بنیاد توسعه صلح و مهربانی های کوچک
467 subscribers
1.77K photos
631 videos
137 files
2.12K links
عزم کرده ایم با موهبت #مهربانی و #صلح بر هژمونیِ ناصلحی در جهانشهر پایان دهیم.

مٲموریت ما:
#نشاء_بذر_مهربانی و #پرورش_جوانه_صلح

#Together_For_Peace
--------
Spread Of Peace & Small Kindness Foundation

لینک ارتباطی:
@Raouf_Azari
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دکتۆر #زانا_احمد_قصاب،
پزیشکی دەروون ناس و گەنجێکی پێشەنگە کە هەردەم بیرۆکەی نوێ و چالاکی بە پێزی، پڕوانەیە ...

دڵخۆشین بە بوونی و سەرفەرازین بە پێشەنگی و چالاکی پر لە ئەزموونیان..

چەندساڵ لەمەوەبەر،
فەخری ئەوەمان بووە
کە هاوڕێی لە تەک دکتۆر محەممەدخانی دا، 
چەند  ڕۆژێک  میوانی خەرمانی
پیرۆزیان بین و خوانی بە پێزی زانستی، هەنبانەی بە چێژی ڕەوشت و بناغەی قایم و قۆڵی بنەماڵەی پێشەنگیان، مەزەندە بکەیین..


ئەمڕۆ لە پەڕاوێزی تێدێکسی نیشتمان کە لە هەولێر-پێتەختی هەرێمی کوردستان- بەڕێوە دەچوو،
بەڕێزیان دیمانەیەکیان لە تەک نوێنەری تەلەفزیۆنی K24 بوو،
که چەند خاڵی بەهێزی لە خۆدەگرت ..

گرتەیەک بۆ ئەو گەنجانەی مەبەستیانە دوای خەونەکانیان بکەون و پێشەنگ بن، ڕادەگوێزین
و
هیوادارین گەنجان زۆرتر لە پێشەنگەخزمەتگوزارەکان، وانە بگرن....
🌹❤️🌹

#گەشەی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان
#گەنجانی_پێشەنگ
#تێدێکسی_نیشتمان
#دکتۆر_زانا_احمد

#TED_X
#NISHTIMAN
__
@sopskf
لە ڕاستیدا مامۆستا حەسەن و ئەم دو ستافە ڕاپەڕێنەر و پێشەنگ و گشت گەنجانی وڵات، هێزێکی لە بن نەهاتووی کۆمەڵگەی کووردین کە ئەگەر لە کاتی خۆی و بارتاقای گەورەیی و وزە و هێزی پێشەنگیان، ئاوڕیان لێ بدرێتەوە و ئێسپۆنسەری مادی و مەعنەوییان لێ بکرێت، دەیان و سەدان تابڵۆی هیوا و هەنگاوی پێشەنگ دەخەنە ڕوو کە لە تێدێکسێ نیشتمان لە هەولێر و فستیڤاڵی تاجی زێڕین لە سلێمانی دا و لە سەرەتای مانگی مارسی ئەمساڵ دا، بینی مانن!

با بۆنەکان و ساڵۆگەریە ڕۆژە تاڵەکان، بکەینە بێنوویەک بۆ گەشەدانی هیوا و هەنگاونانی بەرەوو ڕۆژانێکی ڕوون و هاوکاتیش ئەزموونی پارێزەری بەها مێژوویی و ئایینی و ڕەمز و سیمبوڵە کلتووریەکانی گەل...

با بزانین و تێبگەیین کە پێشکەوتن و دەربازبوون لەم هەل و مەرجە لە بن نەهاتوویەی گەل و نیشتمان، جگە بە ڕێزگرتن لە بەهاکان و ئەزموونی بە پێزی بەساڵاچووان و لە سەرووی وانیش متمانەکردن بە پێشەنگی گەنجان و بیر و هزری نوێی ئەوان، مسۆگەر نابێت و هەر دژکردەوەیەکی نەشیاو لە هەمبەر خزمەتی گەنجان و پاراستنی بەهاکان، چەقبەستوویی لە مێژووی نەهامەتی یە و یا خۆ هەنگاۆنان بەرەو هەڵدێرێکی مەترسیداری لە دەست چوونی بەهاکانە...

با هۆشیار و هەستیار بین و ئەم هەنگاوە دەگمەن و کۆن و کەمانە، بە هێند بگرین و بۆ زۆری دواڕۆژ، بەرزیان بنرخێنین.

سپاس بۆ ئەم دو ستافە ڕاپەڕێنەرە و بۆ مامۆستاحەسەنەکانی نیشتمان کە بە هزری هونەر و هێزی یەکگرتن، هیوا دەبەخشن و بەها دەپارێزن و پێنیژی زانستی گەل، بەرەو ڕۆژە ڕوونەکان ساز دەدەن..

لێرە گۆشە نیگایەک بخەنە سەر ئەم هەنگاوە بەپێزانە👇

https://t.iss.one/Sopskf/5846

🌹❤️🌹

#گەشەپێدانی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان
#سەردەشت
#هەڵەبجە
#ساڵۆگەریە_تاڵەکان
#هەنگاوی_ئەرێنی
#هەولێر
#تێدێکسی_نیشتمان
#سلێمانی
#فستیڤاڵی_تاجی_زێڕین
#تێگەیشتن
#پێشکەوتن

@sopskf