بنیاد توسعه صلح و مهربانی های کوچک
468 subscribers
1.77K photos
630 videos
136 files
2.12K links
عزم کرده ایم با موهبت #مهربانی و #صلح بر هژمونیِ ناصلحی در جهانشهر پایان دهیم.

مٲموریت ما:
#نشاء_بذر_مهربانی و #پرورش_جوانه_صلح

#Together_For_Peace
--------
Spread Of Peace & Small Kindness Foundation

لینک ارتباطی:
@Raouf_Azari
Download Telegram
Forwarded from اتچ بات
#وەتەن_چاوی_لێمانە🌹

ئەم دێڕە پڕمانایا وای لێکردن لە کەش و هەوای مەریوان و ناو دڵی #دار_بەڕوەکانی، بە پانتایی #کوردستان، مرۆڤایەتی هەڵمژن و هاوشێوەی #زرێبار، چاوی فرمێسکاوی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان، پڕکەن لە ژیان...

کەمپەینی وەتەن چاوی لێمانە قۆڵی هەڵماڵی و لە باوەڕەشی تا #ئیزگڵە، باڵی راهاویشت و #کاشەریفی_باجووری لە چیاکانی پیازە و چلچە مە و میراجی و گاران و هەزار مێرگە هەڵقەند و تا ساتیاری ڕادەستی دڵی بوومەلەرزەی کرد...

بەڵام مەریوان بەمە قەناعەتی نەکرد و #کاهیوای_ڕاشیدی شی، دا بە شەپۆلەکانی مێهرەبانی و تا #کوییک، دای نەبەزاند!


ئەمە یەکەو و دوان لە هەزاران کەس و کەسایەتی ئەم شارە بەنازە و پڕئاوازە کە ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتوو و شەقەی باڵیان دا تا بگەنە کارەسات و دەست بەرنە سابات و ژیان پاڵ دەن بۆ زەهاو...

لە شار و شارۆچکە و گووندەکانی کانی تریش هاوشێوەی ئەم هەڵمەتە خۆی نواند و لێقوماو وتەنی، بوومەلەرزەیان شەرمەزار کرد...


بەڵام لێشاوی هانادەری خەڵك و قووڵایی زام و بەرفراوانی کارەسات، شپەرزەیی خستە هەڵمەت و ناڕێکی هێنایە سەرزار، هەر لە بەر ئەم کۆسپانە، بڕیاردرا ئاوی دەریای مێهرەبانی خەڵک بخرێتە ئەستێرێک کە باوەشی خستبێتە جووگرافیای زاگرۆس!

سنە بە میواندار ناسرا و گشت لایەک ڕاخزین تا بەشداری پڕۆژەی یەکڕیزی بکەن و وانەی خۆنەویستی لە پێناو کۆگای چالاکا. وەرز دەنەوە...

#ئەمین_عەزیزی و #عەلی_دڵاویز، لە مەریوان دەست نیشان کران بۆ دانووسان لە چارەنووسی بێ کەسان و کەس بوونی هەموو کەسان...

ڕێکەوتن و ڕێگەیان بڕێ، بەڵام زۆر بە داخەوە، ڕێگەوبانی ناڕێک و سەیارەی نالێک، نەیان گەیاندنە شوێنی دانووسان و قەدەر ڕەپێچەی خه ستەخانەی کەوسەری سنەی کردن تا ئاوی حەیات، بە قامەتی ژیان دا بپۆشن...

لەم لاوە ڕاوێژ و دانووسان کرا و شۆڕا دامەزرا و ئەرکەکان دابەش کران و جا دوایی هەواڵی پێکدادانیان گەیشت!

یەکەم هەنگاو لە بەشی پێوەندیە گشتیەکان، تۆماری رەسمێک بوو بۆ مێژوو، بەشداربووان قیت و قنج ریز بوون، بەڵام بۆشاییەک پڕنەدەبۆوە تاکو #کاک_سەلاح_حەقیقەتی، هاواری کرد ئەمە شوێنی #کا_ئەمین و #کا_عەلی یە...

بڕیاڕدرا وێکڕا و تێکڕا بڕۆینە خەستەخانە و ڕەسمێک لەولا تۆمار کەیین...

#ئەمین لە هۆڵێک و #عەلی لە هۆبەیەک!
یەکیان کپ و بێ دەنگ و مات، ئەوی تریان شەکەت، خوێناوی و بێ تاقەت!

دایکی ئەمین بە سەریەوە، هەنیسک ئەدا و هاورێیانی عەلی، دەستی مێهرەبانیان بە سەردا دەکێشا...
ئێمەش مات و داماو، دەیان وێنەی خۆبەخشی و یەکەم هەنگاوی یەکڕیزی مان هەژمار دەکرد...
ئەمە تابڵۆیەک و نەخشەیەکی تر بوو کە مێژوو بۆی تۆمارکردین...

هەرچەند ناکرێت و ناگوونجێت گشت چرکەکان نەقڵ کرێت، بەڵام ئەوە بزانین ئەوانەی چاو دەبڕنە نیشتمان، بزانن کە چاوی وەتەن پێزانە و لێبووردەیی وان لە سەردڵانە و پێنووس لەسەرلێنووس زمانیانە...

سپاس بۆ #ئەمین، #عەلی، #شەریف، #هیوا و #چیا و گشت هیواکانی ئەمڕۆ و دواڕۆژی رۆژهەڵات و سەرجەم گەنج و لاوی خۆبەخش و دڵ پاراو و مێشک ئاوەڵای وڵات کە بۆن و مەرامەی دڵۆڤانی و مێهرەبانیان گۆڕەپانی بوومەلەرزەیان هەژاند...

ڕەئوف ئازەری،
بەڕێوەبەری کەمپەینی #مهربانی_های_کوچک

هاوکات:
بەرپرسی کومیتەی پێوەندیە گشتیەکان و میدیایی شۆڕای ناوەندی هاریکاری خەڵکانی ڕۆژهەڵات


گروه کمپین👇👇👇
https://t.iss.one/joinchat/AAAAADwcjLHIA5Qmdu33Yw

کانال چالش مهربانی
(گزیده گزارش مهربانی مهربانان)
@kindness_challenge

اینستا👇
https://instagram.com/_u/raoufazari53
فعال #صلح و #مهربانی