وردە فەرمایشت ( ٢٨٢ )
🔹پێشینان وتوویانە: " کابرا تەک سێوەر خوەیا شەڕ ئەکات"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە کەسانێکە توندمەجاز کە بۆ هەر شتێکی بچووک خوڵقیان تەنگ ئەبێت و بەهەر بیانوویەک دێن بە گژی دەوروبەرییەکانی خۆیاندا!
🔹بەداخەوە بارودۆخی ناحەزی ئابووری وکۆمەڵایەتی ئێستامان کارێکی وای کردووە زۆرینەی خەڵکی کۆمەڵگە تووشی توندمەجازی بوون و مشت و مڕو تێک ئاڵان وەک کردەوەیەکی سروشتی دێتەبەرچاو!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە تاکو پێمان دەکرێت لەگەڵ خۆمان و دەوروبەری خۆمان لە ئاشتیدا بین و دووری بگرین لە شەڕ و توندوتیژی. بەڕاستی ئەوکەسانەى لەئاشتی دوورن، ژیانیان نائاساییە!
س.ه.هیدایەتی
t.iss.one/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٨٣ )
🔹پێشینان وتوویانە: " کەم خوەر بەو دایمەخوەر"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆیە بە یەکیک لە گرینگترین هۆکارەکانی لەشساغی و سڵامەتی جەستە و ڕۆحی مرۆڤ. ئەویش ئەزموونی حاشا هەڵنەگری مرۆڤە کە پڕ خۆری بە ژێرخانی زۆرێک لە نەخۆشییەکان دەزانێت!
🔹جێی سەرنجە پێش ئەوەی زانستیی پزیشکی ئەو ڕاستییەمان بۆ دەربخات، خۆشەویستی خوا، پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) چواردە سەدەی پێش، فەرمووی کەمخۆری ڕەمزی تەندروستییە!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئاشکراتر و ڕاستەوخۆ تر لەوەیە نیازی بە بیر لێکردنەوە ببێت: کەمخۆر بن تا بتوانن بە لەشساغی و تەمەندرێژییەوە ژیان بخەنەگەڕ !

وردە فەرمایشت ( ٢٨٤ )
🔹ئێژن کابرا: " خێری نییەو شەڕی وەسە پای سەگ"
🔹کەتمان ناکرێت بەڕاستی هەندێ کەس هەن؛ نەتەنیا هیچ خێرێکیان بۆ خۆیان و دەور و بەر و کۆمەڵگە نییە بەڵکو بەردەوام شەڕیان لێی دەبارێت!
🔹ئەوەی کە زیاتر لە شەڕ فرۆشتنەکە جێی سەرسوڕمانە ئەوەیە ئەوجۆرە مرۆڤانە نەتەنیا بەبۆنەی کردەوەی ناحەزیان خۆیان بە شەرمەزار نازانن بەڵکو زۆرجار خەلکیش منەتبار دەکەن و ئەڵێن خەریکن بۆ سەربەستی و بەختەوەری ئەوان تێدەکۆشن!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە دەکرێت چەن شت بێت. وەک ئەوەی: وریابین بۆ خۆمان و کۆمەڵگە، شەڕ دروست نەکەین. و خۆمان لە مرۆڤی شەڕکەر و شەڕخواز و زیانبار بپارێزین و بەدەستی خۆمان ئەوان بەسەر ژیانماندا زاڵ نەکەین!

وردە فەرمایشت ( ٢٨٥ )
🔹پێشینان وتوویانە: " سەگ، کاری وەڕینە "
🔹یەکێک لە هەڵەکانی ئێمە لە کۆمەڵگە ئەوەیە زۆرجار چاوەڕوانییەکانمان لەگەڵ ڕۆڵی زاتی و ڕاسپاردەی واقیعی شتەکان و مرۆڤەکان ناخوێنێتەوە!
🔹 ئەگەر بکرێت چاوەڕوانییەکانی خۆمان، لەسەر بنەمای واقیعبینی پێناسە بکەین و لە ژیانی ڕۆژانەیشدا هەرکەسێک لە شوێنی خۆیدا ببینینەوە بگرە خۆ و کۆمەڵگەمان کەمتر تووشی کێشە ببوایێت!
🔹 ئەو مەتەڵە پێمان دەڵێت؛ تووشی سەرسوڕمان مەبن ئەگەر کەسانێک تان دیتەوە کە بە بیانۆی پاراستنى هەندێ شت و هەندێ کەس بەردەوام کاتی خۆیان بە بەدزمانیی و ئیهانەکردن دەبەنەسەر، چونکه هەرکەسێک ئەرکێکی لەسەر شانە!

وردە فەرمایشت ( ٢٨٦ )
🔹پێشینان وتوویانە: " ئەوەی لای بەنە خەیاڵە، لای خواوە بەتاڵە"
🔹ئەو مەتەڵە وەک دەیان قسەی نەستەقی پێشینیانی هێژا و بەئەزموونی ئێمە ئاماژە بە یاسایەکی نەنووسراوی ژیان دەکات!
🔹ئەو کایەناتە، وەک هەزاران ساڵ مێژووی ڕابوردوو، پێمان دەڵێت لەسەر سوننەت و یاسای حاشاهەڵنەگر دانراوەو دەچەرخێت و هیچ ڕووداوێک بێ هۆکار، ڕوونادات. بۆیە بە خەیاڵ و حەز و داخوازی ئێمە تێک ناچێت!
🔹ئەو مەتەڵە وانەیەکی گرینگی تێدایە. واتا؛ بۆ هەر ئیشێک دەبێت ڕێگە و رەسمی عەقڵانی و زانستی بدۆزنەوە. یاسای سروشت بە قسەی ئێوە ناکات. ئێوە دەبێ بە قسەی یاسا بنەڕەتییەکان بکەن!

وردە فەرمایشت ( ٢٨٧ )
🔹پێشینان وتوویانە: " زات خراو. خراوە! "
🔹ئەو مەتەڵە باسی کێشەیەکی جیددی زانستی ڕەفتارناسی دەکات کە هێشتا پاش ئەو هەموو لێکۆڵینەوە بەتەواوی ڕوون نەبۆتەوە! کێشەکە ئەوەیە ئايا مرۆڤ دەتوانێت بەتەواوی خۆوەکانی خۆی بگۆڕێت یان نا؟!
🔹لەتەمەنی ٦٦ ساڵی خۆمدا دەیان مرۆڤی ژن و پیاوم دیوە کە خاوەنی خۆی ناحەزی دەسوشکی، بەخێڵی، خۆبەزلزانین، چاوچنۆکی و شتی وا وە خۆی دڵفراوانی، دەست و دڵبازی و دڵسۆزی و شتی وا بوون و دەیان ساڵ لە تەمەنیان تێپەڕیوە و ئاستی خوێندەواریشیان گۆڕاوە بەڵام هیچ گۆڕانکاریەکم لەو جۆرە ڕەفتار و کەسایەتییەیاندا بەچاو نەدیوە!
🔹ئەو مەتەڵەیش ئەوە دەڵێت کە زاتی مرۆڤ، واتا ئەو خۆو ڕەفتارەی لەکاتێ لەدایک بووندا لەگەڵ مرۆڤدایە وەک خۆی دەمێنێتەوە و بە پێی تەمەن و زانیاری و تێپەڕبوونی کات تووشی گۆڕانکاری نابن!
بۆچوونی ئێوە چییە؟

وردە فەرمایشت ( ٢٨٨ )
🔹پێشینان بە هەندێ کەسیان وتووە
" وەسە سەوتەی پەت بڕیاو "
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە کەسانێکی جەستەو ڕۆح لێکترازاوە کە ئەگەرچی توانایی و لێهاتووییەکێشیان هەبێت بەڵام ناتوانن لە خۆیان و تواناییەکانیان کەڵک وەر بگرن و بێ فایدە دەمێننەوە!
🔹بگرە هەموومان لەژیانی ڕۆژانەماندا دەیان و سەدان کەس لەم جۆرە مرۆڤانە ببینین کە وشەی "حەیف" دێننەسەر زمانمان. نموونەی زۆرئاشکرای ئەمجۆرە کەسانە ئەوانەن کە شوێنی خۆیان ناناسن یان تووشی هۆشبەرەکان دەبن!
🔹ئەو مەتەڵە دەڵێت وریا بن نەکەونە دۆخێکەوە کە نە بۆ خۆتان بەهرەیەکتان هەبێت، نەک بۆ کۆمەڵگە.

وردە فەرمایشت ( ٢٨٩ )
🔹پێشینان ئێژن " کەڵەشێرێک ناوەخت بخوێنێت سەری ئەوڕن!"
🔹ئەو مەتەڵە هەروەک دەیان مەتەڵی تر باسی گرنگی ڕۆڵی زانین دەکات و بەتایبەت کات ناسین و دۆخ ناسین و بەڕێوەبەرایەتی کات، وەک هێڵی نێوان ژیان و مەرگ، دێنێتە ئاراوە.
🔹زۆرجار پشت گوێ خستنی زانست و بەرێوەبردنی کات بۆ جێبەجێکردنی ئیشێک دەبێتە باییس زەرەرو زیانێکی زۆر و حەتتا لەدەستدانی گیانی مرۆڤ یان تێکچوونی کۆمەڵگەیەک.
🔹پەیامی ئەومەتەڵە گرینگیدانە بە زانست و دەرکی کات و ساتی بڕیاردان و ئەنجامی هەرکارێک!

وردە فەرمایشت ( ٢٩٠ )
🔹پێشینان ئێژن " دیدار دۆس چ ساتێک چ ساڵێک!"
🔹ئەو مەتەڵە باسی شتێکی زۆر بەنرخ و گرینگ دەکات بەناوی دۆستایەتیی کە جیا لەوەی باسێکی رەوانناسانەیە، دەکرێت بێژین دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیشە.
🔹ئەو هۆکارانەى پێوەندی دۆستایەتی دروست دەکەن زۆرن بەڵام بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ نیاز و پێداویستییەکانی مرۆڤ. کەوایە هەرشتێک، بەشێک لە پێداویستییە مادیی و عاتفییەکانی شەخس دابین بکات پێوەندی دۆستایەتی، پتەو دەکاتەوە!
🔹پەیامی ئەم مەتەڵە دەکرێت ئەوە بێت کە قووڵایی دۆستایەتی گرینگە نەک ماوەی پێکەوەبوونمان!

وردە فەرمایشت ( ٢٩١ )
🔹پێشینان ئێژن " خێری چووە و شەڕی ماوە!"
🔹ئەو مەتەڵە بە کەسانێک، یان ڕووداو و پێکهاتەیەک ئاماژە دەکات کە بۆ خێر و چاکە و یا بەخێر و چاکەیەکەوە دەست پێدەکات کەچی پاش ماوەیەک دەکەوێتە سەر شانی شەڕ و ناحەزی و نەهامەتی!
🔹وەک چۆن شۆڕشێک و بزوتنەوەیەکی خێرخوازانە لەکۆمەڵگەیەکدا دەست پێدەکات و پاش تێپەڕبوونی ماوەیەک لە سەر رەهەند و بڕیار و بۆچوونی سەرەتایی خۆی نامێنێتەوە و بە لاڕێدا دەچێت و پاراستنی خۆی دەبێتە ئامانج، ئینجا خەڵک و کۆمەڵگا تووشی کێشە و ناکۆکییەکی پڕ هەزینە دەکات!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە دەکرێت ئەوە بێت کە وریای بۆچوون و کردەوەی خۆمان بین و لەسەرەتای هەر ئیشێکدا لە درێژە و ئاکام و دواڕۆژەکەیشی تێفکرینەوە، نەوەک بە نییەتی خێر دەستی پێبکەین و دوایی لە درێژەدا بکەوینە داوی شەڕەوە!

وردە فەرمایشت ( ٢٩٢ )
🔹پێشینان ئێژن " بە دووچکەی گوێز ئەشکنێت!"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە حاڵێکی تایبەت، وەک هەستکردن بە سەرکەوتن یا دەسکەوتێک بۆ کەسانێک کە لەخۆبایین یان زەرفییەتی ئەو دەسکەوتەیان نییە و بە شێوەیەکی لەڕادەبەدەر و بەدوور لە چاوەڕوانی شادی دەنوێنن و هەر بەم بۆنەوە خەڵک بە گاڵتەوە وایان پێدەڵێن !
🔹 ئاماژە بە دووچکە، بۆ شکاندنی گوێز، لەو مەتەڵەدا پڕیەتی لە سووکایەتی بەو شێوە خۆشحاڵییە کە وادەگەیەنێت کابرا یان سەرکەوتنەکەی بۆ ئەو شادییە نابێت یان خۆی شیاوی ئەو شادییە نییە!
🔹دەکرێت پەیامی ئەو مەتەڵە بەوەی بزانین کە: پاش دەسکەوتەکان ژیر بین؛ نە زۆر بە سەرکەوتنەکان شادبین، نەیش لەکاتی دۆڕاندندا دەسەپاچە بین و هیوامان لەدەست بدەین!

وردە فەرمایشت ( ٢٩٣ )
🔹پێشینان ئێژن " حاشا لەو هۆڵە سەرپەڕی کەر وێت!"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە باسێکی زۆر گرینگی ڕێبەری و بەرێوەبەرایەتی و ڕۆڵی ئەوکەسانەی لەژیاندا بە پێشاهەنگ دەناسرێن.
🔹هەندێجار پێشەنگ و ئاڵاهەڵگری بزووتنەوە و چالاکییەکی کۆمەڵگە دەکەوێتە دەستی کەسانێک کە بەڕاستی هیچ شایستەیی و لێهاتووییێکیان بۆ ئەو ئەرکە گرینگە تێدا بەدی ناکرێت و لە ئاکامدا خەلک تووشی کێشە و ناسەقامگیری و ماڵوێرانی دەکەن.
🔹دەکرێت پەیامی ئەو مەتەڵە بەوەی بزانین کە کۆمەڵگە دەبێت وریابن چ کەسانێک وەک ڕێبەر و ڕێنما هەڵدەبژێرن و ئاکامی متمانەکردن بە سەرۆک و پێشەواکانیان بە ئەستۆوە بگرن.

وردە فەرمایشت ( ٢٩٤ )
🔹پێشینان ئێژن " کەورێشک چەنێک ئەخەفێت، ئەونەیشە ڕائەکات!"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیەکی زۆر گرینگە بە رەوشت و خۆیەکی ناحەزی بەشێک لە خەڵکی ئێمە کە تەنیا ڕوالەت ئەبینن و ئەوشتانەی لەبەرچاویاندایە.
🔹زۆرجار دەبینین و دەبیستین هەندێکەس بەخێڵی و ئێرەیی بە ماڵ و سامان و ژیانی خۆشی خەلکی تر دەبەن، بێ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە بەدەس هێنانی هەر گەنجێک، رەنجێکی بۆ کێشراوە. وەک چۆن خەوتنی کەروێشک پاش هەڵاتنی زۆر ڕووئەدات.
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە هیچ خۆشی و شادی و سەربەستیێک بەبێ رنج و تێکۆشان بەدەست نایەت. باش وایە بەجێ ئەوەی ئێرەیی و حەسوودی بە خەلکی تر ببەین، لە مەیدانی ڕکابەریدا تێبکۆشین بۆ سەربەستی و بەختەوەری.

وردە فەرمایشت ( ٢٩٥ )
🔹پێشینان وتوویانە: " تەک کوێرا نان ئەخوەیت خوای خوەت بە حەق بناسە"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیەکی ڕوونە بە هێزێکی دەروونی بەناوی ویژدان کە بەبێ هیچ جۆرە فشارێکی دەرەکی بەمرۆڤ دەڵێت حەق ناس و دادپەروەر و بەئینساف بە!
🔹زۆرجار دەبینین یان بیستوومانە کەسانێک، هەرکات چاوی یاسا و خەڵکی لەخۆ دوور دەبینن لە هێڵی ڕاستی لادەدەن و دەبنە باییس پێشێلکردنی مافی خەڵکی تر.
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە بۆ هەمووکەس ئەوەیە؛ فێر بین بێ ئەوەی چاودێریمان بکەن، خۆمان پارێزەری مافی خۆ و خەلکی تر بین!

وردە فەرمایشت ( ٢٩٦ )
🔹پێشینان وتوویانە: " ئەونە دۆسەکەت لەخوەت دوور ئەکەیتەوە، ئەونەیشە لە دووژمنی نزیک ئەکەیتەوە"
🔹بەڕاستێ ئەو مەتەڵە دەرسێکی گرینگی تێدایە بۆ بنەماڵەکان و بۆ سەرجەم خەڵکی کۆمەڵگە کە بەدەستی خۆ، خۆیان لاواز و دوژمنەکانیان بەهێز نەکەنەوە!
🔹واقعییەتێکی حاشاهەلنەگرە کە ئێمەی کورد بۆ بچووکترین جیاوازی فیکری و بۆچوون یان کردەوەی دوور لە حەز و ویستی خۆمان، هاووڵاتیمان لە ڕیزی خۆمان دوور ئەکەینەوە و بەرەو دوژمن پاڵی پێوە دەنێین. مێژوو پیشانی داوە بەردەوام خەریکی ئەو کارەین و دەرس لە ڕابوردووی دڵتەزێن ناگرین!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە زۆر ئاشکرایە؛ خەڵکینە وریابن بەبیانوی جیاوازییەکان، ریزی خۆتان مەشێوێنن. جیاوازییەکان، بەشێکن لە واقێعییەتی ژیان!

وردە فەرمایشت ( ٢٩٧ )
🔹پێشینان وتوویانە: " بەقەو بەڕ خوەت پا داکێشە"
🔹 ئەو مەتەڵە بەنرخە وەک دەیان قسەی نەستەقی پێشینیان، داوامان لێدەکات ئەنازە ڕابگرین. ئەوانەی ئەنازە ڕاناگرن و پێگەی خۆیان لێتێکدەچێت بەردەوام کێشە و کۆسپی جۆراوجۆر بۆ خۆیان و بۆ خەلکی تر دروست دەکەن!
🔹زۆرجار دەبینین یان دەبیسین کەسانێکی خۆبەزلزان یان نەزان، بەرەوە شوێنێک پەل دەکوتن یان داوای پلەوپایەیەک دەکەن کە شایستەی ئەوە نین. بۆیە کۆمەڵگەی ئێمە پڕیەتی لە کەسانێک کە ئەو شوێنەی تێدا دانیشتوون، نابەجێیە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە: خەڵکینە! ئەندازە و توانایی و لێهاتوویی خۆتان بناسن و زیاتر لەوەی داوا مەکەن تاکوو نەکەونەبەر تانەی ئەم و ئەو!

وردە فەرمایشت ( ٢٩٨ )
🔹پێشینان وتوویانە: " خوا بەقەو دڵ ئەدات"
🔹 ناوەزێڵەی ئەو مەتەڵە ڕەوانییە و ناڕاستەوخۆ باسی ئێرەیی و حەسوودی ئەکا. واتا هەرکەس بەقەد گەورەیی و بچووکی دڵی دەولەمەند دەبێت و دەوڵەمەند ئەو کەسەیە دڵی گەورە بێت!
🔹ئەوانەی چاوی دیتنی سەرکەوتن و بەختەوەری خەڵکیان نییە بچووکی دلی خۆیان دەنوێنن و دەبێ بزانن کەسانێک دەوڵەمەند دەبن کە نەتەنیا دەولەمەندی خەڵک ئازاریان نەدات بەڵکوو لەدڵیشەوە بەختەوەری خەڵکیان پێی خۆش بێت!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە ئەگەر ئەتانەوێت دەولەمەند و بەختەوەر بن دلتان ئاوەڵابکەن بۆ بەختەوەری خەڵک. لە سەرکەوتنی خەڵک دلپەرۆش مەبن تا ژیان دەروازەی خێرتان بۆ بکاتەوە!

وردە فەرمایشت ( ٢٩٩ )
🔹پێشینان وتوویانە بۆ ناسینی کەسێک: " بزانە دەسەبرای کێیە "
🔹گرینگی ڕۆڵی هاوڕێیی و پێوەندی لەگەڵ ئەو کەسانەی ئێمە لەگەڵیاندا حەشر و نەشرمان هەیە ئەوەندە ڕوون و ئاشکرایە پێویست بەوەی ناکات هۆکارەکانی بژمێرین یان موناقەشەی لەسەر بکەین
🔹زۆرێک لە پێشەوایانی ئەخلاق و ڕەوانناسەکان پێیان وایە بەشێکی زۆری ئولگووی ژیانی ئێمە سەرچاوە لە بیرو بۆچوون و ڕەفتاری ئەوکەسانەی دەگرێتەوە کە ئێمە زۆرترین هەڵسوکەوتمان لەگەڵیاندا هەیە!
🔹ئەو مەتەڵە راستەوخۆ پێمان دەڵێت چاوتان بکەنەوە بزانن لەگەڵ کێ پێوەندی دەگرن و دۆستایەتی و مەعامەلەی دەکەن. ئەگەر خراپ بن بەرەو خراپی هانتان دەدەن ئەگەریش باش بن بەرەو چاکی ڕێنماییتان دەکەن!

وردە فەرمایشت ( ٣٠٠ )
🔹پێشینان بە مرۆڤی کەم حەوسەڵەیان وتووە: " دیان بنە خوەتا"
🔹لە واقێعییەتی ژیاندا زۆرجار کردەوەی کەسێک یان ڕووداوێک دەبنە بایسی کێشەی ڕەفتاری و تێکچوونی مەجاز و ئارامش و هێمنی مرۆڤ و وای لێی دەکەن نەتوانێت بە عەقڵانیەتەوە بڕیار دەربکات!
🔹لەو کات و شوێنانەدا گرینگ ئەوەیە مرۆڤ بتوانێت خۆی ڕابگریت و بە توندوتیژی و زمانی پیس لە گەڵیدا ڕووبەڕوو نەبیتەوە ! ڕەوانناسەکان بەمەی دەڵێن "هۆشی هەیەجانی " کە بریتییە لە ئەندازەی خۆڕاگری مرۆڤ لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کێشەکاندا!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە بۆ هەموومان ئەوەیە: ئەوەندە ڕۆح و دەروونی خۆتان بەهێز بکەن کە لە کاتی ڕووداو و کردەوەی ناحەزدا بتوانن بیروبۆچوون و کاردانەوەی عاقڵانەتان هەبێت!

وردە فەرمایشت ( ٣٠١ )
🔹پێشینان دەڵێن: " هەر هێڵێ لارە هین گابۆرە! "
🔹ئەو مەتەڵە دەکرێت بە دوو شێوە لێکبدرێتەوە: یەکەم هەرکارێکی سەخت دەخرێتە سەر شانی ئەو کەسانەی ڕقمان لێیانە. دووەم هەر ئیشێک بەخراپی جێبەجێ کرابێت دەنرێتە مل ئەو کەسانەی ڕقمان لێیانە!
🔹لە هەردوو حاڵەتدا, ئەو بۆچوون و کردەوە شتێکی ناپەسەند و بە دوورە لە ئینساف و مرۆڤایەتیی!
🔹 دەکرێت پەیامی ئەو مەتەڵە بەوە بزانین کە: شایستە وايە مرۆڤ لە پێوەندیی لەگەڵ دەوروبەر و ژێردەستەدا هەق و ڕاستی لەبەرچاو بگرێت و لەسەر بنەمای ڕق و قین بڕیار دەرنەکات