بنیاد توسعه صلح و مهربانی های کوچک
467 subscribers
1.77K photos
630 videos
136 files
2.12K links
عزم کرده ایم با موهبت #مهربانی و #صلح بر هژمونیِ ناصلحی در جهانشهر پایان دهیم.

مٲموریت ما:
#نشاء_بذر_مهربانی و #پرورش_جوانه_صلح

#Together_For_Peace
--------
Spread Of Peace & Small Kindness Foundation

لینک ارتباطی:
@Raouf_Azari
Download Telegram
Forwarded from اتچ بات
رەئوف ئازەری،
لە خوولی ڕاهینانی ڕاویژکارانی پەروەردەی شاری سەردەشت، باس لە وانەکانی زانکۆی بوومەلەرزە دەکات...

خوولی مانگانەی ڕاوێژکارانی دایرەی پەروەردە، رۆژی یەک شەممۆ ۱۹ي سەرماوەز لە قوتابخانەی ئازادی بە بەشداری سەرجەم ڕاوێژکارانی دەروون ناسی ،پەروەردەیی و بنەماڵە بەڕێوە چوو، کە تێیدا دوو تەوەری #دڵەڕاوکێ و #وانەکانی_زانکۆی_بوومەلەرزە لە لایەن ڕاوێژکاران، #احمد_عبداللە_زادە و #رئوف_اذري و #حسن_اماني خرانەروو.


لە تەوەری بوومەلەرزە دا، #رەئوف_ئازەری، وتارێکی پێشکەش کرد کە فایلی دەنگەکەی بۆ ئاگاداری بەڕێزان، بڵاو دەکرێتەوە...

لەم فایلە دا ئەم چەند وانە باس لێکراون:

۱. دونیای مڕۆڤایەتی بێ مەودایە و بێ سنوور

۲.مڕوڤەکان زمانێکی هاوبەشیان هەیە بە ناوی زمانی مێهرەبانی و دڵۆڤانی، کە بۆ تێگەیشتن پێویستی بە دیلمانج و تەرجەمە نی یە

۳. مڕوڤەکان ئایینێکی هاوبەشیان هەیە کە هەموو ۷ میلیارد مڕوڤەکان لە ژێر باڵی خۆی دەگڕێت بە نێوی ئایینی هاودڵێ

٤. هەموو مڕۆڤەکان خۆویستیان لێدەکەوێتەوە، بەڵام دەکرێت ئەم هێزە ڕەپێچەی بنیادنان بکڕێت و رێگای بۆ دیاریکرێت

۵. میدیا دەستێکی بەهێزبوو لە ئیدارەی خەڵک بۆ یارمەتی لێقەوماوان کە دەشێت بایە خی پێ بدرێت و ڕاهێنانی بۆ بکرێت

دواییی ئەم چەند پێشنیارەی بۆ ڕاوێژکاران خستەروو:

🔺هەوڵ دان بۆ گۆڕینی تێڕامانی بنەڕەتی بەرەو گەش بینی و خۆشەویستی لە کۆمەڵگادا

🔺تەرکیزی وانەکانی پەروەردە لە سەر ئەرک و ماف و پێداگری وەرگرتنی ماف و ئەنجام دانی ئەرکەکان

🔺هەوڵ دان بۆ ڕاهێنانی بواری میدیایی و هەروەها داهێنانی سەردەمی مناڵی


دوایی کاک حسن امانی، هێندێک ڕیگاکانی یاریدەدەری لە کاتی تەنگانە، خستە روو


کانال تریبون همدلی
@tribunehamdeli

کانال چالش مهربانی

@kindness_challenge

گروە تریبون همدلی
https://t.iss.one/joinchat/Ahy1TD0GN7BsmkoVNz4_CQ