بلوطبانان پا به ركاب
202 subscribers
677 photos
350 videos
33 files
684 links
بلوطبانان پا به ركاب، گروهي از كنشگران سبزانديش ايران زمين هستند كه با راهبري مهندس محمد درويش و تسهیلگری رئوف آذري در صدد برآمده اند به مدد #دوچرخه_هاي_برقي،به بلوطباني و حفاظت از ژينايي وطن بپردازندو در اين مسير، هموندي كنشگران و متولیان را قدر مي دانند
Download Telegram
(۵)

درێژەی گەشتی پاسکیڵ سوارەکانی بەڕووپارێز ...

https://t.iss.one/oaktree_loverbikers/1047

گروپی بەڕووپارێزانی پاسکیل سوار، له درێژەی گەشتەکەیان بە پاسکیڵ کە بە درووشمی #نا_بۆ_ئێکۆساید، #بەڵێ_بۆ_گۆڕانکاری له شێوازی ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانە ژینگەییەکان و بە مەبەستی ڕاگۆڕینەوە لەتەک ڕێکخراوەژینگەییەکان و چالاکانی ژینگە، لە پێنج شەممۆ ۹ی خەرمانان دەست پێکردبوو، دوای شەومانەوەی سێهەم لە نۆدشە بە میوانداری ڕێکخراوی #ویر، سەرلەبەیانی ڕۆژی ۱۲ی خه رمانان،
سەراوژێر بوونەوە بەرەو سیروان و بەنداوی داریان
و دوای تێپەڕاندنی هەورازێکی چەتوون و دژواری تر،
بە پێشوازی گەرمی ئەندامانی ڕێکخراوی #ژیوای(پیام آوران زمین پاک) پاوه،
خۆیان لە باوەشی شاری شەهیدانی ژینگە هاویشت و وێرای ئاراستەکردنی فاتیحا بۆ ڕۆحی پاکی گیان بەخشەکان بۆ ژینایی ژینگە،
لە ئۆفیسی ڕێکخراوەی ژیوای، پشوویان دا و هێندێک تەوەری ژینگەیی و پەیامی گەشتەکەیان شڕۆڤە کرد
و دوای گفتگۆیەکی ئەرێنی، نیوەڕوخوان لە سەر خوانی بە پێزی ژیواییەکان لە بەرزاییەکی ناو شار بە سەر کرا و پاشانیش بە گەشتێکی بچووک و ڕەسمێکی بە کۆمەڵ، ماڵ ئاواییان لە شاری سەربەرزی پاوە کرد و بەرەو قۆناغی دوایی، ڕێگەیان بڕی...


+جێگەی ئاماژەیە کە دۆستانی ژیوای لەو پەڕی دڵۆڤانی و گەورەیی دا، میوانداریان کردین و لە کاتی هاتنە ژوورەوەی شار تا چوونەدەر لەم شارە ناوازە، پێمانەوە ماندوو بوون و خزمەتیان کردین کە جێگەی خۆیەتی سپاسی بێ بڕانەوەیان پێشکەش بکەیین...

++ له پاوه، جیا له ئه ندامانی ژیوای، شارۆمەندانی تریش هەر وەکوو شارەکانی پێشوو،
و بگرە بەرچاوتر و بەو پەڕی ڕێزەوە خزمەتیان کردین و تەنانەت لە دوچەرخەسازەکانەوە تا ماڕکێتەکان و هتد، گەورەییان نواند و تەنانەت بەڕێز #بەهەشتی، خاوەنی مارکێت و لەبنیاتی لە سێ ڕای نۆسمە، تێچووی بەستەنی خواردنەکەشی خەڵات کردین و پاسکیڵ سازەکەی پێشتریش هەر، وەکوو مەریوان و هتد، زۆر خاتریان گرتین و هەروەها لە ناو پارکی کۆمە کاڵ، حوورمەتێکی تایبەتیان بۆ دانایین...

سپاس بۆ گشتیان و تایبەت سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوەی ژیوای پاوە🙏
--
🌳❤️🚴

#بلوطبانان_پابه_رکاب
#سفر_با_دوچرخه
#نه_به_اکوساید
#بله_به_تغییر
#شیوه_مواجهه_با_بحران
#سردشت
#بانه
#مریوان
#نودشه
#پاوه
@oaktree_loverbikers