هه‌ناسه‌ی ژین
تۆ که دێی هه‌نگاو به هه‌نگاو بۆی هه‌ناسه‌ی ژینه دێ
پێی مه‌رگ ده‌خزێ، ده‌له‌نگێ، بۆ پیاسه‌ی ژینه دێ؟
هاتنت تا ئه‌وپه‌ڕی مان و سه‌بووری تێپه‌ڕاند
مانەوەت نرخی هەزار گیانە، بە تاسەی ژینە دێ
هەڵپەڕینی پەلکە چاوی دایە دەستی ڕەشبەڵەک
گەرمە بەزمی داوه‌تم تا ئەو کراسەی ژینە دێ
تۆ بە ڕۆحما هەڵئەچی بۆ سەردەمی بێتاقەتیم
هەڵوەرینی پیتی لێوت تەرزی خاسەی ژینە دێ
من بە مەجنوونی بە چرکەی عەشقی تۆدا ڕێ ئەکەم
هه‌ڵوه‌رینم دێ له چاوتا، ئه‌و نه‌ناسه‌ی ژینه دێ
یه‌ک هه‌ناسه‌م ماوه تا ئه‌ودیوی دایم مانه‌وه
وه‌ختی سه‌رڕێژی ته‌مه‌ن به‌و جام و کاسه‌ی ژینه دێ
تا ژیان مابێ به به‌ریۆ «سه‌رمه‌س»ی هاتنته‌بم

مه‌هدی فه‌للاحی ڕۆسته‌مان
#سه‌رمه‌س
٩ی خاكه‌لێوه‌ی ٢٧٢٥
ساحێب
@chrikeyevin

👏5🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📚 بێگومان چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی و هەروەها وەرگێڕان لە کوردییەوە بۆ زمانە بیانییەکان پاژێکی سەرەکیی هەموو چالاکییەکی فەرهەنگی بۆ خزمەتی زمانی دایکیمانە.
🔸 هەندێک نیگەرانیی هانی ئەوەی داین کۆبوونەوەیەک ڕێکبخەین لە سەر ئاستی ئێستای چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی و هەروەها تاوتوێکردن و نرخاندنی هەندێک وەرگێڕانی ناسراو لە کوردییەوە بۆ فارسی.
▫️ کۆبوونەوەکە بریتی ئەبێت لە دوو وتار لە لایەن دووکەسایەتی دڵسۆز و چالاک :
💡 ئومێد موقەدەس لەسەر هەڵەچنی و ڕازاندنەوەی لاپەڕە
💡 سامان ئەمجەدی لەسەر وەرگێڕانەکان لە بەختیار عەلی و شێرزاد حەسەن بۆ سەر زمانی فارسی
🗓کات : پەنجشەممە ١٨ی گوڵان
📍شوێن : کتێبخانەی گشتیی شاری سەقز
⏱️کاتژمێر ۴ تا ۷ی ئێوارە
لەلایەن
کتێبخانەی گشتی شاری سەقز
ناوەندی فەرهەنگیی ڕامان
لاپەڕەی ئینستاگرامی کێتابیسم

👌1
ئەمڕۆ رۆژی زمانی کوردییە
🔹١٥ی ئایار لەسەر بنەمای ڕۆڵ و کاریگەریی
گۆڤاری هاوار لە پێشخستنی زمانی کوردی‌دا،
بە ڕۆژی زمانی کوردی دیاریکراوە؛
یەکێک لە پێشنگەکانی زمانی کوردی، جەلادەت عەلی بەدرخان
بە بڵاوکردنەوەی گۆڤاری هاوار لە ١٥ی ئایاری ساڵی ١٩٣٢دا، دەروازەیەکی بەڕووی زمان و ڕۆشنبیریی کوردی‌دا کردەوە.
٢٥ی گوڵان ڕۆژی زمانی کوردی
لە ھەموو مامۆستایانی دڵسۆزی نیشتمان پیرۆز بێت.

❤1👍1
🔸له شاری ساحێب به‌ڕێوه ده‌چێت:
كۆڕی ڕانان و ناساندنی كتێب له ژێر ناوی:
هه‌ورامان له ساحێب و وتنه‌وه‌ی مێژووی ساحێب.
📚مێژووی ساحێب. بۆ یه‌كه‌مجار
به كتێبی " شنه‌ی كانی گۆمه‌یان" نووسینی عابید حسه‌ینی.
🔸وه‌رگێڕان، شیكاری و ڕاڤه‌ی دیوانی بێسارانی و سه‌یدی هه‌ورامی بۆ كوردی ناوه‌ندی. نووسینی: سه‌رمه‌س.
🎙وتاربێژان:
🎤مامۆستا حیسام موحه‌ممه‌دزاده.
🎤مامۆستا حسه‌ین حسه‌ینی ده‌وره‌قه‌ڵا
🎤دوكتۆر به‌ختیار عه‌بدوڵازاده
🎤خاتوو سروه چووپانی
🎤مامۆستا عه‌لی شه‌یبانی
🌐چێکاری ڕاگەیاندن :
موحەممەد فەرەجزادە
🗓ڕێكه‌وت: یه‌كشه‌ممه، ٤ی جۆزه‌ردان، ٥ تا ٧ی ئێواره.
📍شوێن: کانوونی شاری ساحێب.
📚https://t.iss.one/+uM3iysCUkjJiZDU0
📚@chrikeyevin
📚https://t.iss.one/asoyzhyanisaheb

کۆڕی پەردەلادان لەسەر سێ کتێبی شنەی کانی گۆمەیان، دیوانی بێسارانی و دیوانی سەیدی هەورامی به بەشداری شاعێران، نووسەران، هۆگرانی ئەدەب و کو‌لتوور و کتێب.
٤ی جۆزەردان
ساحێب
@chrikeyevin
٤ی جۆزەردان
ساحێب
@chrikeyevin
❤3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تاکژه‌نی سه‌نتوور
هێمۆ حسه‌ینی
کۆڕِ په‌رده‌لادان له‌سه‌ر سێ کتێبی
شنه‌ی کانی گۆمه‌یان
دیوانی بێسارانی
دیوانی سه‌یدی هه‌ورامی
٤ی جۆزه‌ردان
گرته: مه‌حه‌ممه‌د فه‌ره‌ج‌زاده
@chrikeyevin
هێمۆ حسه‌ینی
کۆڕِ په‌رده‌لادان له‌سه‌ر سێ کتێبی
شنه‌ی کانی گۆمه‌یان
دیوانی بێسارانی
دیوانی سه‌یدی هه‌ورامی
٤ی جۆزه‌ردان
گرته: مه‌حه‌ممه‌د فه‌ره‌ج‌زاده
@chrikeyevin
👍3🎉1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتاری مامۆستا حسه‌ین حسه‌ینی #وریا له‌سه‌ر حه‌زره‌تی #بێسارانی و گرینگی وه‌رگێڕانی لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه و شه‌رحی شێعره‌کانی به سۆزانی
٤ی جۆزه‌ردان
@chrikeyevin
٤ی جۆزه‌ردان
@chrikeyevin
👍3
🔰چوارەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کــوردیی
«تا زرێبـار و دێڕێک»
خەرمانانی ١۴٠۴
🔹مۆڵەتی ناردنی بەرهەم ١۴٠۴/٠٣/١٠ تا ١۴٠۴/٠٣/٢۵ بۆ ئایدی تێلگرامیی ↙️↙️
@kani70
🔹مەرجەکانی بەشداربوون: 👇👇
ــ یەکێک لە دیالیکتەکانی زمانی کوردی (لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی) بە هەر شێواز و ڕێبازێکی شێعری.
ــ ڕێنووسی کوردی، فۆنتی:
Unikurd (Goran)14 - Exactly: 22pt / PDF
ــ بەرهەم لە ۳ لاپەڕەی A4 زیاتر نەبێ.
ــ ناردنی بەرهەم لە کاتی دیاریکراودا.
ــ نووسینی ناوی گەورە و ناوی بچووک، شوێنی نیشتەجێبوون و ژمارەی پێوەندی.
🔺 لە دەرەوەی ئەو مەرجانە دەق وەرناگیرێت.
🔸 ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان (کومێتەی شێعر)
🔸 فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان

❤4👎1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتاری خاتوو #سروه_چووپانی له کۆڕی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر سێ کتێبی
#شنه‌ی_کانی_گۆمه‌یان
#دیوانی_بێسارانی
#دیوانی_سه‌یدی
٤ی جۆزه‌ردان
@chrikeyevin
#شنه‌ی_کانی_گۆمه‌یان
#دیوانی_بێسارانی
#دیوانی_سه‌یدی
٤ی جۆزه‌ردان
@chrikeyevin
❤3
جەژنی قوربانە بە قوربان، گیان و دڵ قوربانی تو
دەست بدا جەژنانە خۆشە، ماچێکی کوڵمانی تۆ
من هەزار جار هەڵدەسووڕێم وا لە دەوری کەعبەکەت
قیبلەگای ئەشق و ئەوینن چاوەکەم چاوانی تۆ
مەهدی فەللاحی ڕۆستەمان
#سەرمەس
خەت: کاک #قانع_حاتەمی

چریکەی ئەوین
جەژنی قوربانە بە قوربان، گیان و دڵ قوربانی تو دەست بدا جەژنانە خۆشە، ماچێکی کوڵمانی تۆ من هەزار جار هەڵدەسووڕێم وا لە دەوری کەعبەکەت قیبلەگای ئەشق و ئەوینن چاوەکەم چاوانی تۆ مەهدی فەللاحی ڕۆستەمان #سەرمەس خەت: کاک #قانع_حاتەمی @chrikeyevin
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چریکەی ئەوین
🔰چوارەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کــوردیی «تا زرێبـار و دێڕێک» خەرمانانی ١۴٠۴ 🔹مۆڵەتی ناردنی بەرهەم ١۴٠۴/٠٣/١٠ تا ١۴٠۴/٠٣/٢۵ بۆ ئایدی تێلگرامیی ↙️↙️ @kani70 🔹مەرجەکانی بەشداربوون: 👇👇 ــ یەکێک لە دیالیکتەکانی زمانی کوردی (لوڕی،…
💢 مۆڵەتی ناردنی بەرهەم تا ڕۆژی هەینی ١۴٠۴/٠٣/٣٠ درێژ کرایەوە.
🔰چوارەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کــوردیی
«تا زرێبـار و دێڕێک»
خەرمانانی ١۴٠۴
بۆ ئایدی تێلگرامیی ↙️↙️
@kani70
🔹مەرجەکانی بەشداربوون: 👇👇
ــ یەکێک لە دیالیکتەکانی زمانی کوردی (لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی) بە هەر شێواز و ڕێبازێکی شێعری.
ــ ڕێنووسی کوردی، فۆنتی:
Unikurd (Goran)14 - Exactly: 22pt / PDF
ــ بەرهەم لە ۳ لاپەڕەی A4 زیاتر نەبێ.
ــ ناردنی بەرهەم لە کاتی دیاریکراودا.
ــ نووسینی ناوی گەورە و ناوی بچووک، شوێنی نیشتەجێبوون و ژمارەی پێوەندی.
🔺 لە دەرەوەی ئەو مەرجانە دەق وەرناگیرێت.
🔸 ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان (کومێتەی شێعر)
🔸 فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان
@chrikeyevin
🔰چوارەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کــوردیی
«تا زرێبـار و دێڕێک»
خەرمانانی ١۴٠۴
بۆ ئایدی تێلگرامیی ↙️↙️
@kani70
🔹مەرجەکانی بەشداربوون: 👇👇
ــ یەکێک لە دیالیکتەکانی زمانی کوردی (لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی) بە هەر شێواز و ڕێبازێکی شێعری.
ــ ڕێنووسی کوردی، فۆنتی:
Unikurd (Goran)14 - Exactly: 22pt / PDF
ــ بەرهەم لە ۳ لاپەڕەی A4 زیاتر نەبێ.
ــ ناردنی بەرهەم لە کاتی دیاریکراودا.
ــ نووسینی ناوی گەورە و ناوی بچووک، شوێنی نیشتەجێبوون و ژمارەی پێوەندی.
🔺 لە دەرەوەی ئەو مەرجانە دەق وەرناگیرێت.
🔸 ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان (کومێتەی شێعر)
🔸 فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان
@chrikeyevin
❤1👎1
تا چرۆی خەنده لەسەر دوو لێوی تەسکی تۆ ڕوا
چی وشەی ڕازاوەیه پاک بوونە بەربووکی قەڵەم
#سه‌رمه‌س
١٤ی پووشپه‌ڕ ڕۆژی قه‌ڵه‌م پیرۆز
@chrikeyevin
چی وشەی ڕازاوەیه پاک بوونە بەربووکی قەڵەم
#سه‌رمه‌س
١٤ی پووشپه‌ڕ ڕۆژی قه‌ڵه‌م پیرۆز
@chrikeyevin
❤3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مه‌واچه سادٚار، دێوانه و وێڵه‌ن
دێوانه چوون من که‌ی ئه‌راگێڵه‌ن؟
تایێ زوڵف وێت بوزه‌م نه گه‌رده‌ن
واچه سادٚاره‌ن زه‌نجیرم که‌رده‌ن
ئیشه‌ڵڵا جه یومن تای زوڵف تۆوه
چوون ساحێب فامان عاقڵ مه‌بۆوه
«سه‌یدی» ئه‌ر تای زوڵف تۆش نه‌گنۆ وه پێڵ
قه‌دٚیم سادٚاره‌ن دیسان مه‌بۆ وێڵ
به‌شێو جه شێعرێوی حه‌زره‌توو #سه‌یدی به ده‌نگوو خاتوو #مه‌هوه‌ش_دروستکاری

👏3❤1👎1
Forwarded from عکس نگار
گیانبه‌خت کردن له‌پێناو ژینگه‌دا
له ڕۆژگه‌لێکدا دارستانه‌کانی کوردستان له بڵێسه‌ی ئاگردا ده‌سووتێن، سێ لاوی نیشتمانپه‌وه‌ر و به‌جه‌رگ، که ته‌نیا په‌رۆشییان به‌رگری له ژینگه و دارستانه‌کانی نیشتمان بوو، گیانی خۆیان له‌سه‌ر ده‌ست دانا و بۆ کپ کردن و کوژانه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره خۆیان هاویشته دڵی ئه‌و ئاگره‌وه. ئه‌م سێ گه‌نجه نه به‌دوای ناو و شۆره‌ته‌وه بوون، نه به‌دوای پله و پایه و نه هیچ سوودێکی مادیه‌وه نه‌بوون، ئه‌وان به‌س به خۆشه‌ویستی خاک و کێو و داربه‌ڕووه‌کانی نیشتمانه‌وه هاتنه ئه‌و گۆڕپانه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاگر ته‌ڕ و وشکی به‌یه‌که‌وه سووتاند و گیانی ئه‌و سێ ئازیزه‌یشی هه‌ڵلووشی.
خه‌ڵکانێکی به چاوانی پڕ فرمێسک و دڵی خه‌مباره‌وه بۆ ئه‌سپه‌رده‌کردنی ئه‌م ئازیزانه له سه‌راسه‌ری کوردستانه‌وه له سنه‌ی باوان کۆبووبوونه‌وه، به‌ڵام مخابن و سه‌د مخابن ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ئه‌م جه‌ماوه‌ره هه‌ستیان به به‌رپرسایه‌تی بکردایه و به‌ده‌م بانگه‌وازیانه‌وه بچوونایه بۆ کوژانه‌وه ئاگر ئاویه‌ری سنه ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ ئه‌و لاوانه و دڵی باوک و دایک و ژن و منداڵ و که‌س و کاریان نه‌سووتیایه و نیشتمانێک خه‌مبار نه‌بوایه.
کاره‌ساتی سووتانی دارستانه‌کانی کوردستان، ته‌نیا سووتانی دار و گیانبه‌خت کردنی مرۆڤه ده‌روه‌سته‌کان نییه. ئه‌م ڕووداوانه ئاوێنه‌یه‌کی باڵانوێنی بێده‌نگی ئێمه‌یه. ئێمه ڕاهاتووین به باره‌که‌ڵڵاگوتن و نووسینی په‌یامی هاوخه‌می، دروشم دان و خوێندنی سروود، ڕاهاتووین به گرتنی وێنه‌ی یادگاری له کۆڕی پڕسه و سه‌ره‌خۆشی، به‌ڵام له هه‌زارانمان یه‌کێکمان حازر نین له کاتی پێویستدا گیانی خۆمان بخه‌ینه مه‌ترسییه‌وه. ئه‌وه‌ی له نه‌بوونی ئیمکانات زیاتر ده‌مانسووتێنێ نه‌بوونی هاودڵی و هاوکاری خه‌ڵکییه.
سووتانی دارستانه‌کانی کوردستان ته‌نیا سووتانی کێو و شی‌و دۆڵه نییه، به‌ڵکوو سووتانی شیشاری وڵاتێکه. به‌ڵام له که‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان و خه‌مساردی به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگا، هه‌موو ساڵێک به‌تایبه‌ت له وه‌رزی هاوێندا ئه‌م شیشارانه به‌ره‌و مردن و نه‌مان ده‌چن. ئه‌مجاره نه‌ک هه‌ر سروشت به‌ڵکوو سێ ئینسانی جوان و پرسه‌وه‌ندیشی کرده خۆڵه‌مێش و ئه‌مه‌یش به‌رپرسیارێتی ئێمه دووقات ده‌کاته‌وه.
ده‌بێ ناوی ئه‌م سێ گیانبه‌ختکردووه‌ی ژینگه له دڵی مێژووی کوردستاندا بمێنێته‌وه. پێویسته له قوتابخانه، له میدیاکان، له بنیادنانی فه‌رهه‌نگی شاردا چه‌ندین که‌ڕه‌ت ناویان ببرێت و به‌رده‌وام ناو و یادیان له دڵ و گوێماندا بزڕنگێته‌وه و درێژه‌ده‌ری ڕێگه‌ی پیرۆزیان بین، به‌ڵام نه‌ک به دروشم و شێعر نووسین و په‌یامی هاوخه‌می ده‌ربڕین، به‌ڵکوو به دانانی خولی فێرکاری و ئاماده‌کردنی که‌ره‌سته‌ی پێویستی دژه ئاگر، به ڕێکخستنی گرووپی خه‌ڵکی و گوشار خستنه سه‌ر به‌رپرسانی نابه‌رپرس.
له‌بیرمان نه‌چێ کار و به‌رپرسیایه‌تی ئێمه به ئه‌سپه‌رده‌کردنی ته‌رمی ئه‌م ئازیزانه کۆتایی نایه‌ت. دارستانه‌کانی نیشتمانی جوانمان هێشتا زیندوون و هه‌ناسه هه‌ڵئه‌مژن و له‌ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مه‌ترسیدان. ڕه‌نگه ئه‌م ئاگره دیسان له ئاویه‌ر و زاگرۆس و شاهۆ و کۆساڵان و نه‌که‌رۆز و چلچه‌مه و.... ده‌س بنێته گه‌رووی ژینگه‌مان، کێ به‌رپرسه و کێ وڵامده‌ر؟
چیتر نامانه‌وێ ڕۆڵه‌کان و دڵی باوک و دایک و هاوسه‌ر و ڕۆڵه‌کانیان هه‌ڵبقرچێ و ئێمه‌یش له دووره‌وه لێیان بڕوانین.
سه‌رمه‌س
٦ی گه‌لاوێژی ٢٧٢٥
ساحێو.

👍3❤1