بلوطبانان پا به ركاب
202 subscribers
677 photos
350 videos
33 files
684 links
بلوطبانان پا به ركاب، گروهي از كنشگران سبزانديش ايران زمين هستند كه با راهبري مهندس محمد درويش و تسهیلگری رئوف آذري در صدد برآمده اند به مدد #دوچرخه_هاي_برقي،به بلوطباني و حفاظت از ژينايي وطن بپردازندو در اين مسير، هموندي كنشگران و متولیان را قدر مي دانند
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دیمانە ی #رئوف_ئازەری ئەندامی گروپی بەڕووپاریزانی پاسکیڵ سوار لە گەڵ #سامی_حسن، وێژەری تەلەفزیونی #رووداو

تەوەر: پێناسە کردنی #هەڵمەتی_نۆژەن_کردنەوەی_ماڵی_داربەڕوەکان

🌳هەروەکوو، مڕۆڤەکان دوای کارەساتە ماڵ روخێنەکان، پێویستیان بە نۆژەن کردنەوەی ماڵەکانیان هەیە، دارستانەکانیش دوای داڕمان، کاولکاری، سێڵاو و بومە لەرزە، گەڕانەوە بۆ ژیان، چاوەڕوان دەکەن و ئەوەش ئەرکی ژینگەپارێزان و نیشتمان دۆستانە، تا ئەم سامانە سروشتی یە و ناموسی نیشتمان، بپارێزن و بە ماڵی تازە، هیوا بە ژیانیان، لۆ بگێڕنەوە🙏

🔺تکایە، بۆ پێگەیاندنی ئەم بیرۆکە ناوازە، یارمەتی دەرمان بن...
____

♻️🔥🚴
#بەڕووپارێزانی_پاسکیڵ_سوار
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان
#نەجاتی_داربەڕوەکان

@Oaktreeloverbikers
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕەنگ دانەوەی میدیایی ھەوڵی ژینگەپارێزانی سەردەشت
بۆ رزگار کردنی ماسیەکان
لە قڕبوون بە قەیرانی بێ ئاوی

#تەلەفزیۆنی_ڕووداو

🔥♻️🚴🏻‍♂️
#بەڕووپاریزانی_پاسکیڵ_سوار
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان
#قەیرانی_وشکەساڵی
#ڕووبارەکان
#ماسیەکان
#رزگارکردنی_گیان
#ھەڵمەتی_ژینگەپارێزی
#سەردەشت



@oaktreeloverbiker
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ھەڕەوەزی پاقژ کردنەوەی شوێنەگەشتیاریەکانی نیشتمان

بە؛
ھیممەتی بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سوار و پاسکیڵ سوارانی ژینگەپارێز


ئەم جارە؛
سەردەشت،دەڤەری دەشتی باساوێ

•چوارشەممۆ بەڕواری ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی
---
بە سپاسەوە بۆ؛

١)بەڕێزان ئەمیر،ئومێدسالمی و ئەندازیار سەعید سوورە بۆ پێشنیار و وێنە و گرتەی ویدیویی شوێنەکە پێش پاقژ کردن

٢)گروپی پاسکیڵ سوارانی ژینگەپارێز

٣)دایرە پێووندی دارەکانی دارستان و ژینگە و شارەوانی بۆ بەشداری و یارمەتی دان

٤)بەڕێز ئومێد سالمی بۆ دابین کردنی دەستەوانە، دەمامک و زبڵدانی نایلۆنی

٥)موحسێن حوسەینی، بۆ وێنەگری و پاڵپشتی و خزمەتی پێگەیاندنی کەل و پەلی پێویست

شیعاری سەرەکی:
#پاراستنی_ژینگە
#پاراستنی_ژیانە

ئەم ھەڵمەتە پێشکەش کرا بە؛
شارەوانیەکان و دێھیارەکانی قەزای سەردەشت و نیشتمان🙏

ھەروەھا،بە؛
بەڕێز ئەندازیار #کەریم_خزری
سەرۆکی پێشووی دایرەی ژینگەی سەردەشت و ئێستای شنۆ بۆ بیرۆکەی بەپێز و ھەوڵی بەھێزیان لەم تەوەرەدا🙏


♻️🌹🚴🏻‍♂️
#بەڕوپارێزانی_پاسکیڵ_سوار
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان
#ژینی_ژیاری
#شوێنە_گەشتیاریەکان
#پاقژکردنەوی_پاشماوە_ی_نابەرپرسیاری
#سەردەشت
#دەشتی_باساوێ

@oaktreelover
Audio
ئەم رۆژانە بە گوێرەی ڕاگەیەندراوە فەرمی و نافەرمیەکان، رێژنەی بارین لە رۆژئاوای وڵات زۆر دەبێت و ئەگەری سێڵاو و وێران کاری و زیان گەیاندنی ھەیە...

مامۆستا حەسەن ڕەوێش بە نازناوی پارێزەر، لێکۆلەرێکی خۆپەروەردەکەرە کە توێژینەوەکانی بە ھۆی ئەوەی کە زانستی زانکۆیی لە گەڵ ئەزموونی خۆجێیی لێک گرێداون، جێگای سەرنج و متمانە ن...

ئەم لێدوانەی بەڕێزیان کە ھەناردەی کردوویین لە گروپێکی خۆجێیی ئاوایی بێوران دا بۆ یەکەم جار دای بەزاندوە و دواتریش ڕادەستی ئێمەی کردوە...

ئەم دەنگە بە سۆزە کە دەرەنجامی بەشێکی بچووک لە توێژینەوەکەی جەنابیان لە سەر دارستان و لێڕەوارە، وانەی بە پێزی تێدان کە زۆر شاز و بوێرانە لەم کاتە ھەستیارە کە زۆربەی خەڵکان تەنیا چاویان بڕیوەتە گیرفانی خۆیان و قازانجی تاکەکەسی، شایانی بیستن و وەھۆش ھاتنەوە و بەکردار کردنە..

ھیوادارین وێنەیان زۆر بێت و ئەویش لەم ڕێبازە پیرۆزە دا، ھەر بەردەوام بێت🙏

♻️❤️🚴🏻‍♂️
#بەڕوپارێزانی_پاسکیڵ_سوار
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان
#ژینگە
#ژینگە_پارێزی
#توێژینەوەی_زانستی
#مامۆستا_پارێزەر
#لێدوان_بۆ_ژینگە
#دەرەنجامەکانی_کاولکاری_ژینگە

@oaktreeloverbikers
پێشڕەوی عیزرائیل
لە پێدەشتی ژیان و ژینگەی شار!

https://t.iss.one/oaktreeloverbikers/700

کاتێک مام دەروێش،
قەبرهەڵکەنی شار،
کۆچی دوایی کرد،
چەند ئازیز،
لە سەر گەورەیی و خزمەتی ئەم بەڕێزە، تۆڕەکانیان تەنی!

گەرچی ئێمەش هاوڕا لەتەک ئەوان، هەستمان بە سۆزداری و گەورەیی و خزمەتی ئەم پیاوە کردبوو،

بەڵام ئێستاشی لە گەڵ بێت،
نەمانتوانیوە لە کاریگەری سەلبی ئەو کۆچ کردوە،
لە سەر دارستان، چاو بجوقێنین!

بەشێکی زۆر لە دارستانەچڕەکەی مەلاپیرە،
بە تەورداس و بیور و پاچی مام دەروێش،
مەرگ و نەمانیان چێشت

و هەر پێشڕەوی ئەو بوو بە هۆکار
کە قەبرستان،
پاڵ لە پاڵی خانوبەرەکان نێت
و تەنانەت تەنگ بە وانیش و پارکی شاریش، هەڵچنێت!

ئەم چەند ساڵانەی دوای ئەویش،
زۆر بە داخەوە نەوەکەی ئەو،
بە هێزتر و بەورەتر،
بەر بۆتە. دارستان
و لە هەر چوار لاوە،
لە بەر چاوی شارەوانی و دایرەکانی دارستان و ژینگە،
سنوور دەبە زێنێت
و دارە بەڕوەکان دەهەژێنێت
و تەنانەت؛

لە گۆڕنانی دارستانەکەی دەروازە بەهەشتیش،
نە بوو بە لەمپەڕی پێشڕەوی ئەو
و هەروا بەردەوام
مەلاپیرە و دارستان لە بن دەردێنێ!

ئەمڕۆ گەرچی خەمی کۆچی دایکێکی ژینگەپارێزان،
هەرەسی پێهێنابوویین،
بەڵام کاتێک گۆڕەکەی ئەومان بینی کە نەوەکەی مام دەوروێش،

بە مەرگی دەیان دار، سازی دابوو
و چەندین گؤڕی تریشی لەم دیوی دیوار و سنوور،
بە مەرگی دارستانە چاوەدێرەکەی شار، لە بووڕس دانابوو،

فرمێسک مەودای چاوی نەدا،
بۆ دایکی ژینگەپارێزەکە بێتە گریان
و پرسەی مەرگی ژینگەی دایکی ژیانی، کردە، خەمی گەورە و چۆمی کەڵوێی خستە کۆشی ژینگەپارێزی مان
تا بەڵکوو بە ئاوی فرمێسکەکان مان،
تاوانی کپ بوون و بێدەنگیمان لە هەمبەر ئەم ئێکۆسایدە مێژووییە،
بشواتەوە،

کە بە متمانەوە،
ناکرێ و ناشێت،
بیشواتەوە!

هۆ بەرپرسان و هۆ ئەنجومەنی شار و شارەوانی؛

🔴 با بەس بێ؛
پێشڕەوی عیزرائیل
لە پێدەشتی ژیان،
ژینگەی نیشتمان،
پارکی ئاشتی
و
دارستانەکەی چاوەدێری شار!

📛با بەس بێت،
کاولکاری بە ناوی پیرۆزی خزمەت!

💢با بەس بێت،
مەرگی بە کۆمەڵی دارستانێک
بۆ داپۆشینی؛
جەستەی مردوی مرۆڤی شارێک!


❇️با بەس بێت..

🚴🏻‍♂️❤️♻️
ــــ
#بەڕووپاریزانی_پاسکیڵ_سوار
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان
#مەرگە_بە_کۆمەڵەکان
#ئێکۆساید
#مەرگی_دارێک
#مەرگی_شارێک
#هۆشمان_بە_ژینگەوە_بێت

@oaktreeloverbikers
گەشتی بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سوار،
بۆ ڕێزگرتن و ئاوڕدانەوەیەک لە قوربانی دانەکانی بۆردومانی کیمیاوی سەردەشت

بە شیعاری؛
ژینگەی تەندروست،
هێمای تێگەیشتن لە قوربانی دان بۆ خاک و
هۆشیاری مەدەنی


💢ئاشتی بۆ گەلان

ڕۆژ: ۷ی پووشپەڕی ۲۷۲۲ی کوردی
کاژێر ۷ تا ۱٠ بەیانی

دەسپێک:
خولگەی ۷ی پوشپەڕ

وێستگەکان؛
مەزاری شەهیدان
سەرچاوێ(شوێنی کەوتنە خواری بۆمبە کیمیاویەکان)

خولگەی حه وتی پووشپەڕ
---
💢بۆ باشتر دیتنی کلیپەکە،
گوشیەکەتان بخەوێنن و دوایی زوومی بکەن...👇
https://t.iss.one/oaktreeloverbikers/788

🌹❤️🌹
#بەڕووپارێزانی_پاسکیل_سوار
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان
#کارەساتە_گەورەکان
#سەردەشت
#شاری_ئاشتی
#بۆردومانی_کیمیاوی
#پێگەی_خوێنی_شەهیدان
#ئەرکی_کۆمەڵایەتی_شارۆمەندان
#هەڵمەتی_چالاکان
#وەرددانەوەی_چالاکیەکان
#ژینگەی_هاریکاری
#تێگەیشتن_بۆ_پێگەیشتن

@oaktrre_loverbikers
---
لێرەش دەتوانن چالاکیەکانی تری گروپ ببینن👇
https://www.instagram.com/tv/CfddNbqglNI/?igshid=YmMyMTA2M2Y=
زاگرۆس و دارستان،
تەمەنێک بۆ بەرهەمێک

✍🏻ڕەئووف_ئازەری

https://t.iss.one/oaktreeloverbikers/803

#زاگرۆس_و_دارستان، ناوی بەرهەمێکە کە دوای ساڵانێکی زۆر وردبوونەوە، سەرنج دان، خوێندنەوە، سەفەر بە هەوراز و نشێو و شیوو و دۆڵی زاگرۆس و تایبەت تر کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشوور و لێکۆڵینەوە لە ناو سروشت و ژینگەی چڕی نیشتمان، لە سەر زەحمەت و هەوڵ و هیممەتی بێ وچانی ڕۆڵەیەکی ئەمەگناسی گەل، بە ناوی #حەسەن_ڕەوێش بە نازناوی #مامۆستا_پارێزەر، پاڵاوتە کراوە و ئەم ڕۆژانە لە ژێرچاپ سەری هەڵداوە و گەیشتۆۆتە خەزێنەی دەوڵەمەندی کتێبخانەی کوردی کە بە داخەوە لەم بوارە دا، لاوازی پێوەدیار بووە و تەمەننا دەکرێ ئەم کەڵێنە پڕکاتەوە...

ئەوەی ئاشکرایە بەدرێژایی مێژوو، نیشتمان لای کۆمەڵگەی کووردی پیرۆزیەکی لە ڕادەبەدەری بووە و بگرە بۆ پاراستنی هەر بستێک خاکی ئەم پانتایە لە دەست درێژی دژبەر، بە هەزار و ملوێنان قوربانی بۆدراوە!

بەڵام داخەکەم کاتێک گەیشتووینە فەرحانی، هەر ئەم بستە خاکە کە قوربانیەکی زۆری بۆ دراوە، خۆمان لێی چوویین و بەردەوام دەچینە سەنگەر و بە هەزاران شێوازی جیا جیا و خۆ فریودان و پاساو هێنانەوە، دەست درێژی دەکەینە سەر و لێی دەبینە سەددام و ژینگە و ژیانی ژیاری و تەنانەت ئاساییشی لێک دەترازێنین و ئەو هەموو خەزێنە و سەرچاوە و سامانە سروشتیە، هەر کەسە و بۆ خۆ، بڕ دەدەیین و ئاوڕی ڵێ نادەینەوە چ نەهامەتیەک دەخزێنینە ئەم کۆمەڵگەیە و چ کاولکاریەک لە ژینگە دروست دەکەیین.....

ئەم بەرهەمە ناوازە کە بە زمانی شیرین و پاراوی کووردی و بە پێنووسی گەنجێکی شاز و خۆسازدەر و بیرمەندێکی خۆپەروەردەی گووندزێ و لێڕەوارگەڕ و شارناس و مێژووزان، گەیشتۆتە بەردەم خوێندەواری گەل و ژینگەپارێزی نیشتمان؛
[هەر وەک نووسەر لە فایلە دەنگیە تۆمارکراوەکەی ئاماژە دەکات]؛
لە بابەتی جۆراوجۆر پێک هاتووە کە لە گیا و ڕووەک و ئاژەڵ و باڵەندە و هتد تا داربةڕوە بێ نازەکان و گوێنیە سەربڕاوەکان و کانیاوە ڕاگوێزراوەکانی نیشتمان، ئاوڕ دەداتەوە و بوارە ئەرێنی و ڕەوتە نەڕینیەکانی لێک دەداتەوە...

دەکرێ ئاماژە بکەیین ئەم بەرهەمە، خەزێنەیەکە کە جگە لە دەوڵەمەندتر کردنی کتێبخانەی کووردی، خۆی دەکری بە قووتابخانەیەکی ژینگەیی سەوزیش ناوزەد بکرێ کە تێیدا، وانەکانی ژینگەپارێزی وتراوەتەوە...

هەر بۆیە، بە پێویستی دەزانین بە ناوی ژینگە پارێزێکی نیشتمان، بەڕووپارێزێکی پاسکیڵ سوار، وانەبێژێکی ژینگەیی و پێشەنگێکی ئاشتەوایی لەم هەرێمەدا، شایەتی بدەیین کە ئەم بەرهەمە شایانی بوون لە هەر ماڵ و زانکۆ و سەنتەر و ڕێکخراوە و قوژبنێکی ئەم زێدەیە و جێگەی خۆیەتی لە یەکەم دیداری دا، بە تەوژمی ئەمەگناسی کۆمەڵگەی کووردی و بە تایبەت چین و توێژی ئەدیب و شاعیر و ژینگەپارێژ و کەژوان و وەرزشکار و خوێندەوار، ڕووبەڕوو بێتەوە و لە یەکەم ڕۆژەکانی ئاراستە کراو لە بازاردا، نایاب بێت و پاشان بە کۆڕێکی ڕێزنان و پەرەلادان، و هەروەها گوێی ڕایەڵی وانەکان و ڕابوون بە ئەرکە ژینگەییەکان، ئەوپەڕی وەفای بۆ دەرخرێت...

کە پێناسەکردنی سەرچاوە سروشتیەکان و سامانە نەتەوەییەکان و تۆمارکردنی وانە ژینگەییەکان، خزمەتێکی ناوزەیە کە پشتگیریەکی مێژوویی هاوسەنگی دەوێت و چاوةڕوان دەکرێ بارتاقای خزمەت و خەرمانی بەپێز، ئاوڕی بە هێزی لێ بدرێتەوە...

وێڕای پیرۆزبایی لە نووسەر و مژدە بە خوێنەران، هیواخوازی خەرمانی هیوایین و کۆدەنگی بیرمەندان و پاڵپشتی و هاوڕێی شارۆمەندان بە رەو لووتکەکانی پارێزەری نیشتمان🙏

____
💢پێگەی فەرمی تۆڕی بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سواری سەردەشت/۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۲ی کووردی
♻️❤️🚴🏻‍♂️
#بەڕووپارێزانی_پاسکیل_سوار
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان
#زاگرۆس_و_دارستان
#حەسەن_ڕەوێش
#مامۆستا_پارێزەر
#ڕەئووف_ئازەری
#خوێندنەوەیەکی_ژینگەیی
#سەردەشت
#زاگرۆس
#کوردستان

@oaktreeloverbikers
ـــ
♻️زیاتر ببینن👇
https://www.instagram.com/p/CgWM2bxrVN4/?igshid=YmMyMTA2M2Y=
گەشتێکی ۶۵۰ کیلومێتری پاسکیڵ سواری بۆ گەیاندنی پەیامی #نا_بۆ_ئێکۆساید

(۶)

https://t.iss.one/oaktree_loverbikers/1049

ئەم وەرزە، شاره پڕسۆزەکەی #جوانڕۆ

بەڕوپارێزانی پاسکیل سوار، لە بەردەوامی گەشتە ژینگەییەکە یان بۆ هەورامان، دوای زیاتر لە چوار کاژێر پێداڵ لێدان لە پاوە ڕا، هاوکات لە گەڵ بانگی خەوتنان، واتە عشاء، لە لێژاییەکی زۆر تۆخمەوە، گەیشتنە شارە پڕسۆزەکەی جوانڕۆ و لە لایەن بەرپرسی دایرە ژینگە و نوێنەری کەمپەینی دڵۆڤانە بچکۆڵەکان-مهربانی های کوچک-، پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا...

پاشان بۆ شێوخوانێکی ناوازە، لە ماڵی بەرپرسی دایرە ی ژینگە، بانگهێشت کران و لەسەر ئەم خوانە، جگە لە تام و چێژی خواردن، تام و چێژی دڵۆڤانیان پێ بەخشرا و بە واتای خاوەن بیرۆکەی دڵۆڤانیە بچکۆڵەکان(مێهرەبانیە بچوکەکان)، بارتاقای مێهرەبانیە گەورەکانی جوانڕۆییەکان، نەهاتن و جیا لە ئارەقی شەرم، چیان پێ نەما!

دوا شێوخوان، هێندێک بابەت تایبەت بە زەحمەتەکانی نوێنەرایەتی کەمپەینی مێهرەبانیە بچکۆڵەکان خرانە بەر باس و بە هۆی سەفەری بوونی چەند ئازیزێک و ماندوویی میواندار و پاسکیڵ سوارەکان، درێژەی بابەت بۆ سەرلە بەیانی دواخرا...

سەر لەبەیانی جوانڕۆش هەر بە دڵۆڤانیە گەورەکان، دەستی پێکرد و ئەو جار مەنجەڵە چێشتی کەللە پاچەی مێهرەبانی دکتۆر محەممەدخانی، خوانی بەیانی ڕازاندینەوە و دوایی تێرکردنی زگ:سگ، کاتی ئاوپڕژێنی مێشک هات و لە سەرەتادا، #ڕەئووف_ئازەری، چۆنیەتی سازدانی ئەم گەشتە و پەیام و درووشمەکەی خستە بەر باس و جا دوایی #دکتۆر_محەممەدخانی، وێڕای بیرهێنانەوەی دوو بیرۆکە ناوازەی #ئارێشە_بەڕوو -چالش جهانی بلوط- و #دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان-مهربانی های کوچک-، بە زوانە پاراو و شیرینەکەی خۆی، هەر چی مروارید و گەوهەری وشە بوو، ئاراستەی پاسکیڵوانانی کرد و کاکە ئەندازیار #عەتا_قادریش، فەخری زیاتری پێبەخشین...

ئەوە هەر کۆتا بڕگەی دڵۆڤانی جوانڕۆییەکان نەبوو، بەڵکوو سەڕاڕای گەرمی ئامێزی برایانە و لاواندنەوەی خوشکانەی دادە ناهید و دادە ژیلا، کاک عەتا تا دەروازەی شار و کارۆگیانی کووڕی بە پێداڵ لێدان تا ڕەوانسەر و دکتۆر محەممەدخانی، لە خوانی بەیانی تا پەنچەرگیری تایە ی پاسکیڵەکان و هاوڕێیی بە ئۆتۆمبێل و میوانداری مەنزڵ بە مەنزڵی ڕێگە، تا ڕەوانسەر و بەشداری کۆڕی ژینگەپارێزان و چالاکانی ئەم شارە و دواتر تا سپاردن بە ئازیزێکی هاوشێوەی خۆی و دواخوانی میوەخواردن لە دەروازەی ڕەوانسەر، فەخری پێ بەخشین...



+جێگەی ئاماژەیە، کە بیرۆکەی چالش بلوط، له سەرەتا لە لایەن دۆستانی جوانڕۆ-کاک عەتا، دکتۆر محی الدین و کاک ئومێد و ماپریسیەکان-خرایە ڕوو و دواتر، ڕەئوف ئازەری وسەردەشتیەکان، گەورەیان کردەوە و بیرۆکەی مهربانی های کوچک، له لایه ن ، سەردەشتیەکان-ڕەئووف ئازەری-خرایە ڕوو و دواتر جوانڕۆییەکان، بە وەرگرتنی ئیزنی نوێنەرایەتی بە کۆڕاوێژ و هاوبیری بیرمەندانیان و هاوئاهەنگی و ئیدارەی کاک تەیموور مورادی، گەشەیان پێدا و ئێستاش هەر بەردەوامن..

++پێویستە لەم دەلاقەوە، وێڕای سپاسی برائازیزەکانمان؛
دکتۆر محەممەدخانی، کاک عەتا قادری و کاک تەیموور مورادی و سەرجەم هەڤاڵان و هاوڕێیان و ڕاوێژکارانی #کمپین_مهربانی_های_کوچک، و ڕێکخراوەی ماپریس و ئەندامانی پێشووی،
سپاسی بێ بڕانەوەی کاکە کارۆ و کاکە کیان و دادە ناهید بۆ میوانداری و هەروەها دادە ژیلا بۆ بەپەرۆشی خووشکانە و لێپرسینەوەی بەردەوام بکەین...

🌳🚴
#بلوطبانان_پا_به_رکاب
#سفر_با_دوچرخه
#نه_به_اکوساید
#بله_به_تغییر
#سیکل_معیوب_مواجهه_بحران
#سردشت
#بانه
#مریوان
#نودشه
#پاوه
#جوانرود
#کمپین_مهربانی_های_کوچک

@oaktree_loverbikers