وتارێک لە لووتکە دا، بۆ گەیشتن و مانەوە لە لووتکەدا...
https://t.iss.one/Sopskf/5114
لووتکەی شاخی قەڵاتی سەر بە شاری میراوا، خانەخۆێی چەند خوولەکی کۆربەندی شاخەوانانی قەزای سەردەشت بوو کە بە بۆ یاد و بیرەوەری کیمیابارانی ٧ی پووشپەڕی ١٣٦٦ی ھەتاوی، نێزیکەی دە ساڵێکە دامەزراوە و ھەموو ساڵێک یەک تا سێ مانگ پێش ساڵوەگەری کارەساتەکە، بەڕێوە دەچێت و وەک نەریتێکی مێژوویی لە کلتووری شار دا، ڕیشەی داکووتاوە و رۆلی تایبەتی خۆی دەنوێنێت...
ئەم کۆڕبەندە کە دوای یەک ساڵ چەقبەستوویی لە ساڵی پێشوودا، لە ناکاو سەری ھەڵدایەوە، لە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممۆ بەرواری ١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی و لە دەڤەری دەشتی وەزنێ و پردی کاک اللە، دەستی پێکرد و دوای نیشتەجێبوون و خێوەت ھەڵدان و باس و بابەت گەلی چەند و چەند کەسی لە مانگەشەودا و ھەروەھا موسیقای تایبەت و حەیران و لاوک و ھتدی ڕەسەن و چەند کاژێر خواردن و خەو، سەرلەبەیانی ڕۆژی جومعە ١٤ی جۆزەردان، بە ڕێ پێوانێک لە پردی کاک اللە بەرەو شاخی قەڵاتە، درێژەی پێدرا و بە خۆشحاڵیەوە بێ کێشەو و گرفت بە پێشەنگی شاخەوانانی میراوا و چاوەدێری دەستەی کارگێڕی، ١١٠کەس ھەڵشاخینی خۆیان بۆ سەر لووتکەی قەڵات، جێژن گرت و ھەر لەم چەند خوولانەی مانەوە، لە سەر لووتکە، درفەتێک ڕەخسا، تا؛
وتارێک بۆ شڕۆڤەی ئامانجی ھەڵشاخین و ھەروەھا وروژاندنی مێژووی کۆڕبەندە شاخەوانیەکان و لێکەوتەکان و ھەوراز و نشێویەکانی، پێشکەش بکرێت کە فارس وتەنی، «قُرعه ی فال» واته، پشک، به ناو نووسەری ئەم دێڕانەوە لێدرا و لەماوەی ١٣خوولەک زیاتر لە ٢٠٠گوێ، بەو پەڕی گەورەیی سەرەڕای ماندووبوونێکی زۆر، ئاوێتەیی خۆیان بۆ ئامانجی پێکەوە بوون، ھاوئاھەنگی و یەکگرتوویی لەمەڕ ئارمانێکی گشتی نیشتمان پارێزی و کلتووری ڕەسەن سەروەری و ھەروەھا ژینگەیەکی گەشاوە، سەلماند و گووتەبێژ و پێشکەشکاریان قەرزداری ئەمەگناسیی خۆیان کرد...
ئەمەش دەقی وتارەکە، لە سەر لووتکە کە بە مەبەستی گەیشتن و مانەوە لە لووتکەدا، ئاراستەکرا...
(شایانی باسە کە دوابەدوای ئەم لێدوانە، فاتیحایەکی گشتی خوێندرا بۆ ڕۆحی شەھیدانی حەوتی پووشپەڕ و ھەروەھا ڕۆحی کاک کەریمی کۆچ کردوو و گشت شاخەوان و ژینگەپارێزی نیشتمان و بەتایبەت ئەم ٤ شاخەوانەی ڕێکخراوی چیای سەوزی مەریوان کە ھاوکات لە تەک ھەڵشاخینی شاخەوانانی سەردەشت، لەرێگای سەقز بە ھۆکاری پێکدادانی ئۆتۆمبێڵ گیانیان بەخت کرد...)
بەڕێزەوە؛ ڕەئووف ئازەری
١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی
-----
•سپاسی تایبەت بۆ شه هرام حەسەن زادە، محمد امینی،مادێح ئیلاھی سەبارەت بە گرتن،ڕاگوێستن و ئامادەکردنی ئەم گرتە ویدیۆییە و ھەروەھا محەممەد بەزم ئارا و رزگار مەولانی، عەزیز فەھیمی و سەرجەم دەستەی بەڕێوەبەری کۆڕبەندەکە وبەشداربووان🙏
#بنیاد_توسعه_صلح_و_مهربانی
#همایش_کوهنوردی
#سردشت
#یادوارە_شھدای_بمباران_شیمیایی
#پیام_ئاشتی
@sopskf

Telegram
بنیاد توسعه صلح و مهربانی های کوچک