انقلابـــــ روژآوا
10.6K subscribers
35.3K photos
17.5K videos
924 files
38.3K links
کانالی برای ارائه اخبار کوردستان، ایران و خاورمیانە
انقلاب روژآوا تدارکی‌ست برای تغییر جهان...

🔻ارتباط با ادمین:
بزودی اعلام می شود

🔻لینک کانال در توییتر
https://twitter.com/RojavaEnghelab
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وقتی که تمامی نیروهای نظامی دنیا به خلق ایزدی پشت کردند و دست داعش را برای کشتار #ایزدیان باز گذاشتند تنها یگانهای مدافع خلق بودند که به یاری مردم شنگال شتافتند.

کودار: مقاومت شنگال رهایی خلق‌ کورد و زنان بود


در بیانیه کودار آمده است: جنگ و کشتار امروز همچنان ملت‌ کورد را تهدید می‌کند و بسیاری گروه‌های تبهکار و دول فاشیست در آن دست دارند. کشتار چند روز پیش چند شهروند کورد در شهر قونیه در ترکیه درواقع یکی از زنجیره قتل‌عام‌ها علیه خلقمان است.



جامعه دمکراتیک و آزاد روژهلات کوردستان به مناسبت هفتمین سالروز فرمان ٧٣ شنگال بیانیه‌ای منتشر کرد.


❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.iss.one/enqelabrojava
🔳 لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەنەكە، پەیامێكی لەبارەی دواپێشهاتەكانی ناو حزبەكەیەوە بڵاو كردەوە ‌و ڕایگەیاند:
“ئامادەم ڕووبەڕووی پیلانگێڕییەكە ببمەوە”

■ درێژه له👇👇


❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.iss.one/enqelabrojava
انقلابـــــ روژآوا
🔳 لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەنەكە، پەیامێكی لەبارەی دواپێشهاتەكانی ناو حزبەكەیەوە بڵاو كردەوە ‌و ڕایگەیاند: “ئامادەم ڕووبەڕووی پیلانگێڕییەكە ببمەوە” ■ درێژه له👇👇 ❑ انقلابــــ روژآوا https://t.iss.one/enqelabrojava
📄 ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی لاهوور شێخ جەنگییە:

❑ “بە ناوی خوای گەورە و مهیرەبان
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و دژەتیرۆر و هێزەکانی ناوخۆ، ئەندامان و کادران و لایەنگرانی یەکێتیی و جەماوەری خەڵکی کوردستان.


🔳 سڵاوی خۆڕاگری و ئەمەکداریتان لێ بێت

❑ دوای دانبەخۆداگرتنێکی زۆر لە پێناو ئاسایشی شاری سلێمانی خۆشەویست و هەرێمی کوردستان بە گشتی، لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی دوای پیلانگێڕیی ٨ـی تەمووز کە بەندە هەوڵمدا لە ڕێگەی دیالۆگ و ڕێڕەوی حزبییەوە چارەسەر بکرێت، هەر لەو پێناوەشدا ئامادەییم نیشاندا بە شێوەیەکی کاتی دەسەڵاتە تەنفیزییەکانی خۆم ڕادەستی هەڤاڵی هاوسەرۆک بکەم بە مەرجێک لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی حزبی پێکبهێندرێت بۆ دەرخستنی ڕاستی و دروستیی ئەو تۆمەتانەی کە لێرە و لەوێ دەخرێنە پاڵ بەندە، بەڵام بە داخەوە وادیارە بە هۆی ڕێگریکردنەوە حزبەکەم نەیتوانیوە ئەو لیژنەیە پێک بهێنن و دوای نائومێدبوونم لە مەکتەبی سیاسیی حزبەکەم بڕیارمدا کە پەنابەرم بۆ بەردەم دادگای سلێمانی و داوا بکەم کە هەموو ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵم لە ڕێگەی دادگاوە یەکلایی بکرێتەوە. بەندەش دەمتوانی نەک لە ڕێگەی تۆمەتبەخشینەوە بەڵکو بە بەڵگە پەردە لەسەر زۆر کاری قێزەوەن هەڵبگرم، لەسەر ئەو کەسانەی تۆمەت بۆ بەندە دەبەخشنەوە، بەڵام پەروەردەی من و ڕەوشتی من هەرگیز ڕێگەی پێنەداوم کە کارێکی لەم جۆرە بکەم، لە ئێستاشدا کە هەرێمی کوردستان بە بارودۆخێکی دژوارتری سیاسی و ئەمنی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدا تێپەڕ دەبێت و میللەتەکەمان بە هۆی سیاسەتی هەڵەی ئەو حزبانەی کە لە دەسەڵاتن بە حزبەکەی خۆشمەوە کەوتوونەتە ژێر بارێکی زۆر قورس، بەندە هەرگیز چاوەڕوانی ئەوەم نەدەکرد ئەرکی سەرشانی میللەتەکەم گرانتر بکەین، گەر بمزانیایە کێشەی میللەتەکەم و بنبڕکردنی گەندەڵی بە وازهێنانی لاهوری شێخ جەنگی و دوورکەوتنەوەی لە وڵات کۆتایی پێدێت ئەوا دڵنیابن بەندە دەمێک بوو ئەو کارەم ئەنجام دابوو. بۆیە دەمەوێت گەلەکەم هۆشیار بکەمەوە، ئەو پیلانگێڕییەی کە لە ئارادایە زۆر مەترسیدارترە لەوەی کە باسی لێوە دەکرێت، ئێمە لەم چەند ساڵەی ڕابردوو هەوڵی ئەوەمان دابوو کە یەکێتیی خاوەنی بڕیاری سەربەخۆی خۆی بێت و نەکەوێتە ژێر کاریگەریی هیچ حزبێکی ترەوە، لە هەمان کاتدا هێڵە نیشتمانی و نەتەوەییەکەی یەکێتییمان دەستنیشان کردبوو، بە هیچ شێوەیەک ئامادە نەبووین بکەوینە ژێر کاریگەریی پیلانگێڕییە ئیقلیمییەکان و بە هەموو هێزی خۆمان هەوڵمان دابوو کە زۆنی سەوز بپارێزین و سەروەریی یاسا و ئازادی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین و ئاسایش و ئۆقرەیی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکەکەی خۆمان دابین بکەین، لەو پێناوەشدا باجی زۆرماندا، ئەم پیلانگێڕییەش بەشێکە لەو باجەی کە دەبوایە بیدەین، بە ئامانجگرتنی بەندەش تەنها سەرەتای ئەو پیلانگێڕییەیە، ئەگینا چەندین کردەوەی مەترسیدارتر بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

❑ دەمەوێت لێرەوە ئەندام و کادر و لایەنگران و کۆمەڵانی خەڵک ئاگاداربکەمەوە کە لە ئێستادا پێم ڕاگەیەندراوە کوردستان بە جێبهێڵم، بە پێچەوانەوە وادیارە بڕیاریانداوە بە زەبری هێزی حکومی هەڵبکوتنە سەر ماڵەکەم لە کوردستان دوورم بخەنەوە، هەر بۆیە بڕیارم داوە کە وەک کۆڵەکەیەک ڕووبەڕووی ئەم پیلانگێڕییە ببمەوە و تا دوا هەناسەم میللەتەکەی خۆم بەجێنەهێڵم، هەرچی لە دەستم بێت بە پشتیوانیی دڵسۆزان و ئێوەی کۆمەڵانی خەڵک ئەنجامی بدەم بۆ دەربازبوون لەم دۆخەی کە هەرێمەکەمانی تێکەوتووە، چونکە من بڕیارم دابوو کە خزمەتکاری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بم.”


❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.iss.one/enqelabrojava
📜 بیانیە


🔳 ریاست مشترک شورای رهبری کنفدرالیسم جوامع کوردستان/ KCK، به مناسبت سالروز قتل‌عام ایزدی‌ها در ٣ آگوست ٢٠١۴ با‌ انتشار بیانیه‌ای اعلام کرد:
پیمان می‌بندیم که بیش از هر زمان دیگری از جامعه ایزدی‌مان صیانت کنیم. ما اذعان داریم که انتقام زنان ایزدی بر مبنای خط‌مشی آزادی زن، با دستیابی به خودمدیریتی دمکراتیک شنگال محقق می‌شود. از تمامی انسانیت می‌خواهیم که از ایزدی‌ها محافظت کنند و خودمدیریتی و خودگردانی آنان را به رسمیت بشناسند.


❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.iss.one/enqelabrojava
📜 بیانیە


جامعە‌ی دموکراتیک و آزاد روژهلات KODAR

⬅️ مقاومت #شنگال رهایی خلق‌ کورد و زنان بود.

■ متن بیانیه در زیر👇👇


❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.iss.one/enqelabrojava
انقلابـــــ روژآوا
📜 بیانیە جامعە‌ی دموکراتیک و آزاد روژهلات KODAR ⬅️ مقاومت #شنگال رهایی خلق‌ کورد و زنان بود. ■ متن بیانیه در زیر👇👇 ❑ انقلابــــ روژآوا https://t.iss.one/enqelabrojava
🔲 جامعه‌ی دمکراتیک و آزاد روژهلات کوردستان به مناسبت هفتمین سالروز فرمان ٧٣ شنگال بیانیه‌ای منتشر کرد.


📜 متن بیانیه کودار به شرح زیر است:

❑ "در روز ۳ آگوست سال ۲۰۱۴ خلق ‌کورد ایزدی با هفتادوسومین قتل‌عام بزرگ بدست داعش و حامیان سرمایه‌داری جهانی روبه‌رو گردید که ننگی شد برای بشریت و خاورمیانه. امروز همچنان خطر قتل‌عام‌های دیگر غیر از شنگال، هر چهاربخش کوردستان را تهدید می‌کند.

❑ قتل‌عام خلق ایزدی شنگال می‌رفت که به یک پاکسازی کامل بدست تبهکاران داعش صورت گیرد، اما به یمن حضور گروه فدایی گریلاهای «نیروی مدافع خلق» جلوی آن گرفته شد و تاریخ‌ساز شدند. مبارزان هر چهاربخش کوردستان در آزادسازی شنگال و کوبانی مشارکت داشتند پس مقاومت شنگال دستاورد تمامی خلق ‌کورد می‌باشد.

❑ سال ۲۰۱۴ سال آغاز جنگ و پاکسازی نه تنها در شنگال که در سراسر کوردستان در تاریخ ثبت شده است. این پاکسازی در عین‌حال پاکسازی علیه زنان هم بود. اثبات شد که منطقه همچنان نه تنها تاب تحمل آزادی زنان را ندارد بلکه کمر همت به کشتار آنها را نیز می‌بندد. مقاومتی که از سوی نیروهای گریلا و «یگان‌های مقاومت شنگال (ی.ب.ش)» دست‌کمی از حماسه کوبانی نداشت. کشتار جمعی و ربودن بیش از پنج هزار زن و کودک و فروختن آنان بعنوان برده از سوی داعش در واقع یک رسوایی برای قدرت‌های جهانی و منطقه‌ای بود. داعش همچنان امروز هم درصدد انجام چنین کشتارهایی با پشتیبانی دولت فاشیست ترکیه است.

❑ جنگ و کشتار امروز همچنان ملت‌ کورد را تهدید می‌کند و بسیاری گروه‌های تبهکار و دول فاشیست در آن دست دارند. کشتار چند روز پیش چند شهروند کورد در شهر قونیه در ترکیه در واقع یکی از زنجیره قتل‌عام‌ها علیه خلق‌مان است.

❑ تداوم جنگ در مناطق مختلف چهار بخش کوردستان کماکان حساسیت مهم‌ترین مرحله‌ی تاریخی کنونی را برای خلق‌ کورد می‌رساند. حملات ترکیه به مناطق کوردستان از عفرین گرفته تا گری‌سپی و سراسر مناطق شمالی جنوب کوردستان و تقلا‌های رژیم ایران برای ممانعت از فعالیت‌های نیروهای گریلای شرق کوردستان همه و همه نشانگر انجام بزرگ‌ترین مقاومت‌ها با محوریت گریلا برای کسب آزادی و دمکراسی برای ملت کورد و ملت‌های تحت ستم کوردستان است. نجات خلق‌ کورد از هر جنگ و قتل‌عام اساسا نجات خلق‌های تحت ستم کوردستان و خاورمیانه از کشتارهای جمعی و آوارگی می‌باشد.

❑ همچو «جامعه دمکراتیک و آزاد شرق کوردستان (کودار)» ضمن محکوم ‌کردن قتل‌عام شنگال از سوی داعش و دول پشتیبان آن، اعلام می‌داریم که امروز همچنان جنگ و قتل‌عام کماکان ملت‌مان را تهدید می‌کند و تنها راه دفاع از خود، میهن و خلق‌های تحت ستم، اتحاد ملی کوردها، پیوستن نیروهای آزادیخواه و دمکراتیک در یک جبهه مقاومت تاریخی است. در خاورمیانه بیش از همه، چهار بخش کوردستان با جنگ روبرو است و مقاومت تاریخی هم تنها در کوردستان در جریان می‌باشد. پس کوردستان به مرکز ثقل مقاومت الگوپذیر جهانی مبدل گشته. تمامی اقشار و سازمان‌های هر چهار بخش کوردستان با پشتیبانی خلق‌های منطقه می‌توانند اتحاد کوردستانی و خاورمیانه‌ای را محقق سازند و به انسانیت ادای دین کنند. تنها تضمین آزادی ملت‌ کورد و خاورمیانه، مبارزه بی‌امان، نستوه و متحدانه می‌باشد."


❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.iss.one/enqelabrojava
🚩 فــــــوری/ مقاومت گریلا


🔳 ٨ نظامی ترکیە کشتە شدند.

❑ نیروهای مدافع خلق در پیامی فوری اعلام کرد کە در نتیجە عملیات‌های انقلابی گریلا با روح مقاومت شهید عگید، ٨ نظامی اشغالگر ترکیە را بە هلاکت رساندند.

■ این خبر تکمیل می‌شود....


❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.iss.one/enqelabrojava
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📽 #ویدئو


🚩 #شنگال

و تو چە نجیب و سربلند شرافت زمانەی مایی هەڤال!


❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.iss.one/enqelabrojava
انقلابـــــ روژآوا
📽 #ویدئو 🚩 #شنگال و تو چە نجیب و سربلند شرافت زمانەی مایی هەڤال! ❑ انقلابــــ روژآوا https://t.iss.one/enqelabrojava
🚩 یادوارە

📡 شورای مدیریت رسانە انقلاب روژآوا


🚩#نسل‌کشی_شنگال
🚩 #Şengal 2014


🔳 روز سوم ماه اگوست امسال، هفتمین سالروز قتل‌عام #ایزدی‌های_شنگال توسط داعش، این تبهکاران و نیروهای جهل و جنایت و دست‌پروردگان امپریالیسم جهانی و رژیم‌های اشغالگر منطقه‌ای از قبیل دولت فاشیستی ترکیه است.

❑ در این روز ۱۸هزار نفر از پیشمرگه‌های "حزب دمکرات کوردستان" که در این منطقه مستقر بودند، از ترس جان‌شان به‌شیوه‌ای بُزدلانه، تحت امر اربابان خود پا به فرار گذاشته بدون هیچ توجیهی شهر و مردم شنگال را بە داعش واگذار کردند. سرپرستی فرماندهان نیروهای پیشمرگه به عهده‌ی مسرور بارزانی پسر مسعود بارزانی بود.

❑ ایزدی‌ها برای حفظ جان خود مجبور به ترک شهر و روستاهای شنگال شده و به سوی مناطق کوهستانی و #دهوک رفتند، داعش شهر را اشغال کرد و هزاران تن از ایزدی‌های در حال کوچ، از جمله، زنان و کودکان توسط داعش به شیوه‌ای وحشیانه قتل‌عام شده یا به اسارت در آمدند و زنان و کودکان در بازارهای مناطق تحت اشغال داعش و برخی کشورهای منطقه همانند بردگان به فروش رفتند. طبق گزارش یک هیئت تحقیقات متشکل از وزارت پیشمرگ و وزارت داخلی اقلیم کوردستان، ۶۴۱۷نفر به اسارت درآمده و از سرنوشت ۳۳۲۵نفر هنوز هیچ اطلاعی در دست نیست.

❑ حدود ۱۳۰۰ نفر از قریب ده‌ها هزار نفری که در حال کوچ به #کوهستان_شنگال بودند به دلیل گرمای طاقت‌فرسای تابستان و نبود آب و غذا جان خود را از دست دادند.

❑ گروهی ۱۲ نفره از مبارزان #یگان‌های_مدافع_خلق و #یگان‌های_مدافع_زنان به سرعت برای حفاظت از ایزدی‌ها در برابر #هفتاد_و_سومین قتل‌عام این جامعه، از #روژآوا به شنگال رفتند. آنها نسبت به این وضعیت سریعا مداخله کرده و با شجاعت صدها هزار نفر از ایزدیان را از نسل‌کُشی رهایی بخشیدند. شمار کمی از گریلاهای نیروی مدافع خلق که پیش از حملە داعش در منطقە شنگال بودند، با مرکز دفاع از خلق تماس گرفتە و نیروی پشتیبانی خواستند.

❑ هەڤاڵ #مراد_کاراییلان فرماندە‌ی مرکز دفاع از خلق در گفت‌گویی درباره‌ی این ارتباط گفتە بود: ساعت ٩ صبح روز سوم آگوست به ما خبر رسید کە شنگال با قتل‌عام روبرو شد. ساعت ١١ گریلاهای نیروی مدافع خلق و یژا-ستار بسوی شنگال راە افتادند و در شنگال همراە با مبارزان #ی‌پ‌گ و #ی‌پ‌ژ از کشتار جمعی بیشتر جلوگیری کرده و مانع از اشغال تمامی شنگال شدند. نیروهای #گریلا و مبارزان ی.پ.گ و ی.پ.ژ هزاران تن از مردم شنگال را بە روژآوا منتقل کردند. با این اقدام، نیروهای گریلا یکی از قهرمانانه‌ترین عملیات‌های تاریخ بشریت را به انجام رسانده و در درجه‌ی نخست نیروهای نظامی و سیاسی منطقه و سپس تمامی بشریت را از شرم این نسل‌کُشی نجات دادند.

❑ یگان‌های مقاومت شنگال ی.ب.ش و یگان‌های مدافع زنان شنگال ی.ژ.ش، تشکیل شدە و روزبه‌روز بر تعداد این مبارزان افزودە می‌شود. نیروهای مبارز ایزدی خاک شنگال را از لوث تبهکاران پاکسازی کردند و داعش را به زباله‌دانی تاریخ انداختند.

❑ با گذشت هفت سال از قتل‌عام ایزدی‌های شنگال هنوز هیچ‌کدام از عاملان خیانت به این جامعه مورد حسابرسی قرار نگرفته‌اند. حزب دمکرات کوردستان که ید طولایی در خیانت، جاش‌مسلکی و واگذاریِ خاک وطن به دیکتاتوری‌های منطقه داشته، علاوه بر مانع‌تراشی برای بازگشت آواره‌های ایزدی در کمپ‌ها به سرزمین‌شان همچنین دولت فاشیست ترکیه و ملی‌گرایان سنی در عراق را به حمله به شنگال و تداوم نسل‌کشی ایزدی‌ها تشویق می‌کند.


🔳 آمار زیر گوشه‌ای از مصیبت‌های وارده به مردم شنگال در نتیجه‌ی حمله‌ی تبهکاران داعش در سال ۲۰۱۴ است:

▫️در حدود 380 هزار نفر آواره شدند.
▫️ بیش از 100 هزار نفر کورد ایزدی از عراق مهاجرت کرده‌اند.
▫️ کشف 45 گور دسته‌جمعی از کوردهای ایزدی
▫️ آواره شدن 380 هزار نفر
▫️ 1770 کودک بی پدر شده‌اند.
▫️ 470 کودک بی مادر شده‌اند.
▫️ 365 کودک هم پدر و هم مادرشان را از دست داده‌اند.
▫️ 220 کودک هنوز در اسارت داعش هستند.
▫️ منفجر کردن 68 هزار قبرِ کوردهای ایزدی توسط داعش.


❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.iss.one/enqelabrojava
🚩 فــــــوری/ مقاومت گریلا


🔳 ٨ نظامی ترکیە کشتە شدند.

❑ نیروهای مدافع خلق در پیامی فوری اعلام کرد کە در نتیجە عملیات‌های انقلابی گریلا با روح مقاومت شهید عگید، ٨ نظامی اشغالگر ترکیە را بە هلاکت رساندند.

■ این خبر تکمیل می‌شود....


❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.iss.one/enqelabrojava
🚩 #ڕۆژئــــــاوا


🔳 فەرماندەیی گشتیی #یەپەژە لە حەوتەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژیی شەنگالدا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

❑ لە ڕاگەیەندراوەكەیدا، فەرماندەیی گشتیی یەپەژە، شەهیدانی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی وەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند: هێزە سەردەستەکان کە بە زهنیەتی نەژادپەرستانە و فاشیزم، هێرشیان کرد، ویستیان کلتوور و مێژووی گەلی ئێزدی لەناوببەن، لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ی بەهۆی خیانەتی ماڵی بارزان، هەزاران ژن و کچ و منداڵ و بەتەمەن کۆمەڵکوژ کران، ڕفێندران و لە بازاڕەکاندا فروشران.

❑ ئەوەش خراوەتەڕوو، هەموو گەلێک مافی پاراستنی ڕەوای هەیە، کە لە بەرانبەر هێرشی داگیرکاریی بوەستێتەوە، ئەمڕۆ خەڵکی شەنگال بە هێزی بەرگریی خۆیان، واتا و بەها و بوونی خۆیان گەورە دەکەن.

❑ هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گەلی ئێزدی هەرگیز لەبەرانبەر دوژمن سەریدانەنەواندووە و بەرگریی کە کلتوری خۆی کردووە، پێویستە هەموو جیهان دان بە خۆبەڕێوەبەریی خەڵکی ئێزدییدا بنێت و بزانێت، کە هەبوونی گەلی ئێزدی هەبوونی کۆمەڵگاکان، خۆبەڕێوەبەریی گەلی ئێزدی داهاتووی ئازادیی گەلانە.


❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.iss.one/enqelabrojava
🚩 پارتی ژیانی ئازادی کوردستان #پژاک

🚩 شەهید #شاهین و شەهید #ئاریۆ
فیدایی پێشەنگی کۆمەڵگای ئازادن

❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.iss.one/enqelabrojava
انقلابـــــ روژآوا
🚩 پارتی ژیانی ئازادی کوردستان #پژاک 🚩 شەهید #شاهین و شەهید #ئاریۆ فیدایی پێشەنگی کۆمەڵگای ئازادن ❑ انقلابــــ روژآوا https://t.iss.one/enqelabrojava
لە قۆناغێکدا کە گەلانی ئێران لە زۆربەی ناوچەکاندا لەدژی رژێمی داگیرکەر و سەرکوتکاری ئێران سەریانهەڵداوە، لەوە تێگەیشتوون کە ئەم دەسەڵاتە خوێنمژە بە نیاز نییە هیچ گۆڕانکارییەک لە بواری سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا پێکبێنێت. لەو پێناوەدا خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا دەڕوات پەرە دەستێنێت و بەرەوە گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکراتیکدا هەنگاو دەنێت، لەم پێناوەشدا هەمیشە نرخی داوە و بە هەموو شێوەیەک پێداگری لەسەر بە دیهێنانی ئامانجەکانی کردووە.

رژێمی داگیرکەری ئێران کە بە سیاسەتە شۆڤێنیستیەکانی هەمیشە هەوڵی چەوساندنەوەی گەلانی ئێرانی داوە، بە یاسا دژە مرۆڤانەکانی ڕێگەی نەداوە خەڵک داوای مافی رەوا و ئازادی خۆی بکات. جارێکی تر چەکدارەکانی رژێم بە شێوەیەکی دڕندانە گەلی کوردی کردووەتەوە ئامانج و هێرش دەکاتە سەر کادیرە پێشەنگەکانی پژاک، کۆدار و یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی دیمۆکراتیک لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێدەکۆشن. رژێم بەو هێرشانە دەیەوێت لە کەسایەتی گەلی کورددا، سەرجەم گەلانی ئێران چاوترسێن بکات و لە سەرهەڵدان و تێکۆشان بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان پاشگەزیان بکاتەوە.

لە چوارچێوەی هێرش و داگیرکەریەکانی رژێم لە ڕۆژی ٢٧ی ٧ی ٢٠٢١  لە هەرێمی بۆکان سەر بە پارێزگای ورمێ، هێزە داگیرکەرەکانی رژێمی ئێران بۆسە بۆ دوو هەڤاڵمان دادەنێن کە لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رێکخستنی دا بوون. چەکدار و بە کرێگیراوەکانی رژێم بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکەنە سەر هەڤاڵانمان و ئەو دوو هەڤاڵەمان قارەمانانە لەبەرامبەر چەکدارەکانی رژێم بەرخودان دەکەن و لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانێکی نابەرابەردا، دوای خۆڕاگرییەکی قارەمانانە هەڤاڵ ئاریۆ و شاهین پەیوەستی کاروانی نەمران دەبن.

ئێدریس فێقهی ناسراو بە (ئاریۆ زاڵ) و مۆحسێن قادری ناسراو بە (شاهین ئاگری) بۆ وەدیهێنانی ئیرادە و ناسنامەی ئازادی گەلان لە بەرانبەر سیاسەتی سەرکوت و نکۆڵی رژێمی داگیرکەری ئێران لە سەر ئیرادە و هەبوونی کۆمەڵگا، تا دوا چرکەی ژیانیان بە جۆش و بەڵێنی شۆڕشگێڕانەوە تێکۆشاون.

هەڤاڵانمان شەهید ئاریۆ و شەهید شاهین، لە قۆناغێکدا کە هێزە داگیرکەرەکان، بێباوەڕی بە خەبات و تێکۆشان، ڕادەست بوون و چۆکدانان بە سەر بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد دا دەسەپێنن، بوێرانە و بە گیانبازیەوە بوونە هێمای شۆڕشگێڕی ئازاد و قارەمانی نیشتمان.

هەڤاڵ شاهین ئاگری ساڵی ١٩٨٣ لە ماڵباتێکی وڵاتپارێز و رەنجدەر لە هەرێمی بۆکان چاو بە دونیا هەڵدێنێت. دوای سەرهەڵدانەکانی ساڵی ١٩٩٩ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەسەر رێبەر ئاپۆ، لەگەڵ هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ ئاشنا دەبێت. ناوبراو لەو قۆناغەدا کە بۆشایی سیاسی باڵی بەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کێشابوو، لەسەر بنەمای فکر و فەلسەفەی ئاپۆیی دەستی بە لێگەڕین کرد و لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە لەسەر ئەو بیر و بڕوایە کار و خەباتی مەدەنیانە دەست پێدەکات.

شەهید شاهین لە ساڵی ٢٠١٢ سەردانی باشووری کوردستان دەکات و پەیوەندی بە شۆڕشەوە دەکات و بەشداری ریزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەبێت و لە چیای سەربەرزی قەندیل فێری گەریلایەتی دەبێت. دوای پێشخستنی خۆی لە بواری فکری و لەشکەریەوە، دەگەڕێتەوە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە هەرێمەکانی کۆساڵان، مەریوان، سنە، کامیاران، شاهۆ و مۆکریان کار و خەباتی شۆڕش رادەپەڕێنێت و لەپێناو ڕێکخستن کردنی جەوانان و پەروەردەکرنیان لەبواری پاراستنی جەوهەری لە بەرامبەر هێرش و داگیرکارییەکانی دەسەڵاتی ئێران دژبە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەوڵێکی ماندوو نەناسانە دەدات.

هەڤاڵ ئاریۆ زاڵ ساڵی ١٩٨٥ لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەماڵباتێکی وڵاتپارێزدا چاو بە دونیا هەڵدێنێت، وەک هەموو گەنجێکی خاوەن هەستی نیشتمانپەروەری، دوای سەرهەڵدانەکانی ١٩٩٩ی ڕۆژهڵاتی  کوردستان بۆ خاوەنداریی لە ڕێبەر ئاپۆ، لەگەڵ تەڤگەری ئازادیخوازی کورد ئاشنا دەبێت و لە ساڵی ٢٠٠٦ـدا بە پێشکەوتنی کاروخەباتی پژاک لە شاری سنە، زیاتر لێگەڕینی بە دوای ئازادی دروست دەبێت و ساڵی ٢٠١٢ لەناو شاردا دەست بە کار و خەباتی مەدەنیانە دەکات و لەساڵی ٢٠١٤ دوای پەروەردەیەکی سەرەتایی بەشداری کاری ڕێکخستنی ناو شار دەبێت. دواتر لە ساڵی ٢٠١٧ بەشداری ڕیزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەبێت. دوای پەروەردەی لەبواری گەریلای سەردەمی نوێ و پەروەردەی ئیدئۆلۆژیک لە هەرێمەکانی مەهاباد، سەردەشت و بۆکان دەست بە کاری ڕێکخستنی و پەروەردەکردنی جەوانان و ژنان بۆ پاراستنی جەوهەری دەکات و لەم پێناوشدا رەنجێکی بێوچان دەدات.
انقلابـــــ روژآوا
لە قۆناغێکدا کە گەلانی ئێران لە زۆربەی ناوچەکاندا لەدژی رژێمی داگیرکەر و سەرکوتکاری ئێران سەریانهەڵداوە، لەوە تێگەیشتوون کە ئەم دەسەڵاتە خوێنمژە بە نیاز نییە هیچ گۆڕانکارییەک لە بواری سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا پێکبێنێت. لەو پێناوەدا خەبات و تێکۆشانی گەلی…
لەم سەردەمەدا کە قۆناغێکی نوێی قڕکردن لە کوردستان لەئارادایە، چەکدارەکانی رژێم هێرشەکانیان بۆ سەر گەلی کورد چڕتر کردوەتەوە کە ئەوەش درێژەی هەمان سیاسەتی دژە کوردی فتوای خومەینییە بۆ سەر کوردان. بۆیە ئەو هەڤاڵانەمان لەم قۆناخە هەستیارەی مێژوودا بوونە هێما و دەنگێکی ئازاد لەپێناو پاراستنی کۆمەڵگای ئازاد و دیمۆکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا. پاراستنی کۆمەڵگایەک کە مەترسی قڕکردنی جەستەیی و ناسنامەی لەسەرە، ئەرکێکە کە هیچ هێزێک جگە لە خۆدی کۆمەڵگا ناتوانێت لەسەر شانی بگرێت و بە باشی پێکی بێنێت. بۆیە هەڤاڵ شاهین و هەڤاڵ ئاریۆ بە پشتبەستن و باوەڕی تەواو بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ سەرەڕای مەترسییەکان لە دژوارترین کات و ناوچەکان، ئەرکی پێشەنگایەتی پەروەردەکردنی کۆمەڵگایان بە ئەستۆ گرت و بۆ وەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد و گەلێکی شۆڕشگێڕ وەک میلیتانێکی فیدایی تا دوا دڵۆپی خوێنی پاکیان ئەرکی شۆڕشگێڕییان بە جێ هێنا.

وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەزی شەهید شاهین و ئاریۆ، گەلی وڵاتپارێزی بۆکان، سنە و سەرجەم گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندام و دۆستانی تەڤگەرمان دەکەین. هاوکات بەڵێنمان دوو پات دەکەینەوە کە بە درێژەدان بە رێبازی خەباتیان و ئاڵای تێکۆشانیان کە لە پێناو دەستەبەرکردنی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکراتیک و بە رێکخستنی کردنی گەلێکی شۆڕشگێڕ بەرزیان کردووەتەوە، خاوەندارێتی لە خوێن و خەباتی ئەو شەهیدانە دەردەکەوین و بە درێژەدان بە رێچکەی خەباتیان خەونی ئارام لەداگیرکەران دەزڕێنین.

لە کۆتاییدا داوا لە ژنان و جەوانانی کورد دەکەین کە بۆ خاوەندارێتی لەرێبازی شەهید ئاریۆ و شاهین، روو لە چیا سەربەرزەکانی کوردستان بکەن و بە هەڵگرتنی چەکی شەهیدان، خاوەندارێتی لە هێڵی تێکۆشانیان بکەن و بۆ بە دیهێنانی خەون و خەیاڵی شەهیدان گوڕ بە تێکۆشان بدەن.

بژی ڕێبەر ئاپۆ

بژی شەهیدانی رێگای ئازادی

🚩 بژی گەریلا و هێڵی ئازادی ژن

🚩 بژی بەرخۆدانی زیندان

❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.iss.one/enqelabrojava
🚩 شهید

نام: #ادریس_فقهی
کدسازمانی: آریو زال
زادگاە: روژهلات / #سنە
سال تولد: ۱۳٦٤
زمان و مکان شهادت: ٤ مرداد ۱٤۰۰، #بـــــوکان

🚩 هر آنجا کە خون رفقای ما ریختە شود، سنگر مقاومت ماست

❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.iss.one/enqelabrojava
🚩 شهید

نام: #محسن_قادری
کدسازمانی: شاهین آگری
زادگاە: روژهلات / #بوکان
سال تولد: ۱۳٦۲
زمان و مکان شهادت: ٤ مرداد ۱٤۰۰، #بـــــوکان

🚩 هر آنجا کە خون رفقای ما ریختە شود، سنگر مقاومت ماست

❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.iss.one/enqelabrojava
تاریخ سرفراز شمایان
به هر بهار
در گردش طبیعت تکرار می‌شود
زیرا که سرگذشت شما را
به کوه و دشت
بر برگ گل
#به_خون_شقایق
#می‌نویسند.

📸 تصویر: شهید #محسن_قادری با کد سازمانی شاهین آگری

❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.iss.one/enqelabrojava
٭مەڕۆ ڕەفێق ٭


مەڕۆ ...
خۆ تو وتت زوو دێمەوە و
لە نەورۆزی سەربەستی و ئەوین
دەس لە ملان و باڵ لە ناو باڵ
بە دەم شنەی ئازادییەوە
چۆپی دەکێشین

مەڕۆ ...!
با قرمەی چەکت
شەوگاری تەنیایی و
بێکەسی نیشتمان
بشڵەژێنێ
مەڕۆ کە تو بڕۆی
نووکی چەکمەی داگیرکەران
سینگمان دەدڕێ
هەر چەن زانم شەیدایی ڕۆحت
بەس بە خوێناوی جەستەی شەهیدت ئوقرە دەگرێ

مەڕۆ ڕەفێق !
با هەرچی داربەڕووە لە دووریت
خۆیان دارقەواخ نەدەن
وەرە با هەرچی شێعری سەربەستیە و
پێکەنینەکانت بکەین بە کراسی ئازادی
و بە جستەی کوردستانا هەڵیواسین

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
م.س
◾️پێشکەش بە یادی هەرمانی تێکۆشەری قارەمانی سنەی خوێناوی، شەهید ئێدریس فەقیهی/ هەڤال ئاریۆ زاڵ

❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.iss.one/enqelabrojava
ڕاگەیاندن

هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئاگرەكەی توركیا ڕاگەیاند کە وێڕای هاوسۆزی بۆ قوربانیەكان ئەوە ڕەتدەكەنەوە كە بەشداربوون لەو كارەدا.


❑ انقلابــــ روژآوا
https://t.iss.one/enqelabrojava