بنیاد توسعه صلح و مهربانی های کوچک
464 subscribers
1.78K photos
633 videos
137 files
2.12K links
عزم کرده ایم با موهبت #مهربانی و #صلح بر هژمونیِ ناصلحی در جهانشهر پایان دهیم.

مٲموریت ما:
#نشاء_بذر_مهربانی و #پرورش_جوانه_صلح

#Together_For_Peace
--------
Spread Of Peace & Small Kindness Foundation

لینک ارتباطی:
@Raouf_Azari
Download Telegram
#تایبەت

بۆ کۆچی ھەڤاڵێک و شڕۆڤەی پرسەکانی مەرگی شارێک
✍🏻 ڕەئووف ئازەری

https://t.iss.one/Sopskf/5348

♻️تایبەت بۆ پرسەی کاک کەریم محەممەدنیژاد
خاڵە ئەرێنیەکانی کۆچ کردوو و ورد بوونەوە لە پرسەکان
................
.................
پرسە و سەرەخۆشیەکان؛
گەر چی تاڵ، بەڵام ھۆشیار کەرەو و جووڵێنەریشن!

ھۆشدارێکن بۆ بیر ھێنانەوەی مەرگ و نەمان و جووڵێنەری مێشک و ناخەکانیشن بۆ سازدانی خۆ دەربازکردن لە نەمان..

ھەلێکین بۆ تێڕامان و شرۆڤەکردنی ڕابردوو و سازدەری پردێکن بۆ بونیاتنانی، داھاتوویەکی نەبڕاوە و جێ ھێشتنی شوێنەوارێکی بە نرخ لە زاکیرەی کۆمەڵگا و ھەروەھا لە ناو تابڵۆی ژینگە و نیشتمان دا..


پرسە و سەرەخۆشیەکان،
جیا لە ڕەخساندنی ھەلێک بۆ شرۆڤەی خاڵە بە ھێزەکانی کۆچ کردوو، و ھەناردەکردنی ڕەحمەت و گەردن ئازایی ئەو، و دڵنەوایی بنەماڵە و خزمان و دۆستان،
دەرفەتێکیشن بۆ؛
ناسینی جیھانەکانی دەورو بەر و بەتایبەت جیھانە جیاجیاکانی مرۆڤەکان و جا دواییش پێناسە کردنی ریسالەت و ئەرکی مرۆڤایەتی مان لە ھەمبەر یەکتر!

ھەلێکن، بۆ؛
خستنە بەرچاوی بیر تەسکیەکانی خۆمان و خاڵە نەرێنیەکانی ھاوژینی، خزمایەتی و ھاووڵاتی مان و شڕۆڤەکردنی ھەڵس و کەوتی تاکە تاکە و گشت بەرپرسیاریەتیەکان مان لە ھەمبەر مرۆڤەکانی تر و ژینگە و نیشتمان و ھتد دا..



پرسە و سەرەخۆشیەکان؛
ھەلێکن بۆ؛
ورد بوونەوە لە پێوەندی خۆمان لە تەک خۆمان و پێناسە کردنی خۆمان وەک پێنیژێک بۆ ناساندنی خودا و وەرچەرخانی ئەرێنی و تێگەیشتن لە بێ دەسەڵاتی مرۆڤەکان لە ھەمبەر قەدەری خوا و پێگەیشتن بە پلەی بەرزی ئەوینداران و مل کەچی لە بەرانبەر گەورەیی پەروەرەندەمان و ئاوڕدانەوە لە شێوازی عیبادەتەکان و چەند و چۆنی مناسیکەکان!




که وابوو، تکایە؛
با بیر و ھۆش مان وەگەڕ بخەین و ھێزمان بێنینە کایە، بزانین چۆن و چلۆن دەکرێت، باش تر لە دوێنی بین و سبەش مان بە پێزتر لە ئەمرۆ بێت

ئەم بیر کردنەوە، پێویستی بە دەربازبوون لە سنوور و دیوارەکان و بازدان بە سەر لەمپەڕە ژوورەکی و دەرەکیەکانە و سڕینەوەی غەوری سەر مێشک و داماڵینی گشت پۆلێن کردنەکان...

انا لله و‌انا الیه راجعون...

و

أُوْلَـئِكَ عَلَى هُدًى مِّن رَّبِّهِمْ وَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ..

#کۆچی_ھەڤاڵێک
#مەرگی_شارێک
#تێڕامانێکی_پرسەکان

@sopskf