بنیاد توسعه صلح و مهربانی های کوچک
463 subscribers
1.78K photos
637 videos
138 files
2.13K links
عزم کرده ایم با موهبت #مهربانی و #صلح بر هژمونیِ ناصلحی در جهانشهر پایان دهیم.

مٲموریت ما:
#نشاء_بذر_مهربانی و #پرورش_جوانه_صلح

#Together_For_Peace
--------
Spread Of Peace & Small Kindness Foundation

لینک ارتباطی:
@Raouf_Azari
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سەردەشت،
شاری ئاشتی و دڵۆڤانی، ئەمساڵیش میوانداری ڤستیواڵی بەیت و حەیرانە...

لە دەیەمین ڤستیواڵی بەیت و حەیران، دەنگی مۆسیقای ئاشتی و نەرمەنای دڵۆڤانی دەبیسین.

مۆسیقایەک کە ڕەنجی دەروون دەداتەدەر و شادی دەچێنێ...

نەرمەنایەک کە شێرپەنجەی نیشتمان چارەسەر دەکات و ئاوازێک کە هێزی گیان و پاڵاوتەکەری ڕۆحە...

دەبێ لە سەردەشت بین و هۆڵی شەهیدانی حەوتی پووشپەڕی سەردەشت، هەتا تێبگەین ئەم خەڵکە، چۆن بە میوانداری لە کۆلکەزێڕینەی بڵیمەتەکان، ئەلف و بێی دڵۆڤانی دەهۆنیتەوە.


سەردەشت، گەرچی ئەم ڕۆژانە، بریندار و ڕەنجەڕۆیە،
بەڵام دواڕۆژی، دەبێ ئەمڕۆ ببینرێت و  بچێژرێت کە چۆن چینی تازە، ڕێگە بزربوەکان، بوێرانە دەبڕن...

ڕێگەیەک کە جگە لە سازگاری پێغەمبەرانە، خۆڕاگری بەڕووئاسا و ڕێڕەوی کەڵوو پێشەنگ، نابێت و جگە لە خێر و بەرەکەت، ڕەحمەت و دڵۆڤانی، ئاشتی و پێکەوەژیان، دەرگایەکی تر ناکاتەوە..
🌹🌹
#بنکەی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵەکان
#ڤستیواڵی_بەیت_و_حەیران
#سەردەشت
#شاری_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
@sopskf