#قسەی_نەستەق
#چێشتی_مجێور
ئەوی دەیزانم و بە ئەدیب و خوێندەوارم دەزانن، لە سایەی ماندووبوون و شەوبێداری خۆمەوە دەستم کەوتووە. سەر لە هەوڵەوە زوو لە خوێندنەوە ماندوو دەبووم، بەڵام پیاو کە لەسەر شتێک سوور بێ و دەست هەڵنەگرێ، خووی پێ دەگرێ و لێی دەبێتە سەیران و سەیاحەت.
وەک چۆن نازانی لە منداڵییەوە چۆن گەورە دەبی، لە خوێندنەوەش زۆر ئاگا ناکەی، کەچی دەبینی زۆرت مەعلوومات وە سەر یەک ناوە و تۆ بە خۆت نەزانیوە.
زۆر جار کتێبم خوێندۆتەوە و تەواو لە بیرم چۆتەوە. تیا بووە تەنانەت ناوی دانەرەکەیشم لە بیر نەماوە؛ کەچی هەر وەخت قسە لە شتێک کراوە، من باسی ئەو شوێنەم وەبیر هاتۆتەوە.
وا دیارە مێشک عەنبارێکی زۆر بەرفرەوان و ئەمینە؛ لە وەختی پێویستدا چت دیوە یان خوێندووتەوە، نیشانت دەداتەوە.
"دۆستی ڕاست و بێمنەت کتێبە و بەس؛ تاریخت بۆ دەڵێ، چیرۆکی کۆن و تازەت بۆ دەگێڕێتەوە، لێی پرسە جوابت دەداتەوە و منـــەتت لەسەر ناکا."
مامۆستا #هەژار
ــــــــــــــــــ
#فەرهەنگۆک
🔸خوێندەوار = باسواد
🔸سووربوون = اصرار ورزیدن
🔸خووگرتن = عادت کردن، الفت گرفتن
🔸سەیران = سیاحت
🔸دانەر = مؤلف
🔸شوێن = جای
🔸دیار = پدیدار، آشکار
🔸مێشک = مغز
🔸پێویست = لازم
🔸چ = چقدر، هر چه
🔸چیرۆک = داستان
🔸گێڕانەوە = داستان گفتن، بازگو کردن
@asoyzhyanisaheb

Audio
📓 ڕۆمانی «شوانی کورد»
🔹بەشی یەکەم
✍️نووسراوەی: عەرەبێ شەمۆ
🖊وەرگێڕان بۆ کوردیی ناوەڕاست: محەممەد خزریئەقدەم
🎙خوێندنەوە: پێژمان ئیسماعیلنژاد
🎚ڕێکخستن: سامان ئەمیری
📌سپۆنسەر: ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی «هۆزانی هونەر»
🔹
📚🗂 فەرهەنگۆکی بەشی یەکەم
پێڕەوکەڵە: منداڵی تازە پێهەڵگرتوو
داشدار: کهس و کار
دونگە: هەست پێکردن
زەنگین: دەوڵەمەند
کۆڵوودار: بنکی گیای تاڵوو کە وەک سووتەمەنی بەکاری دێنن
گەلەخان: هۆڵ
سڕۆک: سەرمابردوو
پشتیر: تەویلەی ماڵات
چەوەڕ: پاشماوەی ماڵات
پەڵخۆڕ و زرک و گزرە: تفاق و گیایەک کە دەیدەن بە ماڵات
پێپێچکە: توربێن
ئازاڵە: سووتەمەنیی زستان
#فەرهەنگۆک
🆔 @Podcast_haje
📚@asoyzhyanisaheb