بنیاد توسعه صلح و مهربانی های کوچک
467 subscribers
1.77K photos
633 videos
137 files
2.12K links
عزم کرده ایم با موهبت #مهربانی و #صلح بر هژمونیِ ناصلحی در جهانشهر پایان دهیم.

مٲموریت ما:
#نشاء_بذر_مهربانی و #پرورش_جوانه_صلح

#Together_For_Peace
--------
Spread Of Peace & Small Kindness Foundation

لینک ارتباطی:
@Raouf_Azari
Download Telegram
Forwarded from اتچ بات
وتەی ئاڵتونی و ئاڵتونی وتەکان
ڕەئوف ئازەری*

____

بە درێژایی مێژوو، ووشە، کاریگەری خۆی بووە و زۆرێک لە کردەوەکان، سەرەتایەکەیان، یەک ووشە یا رەستەیەک لە ووشەکان بووە!

رەنگە دوای خیلقەتی بابا ئادەم، دوهەم ووشە کە هاتبێتە کایە، ووشەی "ئیبلیس" بوبێت تا خوڵقێنەر، شمشێری دوسەری ووشەی بە ئادەمیزاد ناساندبێت و مەودای ووشەی لە "ئادەم" تا "ئیبلیس" بەربڵاو پێشان دابێت و مەترسیەکانی بەکارهێنانی ووشەی نەخشاندبێت...

بڵێمەتی بە توانا، "ماسارۆ ئیمۆتۆ"ی یابانی، کاریگەری ووشەکانی لە سەر کریستاڵ و بلوورەکانی ئاو لە تویـژینەوەیەکی زانستی کە دەرەنجامەکەی لە کتێبی
(The True Power of Water: Healing and Discovering Ourselves)،
سەلماندوە و لە دەیان کۆنگرە و کۆنفڕانس و دانیشتن، لێدوانی لەسەر کراوەو بۆچونەکانی دانی پێداگیراوە!

هەروەها، کاتێک نوسەر، ڕۆژانی پێشووی خۆی وەرد دەداتەوە، بە ئەزموونی میژووش، بۆی دەردەکەوێت کە ووشەیەک وەکو "ناو" چەندە کاریگەرە لە سەر هەلبـژاردن و نرخاندنی بەهاکان و بە متمانەوە، هەر ئاستی ئەم کاریگەریە دەبینێت کە لە ناوی پیناسەیی و هەویەیی "رەئووف"، چالاکی بواری "ئاشتی و دڵۆڤانی" لێدەکەوێتەوە و ئەم بوارە دەکاتە هەڵبـژاردەیەکی بە قیمەت لە هەڵس و کەوت و رەوتی ژیانی کۆمەڵایەتی دا...



خوولی ژیانسازی، کە بە سەرپرشتی ترێنین ئاکادێمی و بەشداری کۆمەڵێک چالاکی مەدەنی بۆ بەڕیز دکتۆر محی الدین محەممەدخانی،مامۆستای زانکۆکانی ڕۆژهەڵات، لە ڕۆژانی ۲۲ تا ۲٤ی مانگی ۷ی ۲٠۱۸ لە هۆڵی سەرەکی هوتێل های کرێستی سڵێمانی رێکخرابوو و بەڕێوەچو و مامۆستای بەرێز بە وتە بەنرخەکانی وەها کەوتە بەردڵی بەشداربووان کە لە کۆتایی خوولەکە بە پێشنیاری #پشتیوان_خالید و ستافی تڕینین ئاکادێمی و ڕاگەیاندنی #دکتۆر_زانا_احمد_قصاب و دەنگی ئەرێنی سەرجەم بەشداربوان، نازناوی #خاوەنی_وتە_ئاڵتونیەکانی، پێ بەخشرا، سەرەتایەیەکە بۆ گۆڕانکاریەکی گەورە...

هەر چەند مامۆستا لە لێدوانێک دا خۆی بچووک تر لەم نازناوە ناساند، بەڵام کۆی گشتی، کۆک بوون لە سەر ئەم نازناوە...

بنکەی گەشەپێدانی ئاشتی و دڵۆڤانی وێڕای دەڕبڕینی سپاسی خۆی بۆ ستافی تڕێنین ئاکادێمی و سەرجەم بەشداربووان، پاڵپشتی خۆی لەم نازناوە دەردەبڕێت و هیوادارە وێڕای هەوڵ دان بۆ بنیاتنانی دامەزراوەیەکی تایبەت بەم بەڕێزە لە هەڕێمی کوردستان، خەڵاتێکی تایبەت لە ژێرناوی "وتە ئاڵتونیەکان" دیاری بکرێت و ساڵانە وتاربێژە دەگمەن و بڵیمەت و هەڵبـژاردەکانی هەموو پارچەکانی کوردستان، لە کێ بەرکێیەک دا، دەست نیشان بکرێن و لە مێهرەجانێک دا، بەم خەڵاتە، رێزیان لێ بگیرێت تا وێڕای پێناسەکردنی "وتەئاڵتونیەکان"، "ئاڵتوونی ووتەکان"یش، بخرێتە کۆشی، گرێدەری "ووشە ئاڵتوونیەکان"...



*چالاکی بواری ئاشتی و دڵۆڤانی،
سکرتێری کارگروپی "سەوادی مێدیایی و بەرپرسیارەتی کۆمەڵگایی" رێکخراوی گشتی سەوادی میدیایی ئێران
_
#ووتەی_ئاڵتونی
#ئاڵتونی_وتەکان
#بنکەی_گەشەپێدانی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#تڕێنین_ئاکادێمی
#سلێمانی
#دکتۆر_محەممەدخانی
#خاوەنی_ووتەی_ئاڵتوونی
_________



تلگرام
@SSopskf
اینستا

https://instagram.com/_u/sopskf.raoufazari
سایت
WWW.balvezan.ir
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر دەتانهەوێت حەمە و عەبە،
مەلا و مامە،
حاجی و شێخ،
ئیسلامی و عیلمانی،
وەرزێر و باخەوان،
شوان و ئاغا،
پیاو و ژن،
مناڵ و باوک،
خوشک و برا،
زلهێز و بێهێز،
نەکەونە گیانی یەک،
دەبێ لە پەروەردەوە دەست پێبکەین...

#بنکەی_گەشە_ی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵانەکان
#دکتۆر_محەممەدخانی

@sopskf
با هەر لە ئێستاوە،
کێڵگەی شەڕەکان، بێمراد کەین
...


دوای تێکهەڵچوونێ حەمەکان و عەوڵاکانی نیشتمان، دکتۆڕ خالید تەوەککولی بابەتێکی نوسیبوو و هەناردەی گروپی بڵیمەتە زانکۆییەکانی کرد.

لە کۆمێنتێکدا، بۆم نوسی:👇
"سڵاو دکتۆر گیان

داخەکەم گشت تەمەنی ئێمە بە شەڕی سووک ئاقڵەکانەوە تێپەڕ بوو و وێدەچێ چینی دوای خۆشمان، هیچ کە ئەزموون وەرناگرن،
هەر ڕەوتە قیزەونەکەی پێشوو، دووپات کەنەوە و بچنەوە سەر پنجی خۆیان...


چارەگە سەدەیەکە،
لەم شارە شەهیدەدا،
بە هەموو جۆرێک،
ئاڵای ئاشتی و پێکەوە ژیانی هێمنانە،
بەرز دەکەمەوە..

لە ناوزەد کردنی شوێنەکان
و
پڕۆژەکان
تا
ئاودێرکردنی مێشکەکان و پەروەردە و هتد..

باوەڕ بفەرموو،
زۆر کەس، گەمە مان پێدەکەن و دەڵێن خوا گێژی کردوون کە دوا ئەم ئامانجە دەکەون و سەرەڕای ئەوەش گشت کات نیگەرانم
تەنانەت؛
گرمەیەک و  زرمەیەک،
هەموو ڕیسەکەمان بکاتەوە خوری!


چۆن،
ژێرخانەکانی وڵات
و خانەکانی مێشکەکان
و چەواشەکاری میدیاکان
و سیاسەتی چەپەڵی سیاسەت نەزانەکان،
لەم هەرێمەدا،
گشتی دەستی داوەتە یەک و هەر جووڵەیەکی واتووشی چەقبەستوویی بووە، خۆی، خۆی دەگەمژێنێت و  لەناو دەبات
!
😭

سەرە ڕای ئەم هەڕەشە مێژووییەش،
هەر دەبێ نەوەستین
و مێشک و دڵ و دەرونەکان سازدەین
تا نێوانەکان،
لە بەردەوە، بکەینە پرد
و پردەکان، پێنێژ بۆ تێگەیشتن لە مانای ژیان و چێژتنی تامی پێکەوە ژیانی هێمنانە...

ڕێگەمان دژوار و دوور و پڕئاستەنگ و چەڵەمە، بەڵام لەو بەری حەسارەکانەوە،
نورێک دیارە و هەر ئەوە، دژواریەکان،
ئاسان دەکات
..

بە هیوای ژیانێکی ئاسودەتر بۆ مڕۆڤەکان و گشت زیندەوەران لەم جیهانە🙏"
---
https://t.iss.one/Sopskf/6654

چوومە فەیسبووک و ئەو ئامۆژگاریەی مامۆستای دڵ، دوکتۆری برا، دۆست، هاوڕێ #دکتور_محەممەدخانی م بینی
و پر بە پێزم دیت بە کۆمێنتەکەوە،
لە گەڵ ئێوەی خوێنەری هێژا و هاوڕێم لەم وەتاغەدا، بەشی بکەم،
بەڵکوو هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە، لە دڵەوە بۆ مێشک و لە مێشکەوە بۆ کردار و کۆمەڵگە، چاکسازی بکەین تا چیتر حەمەکان و عەوڵاکان و مامە کان و مەلاکان، شێخەکان و حاجیەکان و گشت کوردەکان و مرۆڤەکان، نەکەونە بازنە ی ڕکەبەرایەتی و فێربن هەر هەموویان پێکەوە یەکەم بن لە خوو و خدە و ڕەوشت بەرزی و بەرپرسیارەتی کۆمەڵایەتی و دڵۆڤانی و پێکەوە ژیانی هێمنانەدا...

با گشتمان دەست پێبەکەین، هەرکەس بە پێی پسپۆڕی وتوانایی خۆیەوە...
🙏
کە؛
ئەگەر دەتانهەوێت حەمە و عەبە،
مەلا و مامە،
حاجی و شێخ،
ئیسلامی و عیلمانی،
وەرزێر و باخەوان،
شوان و ئاغا،
پیاو و ژن،
مناڵ و باوک،
خوشک و برا،
زلهێز و بێهێز،
نەکەونە گیانی یەک،
دەبێ لە پەروەردەوە دەست پێبکەین...
🌹❤️🌹

#بنکەی_گەشە_ی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی
#دڵۆڤانیە_بچکۆڵانەکان
#دکتۆر_محەممەدخانی
#دکتۆر_تەوەککولی
#ڕەئووف_ئازەری

@sopskf
پیرۆزبایی جێژنی ڕەمەزانی #سەرباز_بەرزەنجی،
موختاری لەندن لامبس
بۆ #دکتۆر_محەممەدخانی
و بەرزنرخاندنی هەوڵە خزمەتگوزاریەکانی بەڕێزیان بە کۆمەڵگەی کوردەواری...

#بازنشر
🌹❤️🌹

#بنکەی_گەشە_ی_ئاشتی_و_دڵۆڤانی

@sopskf