باڵــوێـــزانی ژیــــنگە🐿
28 subscribers
489 photos
204 videos
10 files
588 links
کانال انجمن"باڵــــــــــوێــــــزانی ژیــــنگە"
- سفیران زیست محیط-
رسالت ما: 🌹مهربانی با زیست محیط🌹
Download Telegram
Forwarded from اتچ بات
‍ دارستانی بەڕوەکان بپارێزین


‍ دواچرکەکانی ئەم گرتە ڤیدیوییە چاو لێ بکەن و دوابەدوای بەهەشتی دیمەنی جوانی سروشتی سەردەشت، ڕێژەی کاولکاری دارستانەکانی دەوروبەری ئەم شارە بێ نازە لە بەشی گەڕەکەکانی "فرهنگیان۳"و"فدک" بزانن!

ئێستا کە هەڵمەتی کردنەوەی شاڕێگایەکی دەربازبوون لە شار، لەو سووچە لە لایەن شارەوانی دەستی پێکردوە، دەبێ چ کاولکاریەکی تری بەدوادابێت؟!

هیوادارین قایم قامی بەڕێز، پشت بە دایرەکانی پێوەندی دار نەبەستێت و راستەوخۆ وریای دەست درێـژیە ناڕەوا و نامڕۆیەکان بێت بۆ سەر داربەڕوەکان....


هیوادارین شارۆمەندانی سەردەشت، خۆیان تێبگەن و بزانن ئەوانەی بۆ چەندتمەنی گیرفانیان، سامانی ئەم هەرێمە ڕادەماڵن، نە دۆستی وان، بەڵکو نەیاریانن!

هیوادارین لایەنە پێوەندیدارەکان کە تاکو ئێستا لە خەودابوون، ڕاپەڕن و لانی کەم وەعدی قایمقام،بێننە دی،کە دەست درێژەیەکان پێش بگیرێن...

دارستانەکان سامانی ئەو وڵاتەن، هیوامان وایە، هەموەمان پێکەوە، ئەو سامانە و ئاڵتونە سەوزە بپارێزین...

دەی با گشت مان، کەم وکۆڕی و بی دەنگی خۆمان لە ئاست کاولکاری دارستانەکان، قەرەبوە بکەینەوە و لێکڕاو تێکڕا، بەڵێ بڵێین بۆ پاراستنی ژینگەی جوان و سامانی سروشتی گەلی ئەم هەرێمە و گشت جیهانن...


داربەڕوەکان، ئاڵتونن، با ڕیگانەدەیین دزەکان و جەردەکان، ئەم ئاڵتونە سەوزە ڕاماڵن!

شارۆمەندی بەڕێز
بەرپرسی بە هێز
ژینگەپارێزی بە پێز
دەی وەرن یەک بگرین و ژینی داربەڕوەکان، پێک بگرین💐



#دارستان
#داربەڕوەکان
#سامانی_گەل
#ئاڵتونی_سەوز
#پاراستنی_بەڕوو


*گرتەی ڤیدیویی، لە ڕۆژنامە وەرگیراوە👇



ڕیکخراوی باڵوێزانی ژینگە
@balvezani_Jinga