی ژینگە دیدار و گفتگۆیان کرد.

٭٭ئەم گەشتە بە پەیامی "نا بۆ ئێکۆساید"و"بەڵێ بۆ وەرددانەوەی ڕەوتی چالاکیە ژینگەییەکان و گۆڕانکاری ڕەوتەپڕتێچوەکان"بەڕێوە چوو..


🌳❤️🚴

#بلوطبانان_پابه_رکاب
#سفر_با_دوچرخه
#سردشت
#نه_به_اکوساید
#نه_به_چرخه_تکراری_مواجهه
#بانه
#مریوان
#استقبال_چیا
#جامعه_مدنی

@oaktree_loverbikers