گالری قادری
170 subscribers
859 photos
3 videos
4 files
9 links
گالری قادری
989144442722+
@ResulKurd
ارسال بە تمام نقاط
Download Telegram
کۆشکی شا ناگاتە جوانی ، شاخ و ئەشکەوتی وەتەن
نیشتمان بێ تۆ کەسێکم ، بێ نەوا و ڕووت و ڕەبەن

دیمەنت وەک مەرهەمێک ، دەرمان دەکا ئازار و ژان
گیان فیدام بۆ خاک و خۆڵت تاکو کۆتایی تەمەن
#ئەوین_ڕەحمانی
@resulqadri
5👏2👍1🥰1
بۆ خۆت سەرمەشقی زولف و دەرسی باڵات دام، ئەمن چ بکەم؟
نموونەی دەسخەتی خۆتم ئەگەر ئەلفم ئەگەر دالم

#وەفایی
@resulqadri
👍31
ئەگەر باری غەمانم سەت قەتار بێ

ئەگەر زامی تەنم ملوێن هەزار بێ

ئەگەر ئەییوبی جەستەم کرمەڕێز بێ

نییە باکم کە ڕووی تۆم لێ دیار بێ


#ڕاوێژ_خزرپوور
@rawej1

@resulqadri
1👍1🥰1
ئەی هەتاوی ئاسمانی ماڵەکەم
ئەی شەتاوی وەرزی گەرمی ساڵەکەم
ئەی هەناسە پڕ لە تاسەی ناخی من
ئەی گوڵی پڕ ناز و ڕازی باخی من

#عیماد_کەریمییان
@resulqadri
🥰2
لە بیرت نەچێ کە ئەتۆ کوردی
بەردی بناغە و ئەستوونی پردی
ئامان ئەستوونی پردی کوردان بە
بۆ نیشتمانت مەردی میدان بە
#ڕامان_سەقز
@resulqadri
🥰2
#ڕێبوار

منم ڕێبواری ڕێگەی خۆنەویستـــــی
ئەوینداری وڵات و خۆشەویستـــــی

ئەدەم گیان ودەبەخشم ماڵ و ژینم
لە پێناو نیشتمانم بست بە بستــــی

#عوسمان_شێرزاد

@resulqadri
4🥰1
هەموو جوانی لە ڕوخسارت خزیوە
بەڵێ مانگیش لە تۆی جوانی دزیوە

هەچی شێعرێ کە بۆنی ئەشقی لێ بێ
خەت و سەروای لە چاوی تۆ کڕیوە

#شیوائەمینی
@resulqadri
1🥰1👏1
خزمەتی گەل کە و بە دڵپاکی و بە سەربەرزی بژی
وا کە ببیە خۆری ڕووناکیدەری ئاسمانەکەم

دەک بە پیرۆز بێ کوڕم جێژنی لە دایک‌بوونی تۆ
ببیە شانازیی وڵات و خاکی کوردستانەکەم

#ئەمین_گەردیگلانی
@resulqadri
🥰2
تۆ هەناسەی بۆ ژیانم
وەک هەوا پێویستمی

تۆ شەفای بۆ زامی من
چەشنی دەوا پێویستمی

#ئەیوب_ئەحمەدی
@resulqadri
🥰2
بە یادی تۆ دڵم بەندە ئیلاهی
لە بۆ دونیا و دواڕۆژم پەناهی

مەکە وێڵم لە ناو جەنگەی ژیانا
فەقیرم بۆ نیگاهێکت  کە شاهی

#زیوەر_عەبدووڵڵاھی

@resulqadri
2🥰1
گیـــــــــــــــــانم گرێدرا بە تۆ
بەڵا گــــــــــەردانی باڵات بم

ڕۆح و دڵمــــــــــت داگرتووە
چەندخـۆشە ساتێ لەلات بم

بۆ هەمیشە قــــــوربانت بم
بەمیوانی جێــــــــژوانت بم

ئەتۆ تەنیــــــــــاهه‌ستی منی
ئاوات و مــــــــەبەستی منی

ئەویندارتم  دەی بخــــــوێنە
گەشــــــــــــەی ژیانم بۆ بێنە

تاماوم دڵــــــــــــــدارت دەبم
گیــــــــــــرۆدەتم یارت دەبم

#کەژاڵ_شێرزاد
@resulqadri
🥰1
چەپ گەردی گەردوون گەڕان کوشتمی
نەزان پەرستی بۆ نان کوشتمی
هەر چەوسانەوەی بێ حەسانەوە
ئەی مردن لە کوێی ژیان کوشتمی

#مامۆستاهەژار

@ResulQadri
3🥰1
هاوڕێ!
قسەکەت ئاوە بە سەر ئاگری دڵمدا
نەتەنیا ئاگرەکە دەکوژێنێتەوە
تەنانت، خۆڵە مێشە کۆنەکانیش دەشواتەوە

#زیوەر_عەبدووڵڵاھی
@resulqadri
4
تۆ بەهاری
چون لەوساوە
پێت ناوەتە ناو ژیانم
چەپک چەپک
گوڵ و ڕیحان دەنووسنەوە
پەنجەکانم!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

@resulqadri
🥰1
سپاس و ڕێز بۆ خۆشنووسی و دیاری بە نرخی مامۆستای هێژا کاک ڕەسووڵ قادری🙏🌹

@resulqadri
@shivaamini
❤‍🔥1🥰1👏1👌1
زمان پێناسەی خاکە و نەتەوە
بە زمانی دایکی خۆت بیر بکەوە

زمان پێویستە وەک هەناسەدان
بۆ هەر مرۆڤێ ئەژی لە جیهان

پشکۆ یاسینی
@pshko_yasini60

@resulqadri
👍3🥰1
دۆستت تا نەبێ وەک خۆت دڵبەکوڵ
بۆی هەڵمەڕێژە خێرا کیسەی دڵ

تا ئەو نەبرژێ بۆ تۆ هەناوی
هەڵمەقرچێنه جەرگت لە تاوی

مەلا غەفوور دەبباغی.

@resulqadri
👍2🥰1👏1
گیانەکەم خۆت دەرمەخە
لەو شارە هەڵڵا ساز دەبێ
مانگ ئەگەر ڕووی تۆ ببینێ
بێگومان بێناز دەبێ

#حەسەن_ڕەوش
@resulqadri
1🥰1👏1
کە ڕووت وەک خۆر لەبەر پەنجێرە هەڵدێ
لە کۆڵانی دڵا ئەستێرە هەڵدێ
ترووسکەی چاوی تۆ
ڕۆشن دەکا ڕێم
دەتارێ شەو, خەم و تەم لێرە هەڵدێ

#ئەمین_گەردیگلانی
@resulqadri
🥰2