بنیاد توسعه صلح و مهربانی های کوچک
463 subscribers
1.78K photos
637 videos
137 files
2.13K links
عزم کرده ایم با موهبت #مهربانی و #صلح بر هژمونیِ ناصلحی در جهانشهر پایان دهیم.

مٲموریت ما:
#نشاء_بذر_مهربانی و #پرورش_جوانه_صلح

#Together_For_Peace
--------
Spread Of Peace & Small Kindness Foundation

لینک ارتباطی:
@Raouf_Azari
Download Telegram
Forwarded from ئیسلاح
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥 قەیرانی کڕۆنا و هەل‌و دەرفەتەکانی

ڕەئووف ئازەری- چالاکڤانی ئاشتی و مێهرەبانی

#قەیرانی_کڕۆنا
#ڕەئووف_ئازەری

⬅️ بەبارستایی کەمتر
@ISLAHWEB_K
کۆڕبەندی ھاوھەنگاوی و ھاودڵی شاخەوانانی سەردەشت، ماتەمینەکان و چالاکیە ئاشتەواییەکان

https://t.iss.one/Sopskf/5110

شاخەوانانی سەردەشت، بە دروشمی « نیشتمان، تۆڵەی زامەکانی بە ھاواری ئاشتی،ئاشتی گەلان دەسپێدەکاتەوە»، ٣٤مین، ساڵوەگەری کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت یان، بە ھەڵشاخین بە سەرلووتکەی قەڵاتەی سەر بەشاری میراوا، یاد کردەوە...

لەم ھەڵمەتەدا دا کە لە ڕۆژی پێنج شەممۆ ١٣ ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی لە داوێنی دەشتی وەزنێ و شەو مانەوە لە پردی کاک اللە دەستی پێکرد و پاشان لەرۆژی جومعە بە ڕێکەوتن و ھەڵشاخین بە سەرلووتکەی قەڵاتە، کۆتایی ھات، ١١٠ شاخەوان و ژینگەپارێز لە دەڤەرەکانی سەردەشت،میراوا،رەبەت، نەغەدە و ھەروەھا بانە، بەشداربوون.

ئەم کۆڕبەندە کە وەکوو نەریتی سالانی پێشوو، بە بەرپرسیارەتی دەستەی کارگێڕی شاخەوانی شاری سەردەشت، بەڕێوەچوو، وێرای پەیڕەو کردنی یاساکان و ئۆسلوبەکانی شاخەوانی، دروشمی «ئاشتی» کرایە، ھەوێنی ھەنگاونانەکان و ھاوئاھەنگی و ھاوھەنگاوی وەکوو، ھەوێنێکی چالاکی شاخەوانی، ئاماژەی پێکرا و بەرھەمی ھاودڵی، پێناسەکرا و لە لووتکەدا، سەرۆکی لیژنەی شاخەوانی #رزگار_مەولانی دوابەدوای گەیشتنی ھەواڵی دڵھەژێنی دەعمی ئۆتۆمبێڵی گروپی شاخەوانی ڕێکخراوی سەوزی چیا و مەرگی ٤ئەندام و برینداربوونی چەند کەسی تری نێو پاسەکەی، بە کارەساتێکی تر و خەسارەیەکی گەورەی شاخەوانی نیشتمان ناوزەد کردوو و چەند خوولەکێک بێ دەنگی ڕاگەیاند.

پاشان، #ڕەئووف_ئازەری، ئەندامی گرووپی شاخەوانی قەندیل و ھەروەھا ھاودامەزرێنەری گرووپی بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سوار، وێڕای ئاماژەکردن بە کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت و مێژووی کۆڕبەندە کانی ساڵوەگەری ئەم کارەساتە، لە لایەن شاخەاوانانی سەردەشت و رێژەی بەرچاوی بەشداربووانی کۆڕبەندەسەرەتاییەکان، سەرکەوتوویی ئەم کۆڕبەندانەی گێڕایەوە، بۆ؛

⁃ ئیڕادەی بەکۆمەڵ بۆ گەڕاندنەوەی ئیدارەی شاخەوانی بۆ شاخەوانان
⁃ بیرۆکەی بەپێز و ھاوبەشی گروپە جۆراوجۆرەکان و
⁃ گوێڕایەڵی بۆ دڵسۆزان و پاڵێوەرانی شاخەوانەکان
⁃ ھەوڵی خۆبەخشی گشت ئەندامان، بێ ئەودەست و ئەدەست کردن
⁃ بوێری و نەسڵینەوەی دەستەی کارگێڕی
⁃ یارمەتی ھونەرمەندان،نوسەران وشاعیران و ھاوشاریان و بە تایبەت خێرخوازان بۆ دابین کردنی پێداویستیەکان
⁃ بانگەوازی و بەشداری شاخەوانان لە دەڤەرەکانی تر وھتد
⁃ پاشان، وێڕای بەرزنرخاندنی رۆڵی کەریم مەعروفزادەی کۆچ کردوو، نرخی گوێ ڕایەلی بەڕێزیان بۆ ڕاجیاجیاکان و بەتایبەت پێشنیار و ڕێنوێنی پێشەنگەکانی بە ھۆکاری سەرکەوتوویی ئیڕادەی بە کۆمەڵ ناوزەد کرد و بە گەڕاندنەوەی ئەو ڕۆحە ھاودڵیە بۆ وانەکانی مامۆستای ژینگەی نیشتمان(طبیعت)، وەفاداری بو ئەم روحیەتە، زەمانەتی سەرکەوتوویی ھەژمار کرد...

لە کۆتا لێدوانەکەش، رۆڵی قوربانی دان و جۆرەکانی قوربانی دان بۆ ژینگەی نیشتمانی لە مێژووی گەل دا، بەکوورتی ئاماژەدان و گرینگ ترین ھۆکاری پاراستینی ژینگەی نیشتمان و ڕەسانەیەتی کلتووری نەتەوویی، دەست پێکردن لە گۆڕانی خۆ و کەم کردنەوەی زێدەرەویەکان و ھەروەھا ئەوسارکردنی شەھوەتەکانی ماڵ و مەقام، پێناسەکرد و بانگەشە کردنی ئەم ڕوحیەتەی بە ئەرکی شاخەاوانان، لەم سەردەمە کاولکاریەدا، ناوزەد کرد...

خوێندنی فاتیحا بۆ ڕۆحی شەھیدانی کیمیابارانی شار و ھەروەھاڕۆحی کەریمی کۆچ کردوو و ٤ ئەندامەکەی رێکخراوی سەوزی چیا و نیوەڕۆ خوان لە داوێنی قەلات و سەرچاوەکانی دا، دوا بەشی ئەم کۆربەندە بوو کە ھیوادارین سەرەتایەکی تر بێت، بۆ؛
ئاوڕدانەوە لە مێژووی پرشەنگداری چالاکی لە پێناو ژینگەی نیشتمان دا
و
ھەوەھا وانە وەرگرتنی زیاتر و بە پێزتر لە ژینگە،
بۆ لێک نێزیک بوونەوە و جووڵەپێدانی خانەی لێکگرێدانی ھەوڵەکان و دڵەکان لەناو مێشکی پاراو و وزەی قۆستنەوەی ئەرێنیەکانی ژیانی بەکۆمەڵ...

سپاس بۆ گشت بەڕێوەبەران، بەشداربووان و ھەروەھا ھەواڵنێر و وێنەگری بەڕێز #تەوفیق_حاجی و ھاوژینی بەڕێزیان کە؛
خۆبەخشانە لە نەغەدەوە ھاوڕێی و ھاودڵی کردین و خزمەتێکی زۆریان خستە سەرشان و ھاوکات لەتەک حاجی ئاسۆ و بەڕێزان سەبباغی، ئەرکی دۆکیومێنت کردنی کۆربەندیان لە ئەستۆ گرت...


ھەواڵنێری گروپی شاخەوانی قەندیل
١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی-سەردەشت
دەلاقەیەک بەرەو چالاکی ئاشتیخوازی لە سەردەشت

ئەمشەو چوارشەممۆ ۱٤ی بانەمەڕی ۱٤٠۱ی هەتاوی
کاژێر ۱٠:۳٠ شەو

لە گەڵ؛
#ڕەئووف_ئازەری
چالاکوانی ئاشتی و ژینگەوانی؛

تەلەفزیۆنی جیهانی سەحەری کوردی

دووپات بوونەوە؛
پێنج شەممۆ ۱۵ی بانەمەڕ،
کاژێر ۱٠ی سەرلەبەیان
و هەروەها؛
کاژێر ۳ی دوانیوەڕۆ

•هاوڕێمان بن و ڕا و بۆچوونەکانتان بگەینن🙏

ــــــــــ
پنجره ای رو به فعالیت صلح سازی در سردشت

امشب (چهارشنبه) ۱۴۰۱/۰۲/۱۴راس ساعت ۲۲:۳۰ در برنامه جێژنانه ی شبکه جهانی سحر کوردی

این برنامه، با؛
#رئوف_آذری،
کنشگر صلح و ‌محیط زیست

باز پخش برنامه فردا پنجشنبه ۱۴۰۱/۰۲/۱۵ ساعت ۱۰:۰۰صبح
و
ساعت ۱۵:۰۰ عصر
زبان: #کوردی

• همراه باشید و نظر و ‌پیشنهادات تان را همرسانی بفرمایید.
-----
#بنیاد_توسعه_صلح_و_مهربانی
#مهربانی_های_کوچک
#مستند_صلح
#با_صلح_سازان
#رئوف_آذری
#شبکه_جهانی_سحر_کوردی

@sopskf
ڕەنگ دانەوەی مسۆگەرکردنی خەڵاتی جیهانی سەقامگیری ئێران لە لایەن ۲ گەنجی ڕۆژهەڵاتی لە
تەلەفزیۆنی سەتەلایتی ڕووداو دا...

https://t.iss.one/Sopskf/5506

مەحفوز ئەدوایی، لە دەڤەری هەورامانات بە پڕۆژەی چاڵەبەفرەکان، خەڵاتی یەکەمی کەرتی ئاو
و
ڕەئووف ئازەری، لە کەرتی گەنجان، بە پڕۆژەی ئاشتی و
وانەکانی ئاشتی لەقوتابخانەکانی سەردەشت دا


خەڵاتی یەکەمی سەقامگیری جیهانی ئێرانیان مسۆگەر کرد

و لە ڕێ و ڕەسمێک دا کە لە ڕۆژی۲٥ بانەمەڕ لە دورگەی کیش بەڕێوە چوو،
بە بەشداری سەرۆکی بونیادی وزەی جیهانی و میوانانی تری ئەم بەشە پێشكەشیان کرا...

ڕەئووف ئازەری، براوەی ئەم خەڵاتە بە نرخە، بۆ ڕوداو دەدوێت و دەڵێت:

" ئەم دوو خەڵاتە،
دەکرێ بکرێنە دەسپێکێک بۆ برەودانی ئاشتی نیشتمانی لە سەر ئاستی وڵات و گەل بکاتە پێشەنگی ئاشتەوایی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش.. "

🌹❤️🌹
#بونیادی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#مێهرەبانیە_بچکلۆڵەكان
#خەڵاتی_وزەی_جیهانی
#کیش
#rudaw
#گەنجان
#ڕەئووف_ئازەری
#ئاشتی_لە_قوتابخانەکاندا
#مەحفوز_ئەداویی
#هەورامان
#چاڵە_بەفرەکان
#بەرپرسیارەتی_کۆمەڵایەتی

@sopskf
ـــ
https://www.instagram.com/tv/CdtS28_lUCh/?igshid=YmMyMTA2M2Y=
وت و وێژی دو گەنجی براوەی خەڵاتی
جیهانی سەقامگیری وزە


لە تەک ڕادیۆ ڕووداو

♻️خستنە بەرباسی چۆنیەتی پڕۆژەکان
و
داهاتوویەکی گەشتر بۆ نشتیمان...

#فواد_ڕەحیم
#ڕەئووف_ئازەری
#مەحفوز_ئەدوایی
#رادیۆ_ڕووداو
#جۆزەردان


https://www.facebook.com/RadioRudaw/videos/1022234051744417/
فایلی دەنگ و ڕەنگی سەرجەم گفتگۆی
دو گەنجی براوەی خەڵاتی
جیهانی سەقامگیری وزە

لە تەک ڕادیۆ ڕووداو

♻️خستنە بەرباسی هۆکاری هەڵبژاردنی پڕۆژەکان،مێژووی کار
و
داهاتوویەکی گەشتر بۆ نشتیمان...

https://t.iss.one/Sopskf/5525
---

#فواد_ڕەحیم
#ڕەئووف_ئازەری
#مەحفوز_ئەدوایی
#رادیۆ_ڕووداو
#جۆزەردان

🌹❤️🌹

@sopskf
----
https://www.facebook.com/RadioRudaw/videos/1022234051744417/
Forwarded from بلوطبانان پا به ركاب (Raouf Azari)
زاگرۆس و دارستان،
تەمەنێک بۆ بەرهەمێک

✍🏻ڕەئووف_ئازەری

https://t.iss.one/oaktreeloverbikers/803

#زاگرۆس_و_دارستان، ناوی بەرهەمێکە کە دوای ساڵانێکی زۆر وردبوونەوە، سەرنج دان، خوێندنەوە، سەفەر بە هەوراز و نشێو و شیوو و دۆڵی زاگرۆس و تایبەت تر کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشوور و لێکۆڵینەوە لە ناو سروشت و ژینگەی چڕی نیشتمان، لە سەر زەحمەت و هەوڵ و هیممەتی بێ وچانی ڕۆڵەیەکی ئەمەگناسی گەل، بە ناوی #حەسەن_ڕەوێش بە نازناوی #مامۆستا_پارێزەر، پاڵاوتە کراوە و ئەم ڕۆژانە لە ژێرچاپ سەری هەڵداوە و گەیشتۆۆتە خەزێنەی دەوڵەمەندی کتێبخانەی کوردی کە بە داخەوە لەم بوارە دا، لاوازی پێوەدیار بووە و تەمەننا دەکرێ ئەم کەڵێنە پڕکاتەوە...

ئەوەی ئاشکرایە بەدرێژایی مێژوو، نیشتمان لای کۆمەڵگەی کووردی پیرۆزیەکی لە ڕادەبەدەری بووە و بگرە بۆ پاراستنی هەر بستێک خاکی ئەم پانتایە لە دەست درێژی دژبەر، بە هەزار و ملوێنان قوربانی بۆدراوە!

بەڵام داخەکەم کاتێک گەیشتووینە فەرحانی، هەر ئەم بستە خاکە کە قوربانیەکی زۆری بۆ دراوە، خۆمان لێی چوویین و بەردەوام دەچینە سەنگەر و بە هەزاران شێوازی جیا جیا و خۆ فریودان و پاساو هێنانەوە، دەست درێژی دەکەینە سەر و لێی دەبینە سەددام و ژینگە و ژیانی ژیاری و تەنانەت ئاساییشی لێک دەترازێنین و ئەو هەموو خەزێنە و سەرچاوە و سامانە سروشتیە، هەر کەسە و بۆ خۆ، بڕ دەدەیین و ئاوڕی ڵێ نادەینەوە چ نەهامەتیەک دەخزێنینە ئەم کۆمەڵگەیە و چ کاولکاریەک لە ژینگە دروست دەکەیین.....

ئەم بەرهەمە ناوازە کە بە زمانی شیرین و پاراوی کووردی و بە پێنووسی گەنجێکی شاز و خۆسازدەر و بیرمەندێکی خۆپەروەردەی گووندزێ و لێڕەوارگەڕ و شارناس و مێژووزان، گەیشتۆتە بەردەم خوێندەواری گەل و ژینگەپارێزی نیشتمان؛
[هەر وەک نووسەر لە فایلە دەنگیە تۆمارکراوەکەی ئاماژە دەکات]؛
لە بابەتی جۆراوجۆر پێک هاتووە کە لە گیا و ڕووەک و ئاژەڵ و باڵەندە و هتد تا داربةڕوە بێ نازەکان و گوێنیە سەربڕاوەکان و کانیاوە ڕاگوێزراوەکانی نیشتمان، ئاوڕ دەداتەوە و بوارە ئەرێنی و ڕەوتە نەڕینیەکانی لێک دەداتەوە...

دەکرێ ئاماژە بکەیین ئەم بەرهەمە، خەزێنەیەکە کە جگە لە دەوڵەمەندتر کردنی کتێبخانەی کووردی، خۆی دەکری بە قووتابخانەیەکی ژینگەیی سەوزیش ناوزەد بکرێ کە تێیدا، وانەکانی ژینگەپارێزی وتراوەتەوە...

هەر بۆیە، بە پێویستی دەزانین بە ناوی ژینگە پارێزێکی نیشتمان، بەڕووپارێزێکی پاسکیڵ سوار، وانەبێژێکی ژینگەیی و پێشەنگێکی ئاشتەوایی لەم هەرێمەدا، شایەتی بدەیین کە ئەم بەرهەمە شایانی بوون لە هەر ماڵ و زانکۆ و سەنتەر و ڕێکخراوە و قوژبنێکی ئەم زێدەیە و جێگەی خۆیەتی لە یەکەم دیداری دا، بە تەوژمی ئەمەگناسی کۆمەڵگەی کووردی و بە تایبەت چین و توێژی ئەدیب و شاعیر و ژینگەپارێژ و کەژوان و وەرزشکار و خوێندەوار، ڕووبەڕوو بێتەوە و لە یەکەم ڕۆژەکانی ئاراستە کراو لە بازاردا، نایاب بێت و پاشان بە کۆڕێکی ڕێزنان و پەرەلادان، و هەروەها گوێی ڕایەڵی وانەکان و ڕابوون بە ئەرکە ژینگەییەکان، ئەوپەڕی وەفای بۆ دەرخرێت...

کە پێناسەکردنی سەرچاوە سروشتیەکان و سامانە نەتەوەییەکان و تۆمارکردنی وانە ژینگەییەکان، خزمەتێکی ناوزەیە کە پشتگیریەکی مێژوویی هاوسەنگی دەوێت و چاوةڕوان دەکرێ بارتاقای خزمەت و خەرمانی بەپێز، ئاوڕی بە هێزی لێ بدرێتەوە...

وێڕای پیرۆزبایی لە نووسەر و مژدە بە خوێنەران، هیواخوازی خەرمانی هیوایین و کۆدەنگی بیرمەندان و پاڵپشتی و هاوڕێی شارۆمەندان بە رەو لووتکەکانی پارێزەری نیشتمان🙏

____
💢پێگەی فەرمی تۆڕی بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سواری سەردەشت/۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۲ی کووردی
♻️❤️🚴🏻‍♂️
#بەڕووپارێزانی_پاسکیل_سوار
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان
#زاگرۆس_و_دارستان
#حەسەن_ڕەوێش
#مامۆستا_پارێزەر
#ڕەئووف_ئازەری
#خوێندنەوەیەکی_ژینگەیی
#سەردەشت
#زاگرۆس
#کوردستان

@oaktreeloverbikers
ـــ
♻️زیاتر ببینن👇
https://www.instagram.com/p/CgWM2bxrVN4/?igshid=YmMyMTA2M2Y=
دڵۆپە_ئاوێکی_ژیانبەخش_بین،_نە_ڕێژنە_ڕووبارێکی_ڕووخێنەر.aac
16.7 MB
فایلی دەنگی کوورتە وتاری #ڕەئووف_ئازەری

لە ژێر سەردێڕی؛

دڵۆپە ئاوێکی کاریگەر
و ژیانبەخش بین،
نه ڕێژنە ڕووبارێکی کاتی ڕووخێنەر!


کۆڕبەندی گروپی #کەشکۆل

دەڤەری بانە
۱۴ی بانەمەڕی ۲۷۲۳ی کووردی

ماوەی وتار: ۲۳ خوولەک


💟 لەم کوورتە وتارەدا،
ڕەئووف ئازەری
- چالاکی ئاشتی و دڵۆڤانی-
بە هێماوەرگرتن لەم دڵۆپە ئاوانەی کە لە هەڵدێری تاڤگەکان، دەپڕژێنە سیمای گەشتیاران،
دەڤەری تاڤگە و ڕووەک و دار و تەنانەت زیندەوەرەکان
و دەبنە فەرحانی دڵ، فێنک کەرەوەی کەش و هەوا و دابەزاندنی ئاستی گەرما و لادانی تینوویەتی و ...،
تیشک دەخاتە سەر بابەتی بەرپرسیاری کۆمەلایەتی لەم زەمەنە پڕ کارەسات و نەهامەتی یە و بە ئاماژە بە چەند ئەزموون، پێشنیار دەکات،
چالاکانی سەردەم خۆیان لە ناهومێدی دەربازبکەن
و هەوڵ بدەن ئەرکی سڕینەوەی ڕەنجی ڕەنجەڕۆیەک
و کردنەوەی پەنجەرەی هیوایەک بەرەو ڕۆژانی پێگەیشتن،
لە ئەستۆ بگرن...

🌹🌹
#بنکەی_پەرەپێدانی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵانەکان
#دڵۆپەئاوەکانی_جێماو_لە_خووڕەی_تاڤگەکان
#کاریگەری
#ژیانبەخشی
#ئەرکی_کۆمەڵایەتی
#کەشکۆڵیەکان
#ڕەئووف_ئازەری
#دەڤەری_بانه

@sopskf
Audio
وتاری  #ڕەئووف_ئازەری،
چالاکی بواری ئاشتی و دڵۆڤانی
لە مەڕاسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو؛

#حاجی_حەسەنی_واحیدی

یک شەممۆ بەڕواری ۱٨ی پووشپەڕ

مەهاباد، مزگەوتی سوور[جامیع]
----
٭تۆڕی چالاکانی مەدەنی، تۆڕێکی سازدراو لە سەرتۆڕەکۆمەڵایەتیەکانە، بۆ لێک گرێدانی چالاکانی مەدەنی سەردەشت کە لە سەرەتای ساڵانی یەکەمی دەیەی ۹۰ی ڕۆژی[شەمسی]پێکهات و سەردەمێک بە ۱۰ کارگروپی چالاک، خزمەتی شازی پێشکەشی کۆمەڵگەی سەردەشت کرد کە یەک لە زۆری، دامەزراندنی مینبەری هاودڵی[واتە،تریبون همدلی]بوو، کە لە کاتی قەیرانەکان و هەڵبژاردنەکاندا، چالاکیەکی کەم وێنەی بوو...
ئێستاش بەشێک لەو چالاکیانە، بەردەوامه و تەنانەت دوهەم بەشی؛
ئەم پەیجەی بونیادی ئاشتی و دڵۆڤانیە
کە لێکەوتەی خۆی بۆ گەشەی شار و بگرە پانتایەکی بەرفراوانتر،
لێکەوتۆتەوە و ان شاءا... لێدەکەوێتەوە...

🌹❤️🌹
@sopskf
با هەر لە ئێستاوە،
کێڵگەی شەڕەکان، بێمراد کەین
...


دوای تێکهەڵچوونێ حەمەکان و عەوڵاکانی نیشتمان، دکتۆڕ خالید تەوەککولی بابەتێکی نوسیبوو و هەناردەی گروپی بڵیمەتە زانکۆییەکانی کرد.

لە کۆمێنتێکدا، بۆم نوسی:👇
"سڵاو دکتۆر گیان

داخەکەم گشت تەمەنی ئێمە بە شەڕی سووک ئاقڵەکانەوە تێپەڕ بوو و وێدەچێ چینی دوای خۆشمان، هیچ کە ئەزموون وەرناگرن،
هەر ڕەوتە قیزەونەکەی پێشوو، دووپات کەنەوە و بچنەوە سەر پنجی خۆیان...


چارەگە سەدەیەکە،
لەم شارە شەهیدەدا،
بە هەموو جۆرێک،
ئاڵای ئاشتی و پێکەوە ژیانی هێمنانە،
بەرز دەکەمەوە..

لە ناوزەد کردنی شوێنەکان
و
پڕۆژەکان
تا
ئاودێرکردنی مێشکەکان و پەروەردە و هتد..

باوەڕ بفەرموو،
زۆر کەس، گەمە مان پێدەکەن و دەڵێن خوا گێژی کردوون کە دوا ئەم ئامانجە دەکەون و سەرەڕای ئەوەش گشت کات نیگەرانم
تەنانەت؛
گرمەیەک و  زرمەیەک،
هەموو ڕیسەکەمان بکاتەوە خوری!


چۆن،
ژێرخانەکانی وڵات
و خانەکانی مێشکەکان
و چەواشەکاری میدیاکان
و سیاسەتی چەپەڵی سیاسەت نەزانەکان،
لەم هەرێمەدا،
گشتی دەستی داوەتە یەک و هەر جووڵەیەکی واتووشی چەقبەستوویی بووە، خۆی، خۆی دەگەمژێنێت و  لەناو دەبات
!
😭

سەرە ڕای ئەم هەڕەشە مێژووییەش،
هەر دەبێ نەوەستین
و مێشک و دڵ و دەرونەکان سازدەین
تا نێوانەکان،
لە بەردەوە، بکەینە پرد
و پردەکان، پێنێژ بۆ تێگەیشتن لە مانای ژیان و چێژتنی تامی پێکەوە ژیانی هێمنانە...

ڕێگەمان دژوار و دوور و پڕئاستەنگ و چەڵەمە، بەڵام لەو بەری حەسارەکانەوە،
نورێک دیارە و هەر ئەوە، دژواریەکان،
ئاسان دەکات
..

بە هیوای ژیانێکی ئاسودەتر بۆ مڕۆڤەکان و گشت زیندەوەران لەم جیهانە🙏"
---
https://t.iss.one/Sopskf/6654

چوومە فەیسبووک و ئەو ئامۆژگاریەی مامۆستای دڵ، دوکتۆری برا، دۆست، هاوڕێ #دکتور_محەممەدخانی م بینی
و پر بە پێزم دیت بە کۆمێنتەکەوە،
لە گەڵ ئێوەی خوێنەری هێژا و هاوڕێم لەم وەتاغەدا، بەشی بکەم،
بەڵکوو هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە، لە دڵەوە بۆ مێشک و لە مێشکەوە بۆ کردار و کۆمەڵگە، چاکسازی بکەین تا چیتر حەمەکان و عەوڵاکان و مامە کان و مەلاکان، شێخەکان و حاجیەکان و گشت کوردەکان و مرۆڤەکان، نەکەونە بازنە ی ڕکەبەرایەتی و فێربن هەر هەموویان پێکەوە یەکەم بن لە خوو و خدە و ڕەوشت بەرزی و بەرپرسیارەتی کۆمەڵایەتی و دڵۆڤانی و پێکەوە ژیانی هێمنانەدا...

با گشتمان دەست پێبەکەین، هەرکەس بە پێی پسپۆڕی وتوانایی خۆیەوە...
🙏
کە؛
ئەگەر دەتانهەوێت حەمە و عەبە،
مەلا و مامە،
حاجی و شێخ،
ئیسلامی و عیلمانی،
وەرزێر و باخەوان،
شوان و ئاغا،
پیاو و ژن،
مناڵ و باوک،
خوشک و برا،
زلهێز و بێهێز،
نەکەونە گیانی یەک،
دەبێ لە پەروەردەوە دەست پێبکەین...
🌹❤️🌹

#بنکەی_گەشە_ی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵانەکان
#دکتۆر_محەممەدخانی
#دکتۆر_تەوەککولی
#ڕەئووف_ئازەری

@sopskf
Forwarded from بلوطبانان پا به ركاب (Raouf Azari)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دوهەم وتاری #ڕەئووف_ئازەری،  ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سوار و ڕێکخراوەی نیشتمانی بەرپرسیارەتی کۆمەڵایەتی ئێران  لە سیمیناری نێودەوڵەتی لووتکەی تەندروستی زانکۆی سلێمانی...

ئەوجارە، پەنێلی
②Climate Change
/Love Water Insted Of Oil

جومعە ۱۴ ی بانەمەڕی ۲۷۲۴ی کوردی

+سپاس بۆ کاک شاسوار، خوێندکاری زانکۆی سلێمانی کە گرتەڤیدیۆکەی ڕادەست کردین🙏
---

دومین ارایه #رئوف_آذری، تسهیلگر بلوطبانان پا به رکاب و عضو هیٲت مدیره انجمن ترویج فرهنگ مسئولیت اجتماعی در سمینار بین المللی قله تندرستی دانشگاه سلیمانیه

اینبار در پنل؛
تغییر اقلیم، به جای نفت، آب را دوست داشته باشید.

جمعه ۱۴ اردیبهشت ۱۴۰۳

+زبان ارایه: کوردی
زمان: حدود ۱۲ دقیقه

دسترسی به ارایه اول در پنل تغییرات اقلیمی/آلودگی هوا👇
https://t.iss.one/oaktree_loverbikers/1548

🌳🚴

@oaktree_loverbikers