بنیاد توسعه صلح و مهربانی های کوچک
446 subscribers
1.99K photos
681 videos
172 files
2.26K links
عزم کرده ایم با موهبت #مهربانی و #صلح بر هژمونیِ ناصلحی در جهانشهر پایان دهیم.

مٲموریت ما:
#نشاء_بذر_مهربانی و #پرورش_جوانه_صلح

#Together_For_Peace
--------
Spread Of Peace & Small Kindness Foundation

لینک ارتباطی:
@Raouf_Azari
Download Telegram
Forwarded from اتچ بات
‍ ‍ 🥀 بۆ یادی کیمیابارانی "سەردەشتی"بریندار 🥀

بە حەوت دا ئاسمانێک دووکەڵ!
بە شۆڕەبیەکانی کەنار "زێی بچووک"دا دەریایەک ژان
بە حەوت دا حەوت جاری تر ئەگەر سەددام هەڵواسن!
هێشتا سووکنایی زامی "سەردەشت" نایە
مەگەر چاو بادامیەکانی"هێرۆشیما"
لە ئازارت تێبگەن
مەگەر قەتارەی بارە سێوەکانی"هەڵەبجە"
بە گریانت ئاشنا بن
مەگەر "بێکەس"لە سەر شانی گۆیژەوە..
چامەی دڵنواییت بچڕێ
بە حەوت دا بریندارتر
بگرە بریندارتریش...
ئێرە شارێکە لە کۆخە و بلۆقی "خەردەل"
دار بەڕوەکانی زاگرۆس تا هەتایی
تۆزی ئەم غوربەتەیان لێ نیشتووە
بە حەوت دا تەواوی ڕۆژ ژمێرەکان سوور
بەم دەقەدا پێنووس کۆڵ و
شاعیر کۆڵەوارتر
ئاییییییی چە ناوەخت ئێوارەیەکی نەگریس و...
چ ناخۆش حەوتێکی لە ناکاو
بەردەم دەروازەی شار
حەوت جار کۆترەکانی سپی ئاشتی
حەوتەوانەی ئاوازێکی لە گەروودا خنکاو
حەوتی ئەم شارە لەهەموو حەوتەکانی دنیا حەوت ترە!

شیعر: #فەرهاد_ساڵەحی_فەر
خۆیندنەوە: ئومید موقەددەس

•┈┈•💠💠•┈┈•
@omidsaqezi58
•┈┈•💠💠•┈┈•