بنیاد توسعه صلح و مهربانی های کوچک
467 subscribers
1.77K photos
633 videos
137 files
2.12K links
عزم کرده ایم با موهبت #مهربانی و #صلح بر هژمونیِ ناصلحی در جهانشهر پایان دهیم.

مٲموریت ما:
#نشاء_بذر_مهربانی و #پرورش_جوانه_صلح

#Together_For_Peace
--------
Spread Of Peace & Small Kindness Foundation

لینک ارتباطی:
@Raouf_Azari
Download Telegram
بنیاد توسعه صلح و مهربانی های کوچک
Photo
حەماسەتی هەرەوەزی پیرۆز
و
کردنەوەی دەلاقەیەک بو ڕۆژە پیرۆزەکان...
#رەئووف_ئازەری*

مێژووی پێکەوە ژیان، دە یان وێنای بە نرخی کۆمەڵایەتی ڕادەستی چینی ئەمڕۆ کردوە کە ئەگەر بارتاقای گەورەیی خۆیان، ئاوڕیان لێبدرێتەوە، کاریگەری زۆریان لە سەر بە تام کردنی ژیان و دەرەنجامی ئەرێنی بەهێزیان لە سەرپێکەوە ژیان دە بێت..
هەرەوەز، یە کێکە لە دە گمە ن نە ریت و کلتوری ڕەسەنی کۆمەڵگای کوردی کە، هێزی ژیانی خستۆتە سییە کانی کۆمەڵگا و هیوای ڕشتۆتە ناو رووباری خۆشە ویستی و تابڵۆیەکی بە نرخی بە دیمە نی نیشتمانەوە چەسپاندووە...

لە ساڵانی ڕابردوودا، هەزاران، کەسی پەک کەوتە، نەخۆش و داماو، سە دان مامۆستای ئایینی و کوێخا و ئاغا، دەیان بازرگان و چالاک و خەمخۆر و مشۆرخۆری گەل و نیشتمان کە بۆیان نە گوونجاوە و یا خۆ نە پڕژاون لە کاتی خۆی بە ئەرکی تاکی یا بنە ماڵەیی خۆیان، هەڵوەستن، یا خۆ، ئەرکی پیشە و کشت و کاڵ و باغ و باغات و دروێنە و کۆکردنە وە ی خەرمان، ڕاپەڕێنن، خزم و هەڤاڵ و دراوسێ و خەمخۆری تر، دڵ و دەست و هێزیان لێک گرێداوە و هەوڵیان داوە، بە کۆمەڵ، برژێنە سەر کاری جێماویان و قەرەبووی ڕۆژانی دواکە وتن و جێ ماویان بۆ کردوونەوە و پشتیان لە ژێر باری قوورسی لێکەوتەیان، ڕاست و سەریان لە هەمبەر خیزان و منال و دۆست و نەیار، بەرز کردوونە وە...

بە جۆرێک کە ئەم هەوڵە بە نرخە و نە ریتە بە پێزە، تە نانە ت، لە بازنە ی سنوورێکی بچووک، خۆی قەتیس نەداوە و جار واهەبووە؛
گوندەکانی دراوسێ و تە نانە ت شارەکانی جیرانیشی گرتۆتەوە و لە بواری کاریگەریش، نازناوی لە پەرتووک و کاریگەری لە کلتووری نەتەوەیی دا، ڕەنگی داوە تە وە و دەنگی لەم دیویی سنورەکانی وەڵات دا، زرینگاوەتەوە و ڕێز و حورمەتی بۆ داهێنەر و پاڵنەر و ڕاپەڕێنەری نەریت، مسۆگەر کردووە...

ڕەنگە زێدەڕەویی نەبێت، ئەگەر بڵێم له جیهانی داپۆشراوی ئەمڕۆ بە دیاردە قیزەوونەکانی خۆویستی، هەلپەرستی، تەنیایی و دوورە پەرێزی و گیرودە یی بە ئامێڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە دم بە دمەکانی بە ناو گفتگۆش لە دەمە تەقەیەک، تێناپەڕێت و زۆرێک لە دەردە کۆمەڵایەتیەکانی تر وەکوو تیجاڕەتی ئەلکتڕۆنی و بازاری بۆڕسەی دیجیتاڵی و دراوە ئەلێکتڕۆنیەکان، مەودای ئاوڕدانەوەی تەنانەت لە خۆ، بڕیوە و گشت خەڵکانی سەرقاڵی هێندێک ویستی نەرێنی خۆ کردوە و لە گشت داخوازی و پێویستیە ئەرێنیەکانی بەرانبەڕی دابڕیوە و پارە و بەشی بۆڕسە و وێللا و باڵاخانەکان بوونە خوای بەشێکی زور لەم کۆمەڵگایە، گەڕانەوە بۆ نەریتە ئەرێنیەکانی دوێنی و زیندوو کردنەوە ی دابە بە پێز و هێزەکانی بەرانبەرویستی کارامە، لە واجبیش تیدەپەڕێت و دەبێتە ئەرکێکی کۆمەڵایەتی و زێدەتریش دەکەوێتە ئەستۆی چالاکانی بوارە جیاجیاکانی هەوڵی مەدەنی و کلتووری...

جا هەر لەسەر ئەم تێڕامانە، بڕیارمان دا بە هاودڵی گروپێکی هەستیار و چالاک و خزمەتگوزار، لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵی پێشوو(۲۷۲۰ی کوردی:۱۳۹۹ی هەتاوی) را بڕیاری زیندووکردنەوەی نەریتی ئەرێنی «هەرەوەزی پیرۆز» بدەین و هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی ئەم بڕیارە دا، بە کردەوەش ڕابین بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکە کە و لە یەکەم هەنگاودا، بە دروست کردنی «ساباتی ئاشتی و دڵۆڤانی» دڵەکان باوەشێن بکەین و جەستە، بخەینە خزمەت ڕۆح، و ڕەوانیش، بە چالاکیە خۆبەخش و کارامەکان، ئاوپڕژێن بکەین ...

ئێوەش دەتوانن لەم ڕێگایەدا، بە هەر چەشنێک بۆتان دەلوێت و دەگوونجێت، هاوکارمان بن...

https://t.iss.one/Sopskf/5106

#ڕێکخراوی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵە_پێشەنگەکان
#هەرەوەزی_پیرۆز
#سەردەشت
#کوردستان
@sopskf

---
*چالاکی ئاشتی و دڵۆڤانی