📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚
Photo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📚🏔نیشتمان به گه‌وره‌یتان زیندووه.
نه‌مرانی ئاخی پیرۆزی نیشتمان، ڕێبازتان، هه‌نگاوتان نه‌سره‌وتن و بزاوتان هانده‌ر و پاڵپشت و وره‌ی پڕ له وزه‌ی خۆیشه‌ویستیمانه. نیشتمان به جه‌سته‌ی سووتاوتان ده‌بووژێته‌وه و چرۆی سه‌ربه‌ستی ده‌ڕسكێته‌وه.
ئێمه وه‌ك قوتابی مه‌كتبه‌ی زایه‌ڵه‌ی شاخ له ئاست نه‌مریتان سه‌ر له پێناوین و تا دوا هه‌ناسه نیشتمان پارێز و ژینگه‌دۆست و خه‌مخۆری سه‌رفه‌رازیتانین.
مه‌خابن بۆ له ده‌سدانی شه‌خڵه به‌ڕووه‌كانی نیشتمان.
سه‌ربه‌رزین كه خاكی پیروزی نیشتمان كوڕنۆشی بۆ جه‌سته‌ی ماندووتان برد تا بحه‌سێته‌وه، تا ئامیانی نوێ هه‌ڵبگرێ له به‌رامه‌تان.
🏔https://t.iss.one/asoyzhyanisaheb🌑

😢8
📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚
شیکردنەوەی_دیوانی_سەیید_کامیل_ئیمامی_بەرگی_١.pdf
🔶ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی سەید کامیل ئیمامی
🔹
📚https://t.iss.one/asoyzhyanisaheb
🔹
سەید میکائیل ئیمامی، ناسراو بە ئاوات ساڵی ١٩٠٣ لە گوندی زەنبیل سەر بە شاری سەقز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. لە لای زۆر مامۆستای ئایینی ناسراوی ناوچەکەی خوێندویەتی و بۆ ماوەیەکیش لە لای مامی واتە حاجی بابەشێخ وەزیری کۆماری کوردستان لە مەھاباد خوێندویەتی. ساڵی ١٩٤٦ لەسەر ھەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی گیراوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بەندیخانەکانی بۆکان و سەقز و ورمێ و مەھاباد دەستبەسەر بووە. سەید کامیل ئیمامی لەگەڵ زۆربەی شاعیر و ھونەرمەندی ئەو کاتە دۆستایەتی نزیکی بووە وەک سوارە ئیلخانیزادە، ھەژار، عەباس حەقیقی ھەر وەھا لەگەڵ ھونەرمەندی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک وەک گۆرانیبێژ و شاعیر پەیوەندییەکی نزیکی بووە. سه‌ید كامیلی ئیمامی هه‌تا ته‌مه‌نی ٨٦ساڵی (١٩٠٣-١٩٨٩)ژیا, به‌ڵام به‌وته‌ی خۆی ته‌نیا ساڵێك خۆشی ژیانی چێشت! دیوانی ئاوات ساڵی ١٣٦٥له لایه‌ن سه‌ید نه‌جمه‌دین ئه‌نیسی یه‌وه له چاپ دراوه. ئەم شاعیرە نیشتمان پەروەرە لە ڕۆژی ٢٧ی تەممووزی ١٩٨٩ کۆچی دوایی کردووە.
📚https://t.iss.one/asoyzhyanisaheb
Telegram
📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚
https://www.instagram.com/invites/contact/?i=9xq
یارمه‌تی دڵخوازانه‌ی ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب بده‌ن.
شمارە حساب وکارت: 870836544
6037707000379291
شاری ساحێب
@naserrahmani57
@abed547
@kamil7633
@Ahvan90
@Dillon_honey
@Kur_ddm
@sahari8381
@dazarpour

Forwarded from آژانس خبری-تحلیلی سقزرووداو
🔸ناساندنی نووسەر و پاچڤكاری نیشتمان
مامۆستا قادر ئه‌مین قودسی
✍️نووسینی دەق: عابید حسه‌ینی
🔸قادر ئەمین قودسی ساڵی ١٣٣١ هەتاوی لە شاری مەهاباد لە دایک بووە.
شەش ساڵی سەرەتایی و سێ ساڵی ناوەندی لە مەهاباد تەواو کردووە و بۆ سێ ساڵی دواناوەندیش چووەتە هونەرستانی کەشاوەرزی لە شاری ورمێ.
ساڵی ١٣٥١ لەوێ دیپلمی وەرگرتووە.ساڵی ١٣٥٢ بۆ بەجێهێنانی ئەرکی سەربازی بووە بە سوپای ترویج و ئاوەدانی لە ئاوایی ساحێب سەر بە شاری سەقز کە ئێستا بووە بە شار.
🔹پاش تەواوکردنی ئەرکی سەربازی ساڵی ١٣٥٤ لە ئیدارەی پەروردە و بارهێنان شاری سەقز بە مامۆستایی دامەزراوە و پاش سی ساڵ خزمەت،ساڵی ١٣٨٣ خانەنشین بووە.
▫️لە دەورووبەری هەشتاکانەوە دەستی کردووە بە نووسین و وەرگێڕان.
حاسڵ و بەرهەمی ئەو چەندساڵە چالاکییە فەرهەنگییە بریتییە لەو چەند بەرهەمە کتێبانەی خوارەوە.
١- هەوەڵین بەرهەمی کتێبی موکریان و ڕووداوەکانە کە بریتییە لە ۲٦ ڕووداوی گرینگ کە لە سەردەمی دەسەڵاتداری عوسمانیەکان و سەفەوییەکانەوە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕوویان داوە.ڕووداوەکان بریتین لە: ساڵی....
🌐درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته👇👇👇👇
https://saqqezrudaw.ir/?p=22211
🆔 @saqqezrudaw

👏1🕊1
📚🏔نیشتمان به گه‌وره‌یتان زیندووه.
نه‌مرانی ئاخی پیرۆزی نیشتمان، ڕێبازتان، هه‌نگاوتان نه‌سره‌وتن و بزاوتان هانده‌ر و پاڵپشت و وره‌ی پڕ له وزه‌ی خۆیشه‌ویستیمانه. نیشتمان به جه‌سته‌ی سووتاوتان ده‌بووژێته‌وه و چرۆی سه‌ربه‌ستی ده‌ڕسكێته‌وه.
ئێمه وه‌ك قوتابی مه‌كتبه‌ی زایه‌ڵه‌ی شاخ له ئاست نه‌مریتان سه‌ر له پێناوین و تا دوا هه‌ناسه نیشتمان پارێز و ژینگه‌دۆست و خه‌مخۆری سه‌رفه‌رازیتانین.
مه‌خابن بۆ له ده‌سدانی شه‌خڵه به‌ڕووه‌كانی نیشتمان.
سه‌ربه‌رزین كه خاكی پیروزی نیشتمان كوڕنۆشی بۆ جه‌سته‌ی ماندووتان برد تا بحه‌سێته‌وه، تا ئامیانی نوێ هه‌ڵبگرێ له به‌رامه‌تان.
🏔https://t.iss.one/asoyzhyanisaheb🌑
نه‌مرانی ئاخی پیرۆزی نیشتمان، ڕێبازتان، هه‌نگاوتان نه‌سره‌وتن و بزاوتان هانده‌ر و پاڵپشت و وره‌ی پڕ له وزه‌ی خۆیشه‌ویستیمانه. نیشتمان به جه‌سته‌ی سووتاوتان ده‌بووژێته‌وه و چرۆی سه‌ربه‌ستی ده‌ڕسكێته‌وه.
ئێمه وه‌ك قوتابی مه‌كتبه‌ی زایه‌ڵه‌ی شاخ له ئاست نه‌مریتان سه‌ر له پێناوین و تا دوا هه‌ناسه نیشتمان پارێز و ژینگه‌دۆست و خه‌مخۆری سه‌رفه‌رازیتانین.
مه‌خابن بۆ له ده‌سدانی شه‌خڵه به‌ڕووه‌كانی نیشتمان.
سه‌ربه‌رزین كه خاكی پیروزی نیشتمان كوڕنۆشی بۆ جه‌سته‌ی ماندووتان برد تا بحه‌سێته‌وه، تا ئامیانی نوێ هه‌ڵبگرێ له به‌رامه‌تان.
🏔https://t.iss.one/asoyzhyanisaheb🌑
❤🔥8
Forwarded from عکس نگار
گیانبه‌خت کردن له‌پێناو ژینگه‌دا
له ڕۆژگه‌لێکدا دارستانه‌کانی کوردستان له بڵێسه‌ی ئاگردا ده‌سووتێن، سێ لاوی نیشتمانپه‌وه‌ر و به‌جه‌رگ، که ته‌نیا په‌رۆشییان به‌رگری له ژینگه و دارستانه‌کانی نیشتمان بوو، گیانی خۆیان له‌سه‌ر ده‌ست دانا و بۆ کپ کردن و کوژانه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره خۆیان هاویشته دڵی ئه‌و ئاگره‌وه. ئه‌م سێ گه‌نجه نه به‌دوای ناو و شۆره‌ته‌وه بوون، نه به‌دوای پله و پایه و نه هیچ سوودێکی مادیه‌وه نه‌بوون، ئه‌وان به‌س به خۆشه‌ویستی خاک و کێو و داربه‌ڕووه‌کانی نیشتمانه‌وه هاتنه ئه‌و گۆڕپانه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاگر ته‌ڕ و وشکی به‌یه‌که‌وه سووتاند و گیانی ئه‌و سێ ئازیزه‌یشی هه‌ڵلووشی.
خه‌ڵکانێکی به چاوانی پڕ فرمێسک و دڵی خه‌مباره‌وه بۆ ئه‌سپه‌رده‌کردنی ئه‌م ئازیزانه له سه‌راسه‌ری کوردستانه‌وه له سنه‌ی باوان کۆبووبوونه‌وه، به‌ڵام مخابن و سه‌د مخابن ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ئه‌م جه‌ماوه‌ره هه‌ستیان به به‌رپرسایه‌تی بکردایه و به‌ده‌م بانگه‌وازیانه‌وه بچوونایه بۆ کوژانه‌وه ئاگر ئاویه‌ری سنه ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ ئه‌و لاوانه و دڵی باوک و دایک و ژن و منداڵ و که‌س و کاریان نه‌سووتیایه و نیشتمانێک خه‌مبار نه‌بوایه.
کاره‌ساتی سووتانی دارستانه‌کانی کوردستان، ته‌نیا سووتانی دار و گیانبه‌خت کردنی مرۆڤه ده‌روه‌سته‌کان نییه. ئه‌م ڕووداوانه ئاوێنه‌یه‌کی باڵانوێنی بێده‌نگی ئێمه‌یه. ئێمه ڕاهاتووین به باره‌که‌ڵڵاگوتن و نووسینی په‌یامی هاوخه‌می، دروشم دان و خوێندنی سروود، ڕاهاتووین به گرتنی وێنه‌ی یادگاری له کۆڕی پڕسه و سه‌ره‌خۆشی، به‌ڵام له هه‌زارانمان یه‌کێکمان حازر نین له کاتی پێویستدا گیانی خۆمان بخه‌ینه مه‌ترسییه‌وه. ئه‌وه‌ی له نه‌بوونی ئیمکانات زیاتر ده‌مانسووتێنێ نه‌بوونی هاودڵی و هاوکاری خه‌ڵکییه.
سووتانی دارستانه‌کانی کوردستان ته‌نیا سووتانی کێو و شی‌و دۆڵه نییه، به‌ڵکوو سووتانی شیشاری وڵاتێکه. به‌ڵام له که‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان و خه‌مساردی به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگا، هه‌موو ساڵێک به‌تایبه‌ت له وه‌رزی هاوێندا ئه‌م شیشارانه به‌ره‌و مردن و نه‌مان ده‌چن. ئه‌مجاره نه‌ک هه‌ر سروشت به‌ڵکوو سێ ئینسانی جوان و پرسه‌وه‌ندیشی کرده خۆڵه‌مێش و ئه‌مه‌یش به‌رپرسیارێتی ئێمه دووقات ده‌کاته‌وه.
ده‌بێ ناوی ئه‌م سێ گیانبه‌ختکردووه‌ی ژینگه له دڵی مێژووی کوردستاندا بمێنێته‌وه. پێویسته له قوتابخانه، له میدیاکان، له بنیادنانی فه‌رهه‌نگی شاردا چه‌ندین که‌ڕه‌ت ناویان ببرێت و به‌رده‌وام ناو و یادیان له دڵ و گوێماندا بزڕنگێته‌وه و درێژه‌ده‌ری ڕێگه‌ی پیرۆزیان بین، به‌ڵام نه‌ک به دروشم و شێعر نووسین و په‌یامی هاوخه‌می ده‌ربڕین، به‌ڵکوو به دانانی خولی فێرکاری و ئاماده‌کردنی که‌ره‌سته‌ی پێویستی دژه ئاگر، به ڕێکخستنی گرووپی خه‌ڵکی و گوشار خستنه سه‌ر به‌رپرسانی نابه‌رپرس.
له‌بیرمان نه‌چێ کار و به‌رپرسیایه‌تی ئێمه به ئه‌سپه‌رده‌کردنی ته‌رمی ئه‌م ئازیزانه کۆتایی نایه‌ت. دارستانه‌کانی نیشتمانی جوانمان هێشتا زیندوون و هه‌ناسه هه‌ڵئه‌مژن و له‌ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مه‌ترسیدان. ڕه‌نگه ئه‌م ئاگره دیسان له ئاویه‌ر و زاگرۆس و شاهۆ و کۆساڵان و نه‌که‌رۆز و چلچه‌مه و.... ده‌س بنێته گه‌رووی ژینگه‌مان، کێ به‌رپرسه و کێ وڵامده‌ر؟
چیتر نامانه‌وێ ڕۆڵه‌کان و دڵی باوک و دایک و هاوسه‌ر و ڕۆڵه‌کانیان هه‌ڵبقرچێ و ئێمه‌یش له دووره‌وه لێیان بڕوانین.
سه‌رمه‌س
٦ی گه‌لاوێژی ٢٧٢٥
ساحێو.
@chrikeyevin

🕊7
ڕسکان 2.pdf
1.6 MB
🔸گۆڤاری ڕسكان. خولی فێركاری وه‌رگێڕان.
🔘وەرگێڕان هەمیشە ڕۆڵێکی کاریگەری لە ئاڵوگۆڕی بیر و هزردا هەبووە و لە پەرەسەندنی زانست و پەیڤینی نێوان کولتوورەکاندا کاریگەریی بنەڕەتیی هەبووە. هەر لە دێر زەمانەوە، لەو کاتانەوەی لە "دارولحیکمە"ی سەردەمی عەباسییەکانەوە دەقە یۆنانییەکانیان وەرگێڕایەوە بۆ سەر زمانی عەرەبی، تا هەنووکە کە ئەدەب و زانست بە خێراییەکی زۆرەوە سنوورەکان تێدەپەڕێنن، وەرگێڕان وەکوو پردی نادیاری نێوان زمان و کولتوورەکان دەور دەگێڕێ.
⭕️سڵاو هاوڕێیانی ژووری کاناڵی گۆڤاری ڕسکان.
بە خۆشییەوە ژمارە ٢ی گۆڤاری ڕسکان بڵاو کرایە. بەم بۆنەوەنە پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەو کەسانە ئەکەین کە یارمەتیدەرمان بوون.
سپاسێکی تایبەت ئاراستەی کاک لوقمان نادرپوور ئەکەین کە ئەرکی ڕووبەرگی گۆڤارەکەی لە ئەستۆ گرت، هەر وەها سپاسێکی تایبەت بۆ کاک شاهۆ ئەسەدی که پەڕڕزاێنی گۆڤارەکەی زۆر بە جوانی ڕاپەڕاند . هەر وەها سپاس بۆ وەرگێڕە ئازیزەکانی کارگای وەرگێڕان کە شێلگیرانە بەشداری لە کارگاکاندا ئەکەن.
@riskangovar
🔘https://t.iss.one/Chawshinibawekhlifah

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔸جل و بەرگی کوردی، ڕەسەنایەتی و شانازی مێژووی و هەتایی.
☘️ئێمە وەک گەلی کورد، بە هەموو چین و توێژەکانەوە، هەزاران ساڵە توانیمانە، بە پێی زەمەن ئەم جلوبەرگە ڕەنگاڵانە، وەک ڕەنگدانەوەی داب و نەریت و هزر و بیرۆکەی سروشتی و نیشتمانی و ئایینی بپارێزین وەک پێناسە و بوونمان ڕامان گرتووە.
ئەمڕۆ بە هۆی سەردەمەوە و بە هۆی پەلکێش بوون بۆ نێو جەغزی گشتگیری جەهانی، ئاڵوگۆڕ و تێهەڵکێشی و گۆڕانکاری بە سەر هەموو ئەم جلوبەرگ و خشڵانەدا بە پێی زانست و پێشوەچوونی کەرەستە نوێیەکان هاتووە.
ئێمە وەک خەمخۆران و وەک ئەرک لامان باش بووە ئاوڕێک لە مێژووی بە پیتی ئەو بوارە بدەینەوە.
ئەم کەلەپوور ڕەنگاڵە، لە نێو هەموو گۆرانییەکان، و وێژە و داب و نەریتمان ڕەنگی هەیە. وشە و دەستەواژەی تایبەتی خۆی هەیە کە ئەمڕۆ خەریکە لە بیر دەچنەوە.
ئەم چێکراوە هەوڵێکە بۆ ناساندنی کێیەتی و چییەتی و پێناسەکان و ئەرکە لە سەر شانمان کە بیژێنینەوە.
@zewaralatsaheb
@sahari_official

❤1
📚كتێبێكی زانستی و ناوازه و تایبه‌ت له سه‌ر كورد.
ده‌قی كوردی و ئینگلیسیه‌كه‌ی.
مێھرداد ئیزەدی (لەدایکبووی ١٩٦٣) مێژووزان و نووسەر و کوردناسی به‌ناوبانگ و مامۆستای زانکۆی ھارڤارده. باوکی کورد و دایکی بەلجیکی بوونە و بە ھۆی دیپلۆمات بوونی ئەوان میھرداد زۆربەی لاوێتی خۆی لە عێراق، ئێران، ئەفغانستان و کۆریا تێپەڕکردووە. لە زانکۆی کانزاس، جوگرافیا و زانستی سیاسی و مێژووی خوێندووە. پاشان لە زانکۆی سیراکیوز دوو پلەی ماستەری لە Remote Sensing و کارتۆگرافی و لە پەیوەندییە نێونەتەوەییکاندا گرتووە. لە ساڵی ١٩٩٢دا دوکتۆراکەی لە زانکۆی کۆڵومبیا وەرگرتووە.
🙏پێویسته بیخوێنینه‌وه.
🔹The Kurds: A Concise Handbook (بە ئینگلیزی)، ٢٦٨ لاپەڕە
🔸👆چه‌رده باسێك له باره‌ی كوردانه‌وه میهردادی ئیزه‌دی. ئه‌مین شوان👇

📚كتێبێكی زانستی و ناوازه و تایبه‌ت له سه‌ر كورد. ده‌قی كوردی و ئینگلیسیه‌كه‌ی. مێھرداد ئیزەدی (لەدایکبووی ١٩٦٣) مێژووزان و نووسەر و کوردناسی به‌ناوبانگ و مامۆستای زانکۆی ھارڤارده. باوکی کورد و دایکی بەلجیکی بوونە و بە ھۆی دیپلۆمات بوونی ئەوان میھرداد زۆربەی…
The_Kurds_A_Concise_Handbook_Meherdad_Iz.pdf
53.1 MB
📚concise:/kənˈsaɪs/:کورتە، پوختە، تەنیا ئەو زانیاری‌یە بە دەستەوە دەدا کە پێویست و گرنگە، پڕ لە زانیاری کورت و ڕوون
ده‌سپێكی ده‌قی ئینگلیزیه‌كه‌ی:
Since before the down of recorded history the mountainous lands of the northern Middle East have been home to a distinct people whose culture tradition is one of the moste authinttic and orginal in the world.